بۆینس ئایرس – دوو دەریاچە لە ناوچەیەکی دووری کەنار دەریا لە پاتگوانا لە ئەرجەنتین ڕەنگیان بۆ پەمەیی گۆڕاوە، تائیستا هۆکاریان ئاشکرانەبوە، زاناکانی ئەرجەنتین مەترسیان هەیە زیان بەخشبێت و پیسبوونەکەی بەهۆی پیشەسازیەوە بێت.
دەریاچەکان لە نزیک ناوچەی پیشەسازین لە دەورووبەری تریلۆ لە ئەرجەنتین، لە ناوچەیەکی گرد و دۆڵ و خاکێکە لماوی هاوشێوی بیابان. لە پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی شارەوانیەکەی بڵاوکرایەوە" دوای چاودێری بەم دوایانە بەرپرسانی شارەوانی شارۆچکەی تریلیۆ تەنکەرێکیان بەدی کرد پاشماوی شل دەکاتە کۆماوەکانەوە".
بەڕێوبەرانی ناوچەکە ڕوانگەی جیاوازیان بۆ میدیای ناوخۆ باسکردوە ، لەگەڵ ئەوەشدا دەربارەی گۆڕانی لەناکاوی ڕەنگی دەریاچەکان و ئەگەری زیان لێکەوتنەوە، ژینگەپارێزان نیگەرانی زۆریان دەربڕی.
چالاکوانی شارەکە بابلۆ لادا ئەندامی تۆڕی ژینگەی نیشتمانی ئەرجەنتین RENACE (ڕێنەس) لە چاوپیکەوتنێکدا بەڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە لەوانەیە ئەو ڕەنگە پەمەیییە دەرئەنجامی بەکارهێنانی ڕەنگێک بێت بەکاربێت بۆ پێدانی ڕەنگی پەمەیی بە جۆرێک (شرمپی) دەریا لە حەوزا بەخێو دەکرێن.
لادا ووتیشی "ئەو ڕەنگە پەمەیییە دەردەخات چارەسەر و لەناوبردنی پاشماوەی پیشەسازیەکان بۆتە گرفتێکی گەورە".
بەرپرسانی ژینگەی خۆجەیی و هەرێمەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە بۆ زانینی هۆکار و ئەگەری زیان کەوتن لە دەریاچەکان، بەڵام تائێستا هیچ بەڵگەیەکیان دەست نەکەوتوە.
بەرنامەیەکی کۆمپیوتەر دەبێتە هۆکاری گۆڕینی جێگای بنکەی ئاسمانی لە خولگە
بەرپرسانی واڵایی ڕوسیا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند هۆکاری کەوتنە کاری لەناکاوی چەند پاڵنەرێکی گاز لە یەکەیەکێ نوێ بەمداویانە گەشتبوە بنکەکە کیشیەکی پرۆگرامی کۆمپیوتەر بوە کە لە دەرئەنجامی ئەمە بنکەکەی واڵای لەو پێگەیەی بۆی دەستنیشانکرابوو جوڵاوە.
ڕوداوەکە ڕۆژی 5شەممە بوە، دوای چەند کاتژمێرێک لە لکاندنی یەکەی تاقیگەی ڕوسیا ناسراو بە (ناوکا) ئەوەی بۆ ماوەیەک ناردنی بۆ بنکەی وڵایی دواکەوت. نزیکەی کاتژمێریکی خایاند بۆ گەڕانەوەی بۆ چێگای خۆی لەخولگەدا، و کۆنترۆڵی زەوی لە ڕێگای بەکارهێنانی پاڵنەری گازی یەکەکانی دیکەی ڕوسیا گەڕاندیانەوە بۆ پێگەی پێشتری.
لەبڵاوکراوەیەکدا ڕۆژی هەینی ڤلادمێر سۆلۆڤێۆڤ بەرێوەبەری جوڵەکان لە بنکەی نێودەوڵەتی ڕوسیا ووتی کێشە لە پرۆگرامی کۆمپیوتەردا هۆکاری کەوتنەکاری پاڵنەرەکان بوە.
بۆ 2 جار پەیوەندی نێوان بنکەی زەوی و تیمی واڵایی بۆ چەند دەقیقەیەک پچراوە، بەڵام ئاژانسی واڵایی وڵاتیەکگرتوەکان (ناسا) ووتی تیمی بنکەی ئاسمانی هیچ مەترسیان لەسەر نەبوە.
ئاسمانگەڕی روسیا ئۆلیگ نۆڤیسکی ڕۆژی هەینی لە پێگەی تویتەر بڵاویکردەوە کە هیچ شتێک جێگای نیگەرانی نیە و کارکردن بۆ لکاندنی یەکە نوێکە بە بنکەی واڵایی نێودەوڵەتییەوە وەک بۆی دانراوە بەردەوامەوە.
یەکەی (ناوکا) بێسەرنشین گەشتە بنکەی واڵایی و کێشی 20 تەن و درێژی 13 مەترە، بە یەکەی تاقیگەی هەمەجۆر ناسراوە. بەشێک دەبێت لە بەشەکانی ڕوسیا لە بنکەی واڵایی کە لەساڵی 2010ەوە گەشتوونەتە خوڵگە.
بۆچندین ساڵ یەکەی (ناوکا) کیشەی هەبوو، ئامادە نەدەبوو بۆ ناردنی بۆ واڵایی، بەشێوەیەک دروستکراوە پانتایی زیاتری هەیە بۆ تاقیکردنەوە و سەرنشین، دەبوو لەساڵی 2007دا بۆ واڵایی بنێردرێت، بەڵام بەهۆی کیشەی تەکنیکیەوە بۆ چەندین کەڕەت دواخرا.
شەپۆلی گەرما پەستەڵەکی زۆری گرینلاند دەتوێنێتەوە
کۆبنهاگن – دانیمارک – زاناکانی دانیمارک دەڵێن بەهۆی شەپۆلی گەرمای ناوچەکەی گرتۆتەوە، بەستەڵەکی بەفری گرینلاند توانەوەی گەورەی بخۆوە دیوە و پلەی گەرما 10 پلە زیاتر بوە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو .
بەپێی پێگەی ماڵپەری Polar Portal کە توێژەرەوانی دانیمارک بەرێوەی دەبەن، لەڕۆژی 4شەممی ڕابردوەوە بەستەڵەکی بەفر ئەوەی ناوچەی فروانی جەمسەری باکور دادەپۆشێت بە بڕی 8 ملیار تەن ڕۆژانە تواوەتەوە، ئەمەش 2 ئەوەندەی ڕێژەی توانەوەی مامناوەندی سروشتیە لە هاویندا بۆ ئەو ناوچەیە.
پەیمانگی دانیمارک بۆ چاودێری کەش و هەوا ڕایگەیاند پلەی گەرما لە 20ی سەدی زیاترە، واتە 2 ئەوەندەی پلەی مامناوەندی پلەی گەرمای سروشتی لە هاویندا لە باکوری گرینلاند
ڕۆژی 5 شەممە فڕۆکەخانەی (نێرلێریت ئینات) لە باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمەکە 23.4 ی سەدی تۆمار کردوە، ئەمەش بەرزترین پلەی گەرمایە لەو ناوچەیە تۆمار کرابێت.
شەپۆلی گەرما کە کاریگەری لەسەر هەموو ناوچەکانی گرینلاند هەبوە، ئەوەندی سەهۆڵ توانۆتەوە بەهێندی پانتایی ولایەتی فلۆریدا بە ئەستووری 5 سانتیمەتر ئاو بەرزبێت.
پێشتر زۆرترین توانەوە لە هاوینی ساڵی 2019دا ڕویداوە، بەڵام بڕی توانەوەی ئەمساڵ زۆر زیاتر بوە و پێوانەی تۆمار کردوە.
بەستەڵەکی گرینلاند لە دوای بەستەلەکی جەمسەری باشور دووهەم گەورە بەستەڵەکی ئاوی سازگارە لە جیهاندا بە پانتایی 1.8 ملێۆن کیلۆمەتر.
زاناکانی دانیمارک دەڵێن دوای توانەوەی ساڵی 1990 و خێرابوونی لەساڵی 2000 ـەوە، لە ساڵانی ڕابدوودا لە دەستدانی پارچە گەورەکان 4 ئەوەندە بوە بەراورد بەساڵی 2000.
توێژینەوەیەکی ئەوروپا لە مانگی 1ی ڕابردوودا بڵاوکراەیەوە دەلێت بەهانتی ساڵی 2100 ئاستی ئاوی ئۆقیانسووسەکان بۆ 10 تا 18 سانتیمەتر بەرزدەبێتەوە، یاخود 60%ی خێراتر لە توانەوەی پێشتر دانرابوو بۆ رێژەی توانەوە لە گرینلاند.
ئەگەر هەموو بەستەڵەکی گرینلاند بتوێتەوە، ئاستی ئاوی ئۆقیانوسەکان بە 6 تا 7 مەتر بەرز دەبێتەوە.
هەرچەندە سەرەتای هاوینی ئەمساڵ لە گرینلاند تاڕادەیەک ساردبوو، بەفر و بارانی زۆر باری، بەڵام توانەوەی هاوینی 2021 تۆماری نوێیە. پێگەکەی ماڵپەری پۆلار پۆرتال دەڵێت توانەوە ساڵانە لە مانگی 6 تا سەرەتای مانگی 9 بەردەام دەبێت .