Accessibility links

مەسعود بارزانی و ژمارەیەک سیاسەتمەداری تر هاوخەمی بۆ بنەماڵەی دەدەئۆغڵو دەردەبڕن


ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیران سەردانی بنەماڵەی دەدە ئۆغڵویان کرد بۆ هاوخەمەی دەربڕین لەمەڕ کوشتنی حەوت ئەندامی ئەو خێزانە کە لە سی ئەم مەنگە لە شاری کۆنیای تورکیا لەلایەن چەکدارێکەوە کوژران.

سەرۆکی گشتی پارتی DEVAی عەلی باباجان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی تورکیا ئۆزتورک تورکدۆغا، سەرۆکی بەرەی سەندیکاکانی تورکیا محەمەد بۆگەیک، جاهیت کیرکازاک پارێزەری ڕێبەری زیندانیکراوی کورد سەڵاحەدین دمیرتاش، وتەبێژی پارتی سەعادەت بیرۆڵ ئایدن و وتەبێژی پارتی دیمکراتی کوردستانی باکور هشیار ئۆزئاڵپ و چەندین سەرکردەی تر سەردانی پرسەکەیان کردووە.

نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسەو سەرەخۆشی مەسعود بارزانی ئاراستەی بنەماڵەکە کرد.

سیهات بارزانی برای مەسعود بارزانی پەیامەکەی بارزانی گەیاندووەتە بنەماڵەکەو گوتویەتی " سەرۆک بارزانی خەمخۆری بنەماڵەکەتانە، و زۆر خەمبارە بەم هێرشە. ئەمە شتێکی ئاسایی نییە. ئێمە هیوادارین بنەماڵەی دەدەئۆغڵو و گەلەکەمان خۆیان بپارێزن. جارێکی تر هیوای سەرساغیتان بۆ دەخوازم."

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کورستان-باکوور هشیار ئۆزئاڵپ دەڵێت لە تورکیا هێرشێکی سیستمانتیک دەکرێتە سەر کوردەکان ئەو گوتیشی " ئەم ڕووداوەی کۆنیا بەشێکە لەو هێرشانە. بە شێوەیەکی ترسناکانە هێرش کرایە سەر ئەو بنەماڵەیە."

ئۆزئاڵپ ڕایشیگەیاند ئەو هێرشەی سەر بنەماڵەی دەدەئۆغلو بە هێرشێک بۆ سەر هەموو کوردان دەزانێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:58 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG