Accessibility links

واشنتۆن و لەندەن، تاڵیبان بە کۆمەڵکوژی گوناهبار دەکەن


تاڵیبان
تاڵیبان

ئەمەریکا و بەریتانیا ڕایدەگەیەنن کە دەشێت تاڵیبان "تاوانەکانی جەنگ"یان کردبێت و یاخیبووانیش گوناهبار دەکەن بە "کۆمەڵکوژ کردنی خەڵکی سیڤیل" لە شارۆچکەی سپین بۆڵدک لەسەر سنوری پاکستان.

باڵیۆزخانەکانی واشنتۆن و لەندەن لە کابوڵ لە دوو پۆستی جیاوازدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا نوسیویانە " لە شارۆچکەی سپین بۆڵدک لە هەرێمی قەندەهار، تاڵیبان دەیان کەسی سیڤیل کۆمەڵکوژ دەکەن، وەک تۆڵەکردنەوەی کوشتن. ئەم کوشتنانە دەشێت بچنە خانەی تاوانەکانی جەنگەوە و دەشبێت لێکۆڵینەوە لەو چەکدار و سەرکردانەی تاڵیبان بکرێت کە دەستیان لەو کوشتنانەدا هەبووە و بەرپرسیاریش بکرێن."

XS
SM
MD
LG