Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: کەمال هەژار


ئەو کاتەی ڕەنگەکان لەگەڵماندا دەدوێن مێژووی خۆیان بۆ ئێمەش دەگێڕنەوە، ئەو کاتەی ڕەنگەکان پێکەوە دوێنێ و سبەینێمان ڕەنگ دەکەن، ئیدی دەزانین ئەم ڕەنگانە چەندێک لە ژیانی ئێمەدا گرنگن و چۆنیش دەبنە بەشێک لەو مێژووەی شکۆی مرۆڤەکانی لەسەر ڕادەوەستێت.

زۆرێک لە هونەرمەندانی شێوەکار، بەشدارییەکی گەورەیان هەیە لە ڕەنگ کردنی ئەو مێژووەدا یان دروستتر بڵێم، ئەو مێژووە بە ڕەنگ دەنوسنەوە.

جا لێرەدا جێی خۆیەتی بپرسین، ئایا هیچ ڕەنگێکی تایبەت هەیە بۆ هەڵکشان، یان ئایا هیچ ڕەنگێک هەیە بتوانێت خۆی بە ڕەنگی داکشان پێناسە بکات، وەک چۆن دەگوترێت ڕەنگی سین بۆ خەیاڵ و سوور بۆ شۆڕشە.

یەکێک لەو هونەرمەندانەی دەمێکە لە ڕێی تابلۆکانیەوە کار لەسەر مێژوو دەکات، هونەرمەند کەمال هەژارە.

کەمال هەژار، لە تابلۆکانیدا دەخوازێت پانۆرامایەکی ڕووداوەکان بخاتە بەردەم بینەران و پێمان دەڵێت ڕەنگیش دەتوانێت کار لەسەر مێژوو بکات.

هەژار لە ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەگەڵ هونەری شێوەکاریدا هەنگاو دەنێت و تا ئێستاش بەردەوامە و بەنیازیشە لە ئایندەیەکی نزیکدا پێشانگایەکی نوێی خۆی بکاتەوە، جیاواز لەو 3 پێشانگا تایبەتەی پێشتری و هەروەها جیاوازیش لەو کارە هونەریانەی لە پێشانگا هاوبەشەکانیدا لە وڵاتانی وەک فینلاند و تورکیا و فەڕەنسا بەشداری تیادا کردبوون.

ئایا گرفتە سەرەکییەکەی بەردەم پانۆراماکانی هونەرمەند کەمال هەژار چین؟

ئایا ڕەنگەکان دەتوانن دیمەنە ڕاستەقینەکانی مێژوومان پێبڵێن؟

ئایا لە کۆمەڵگەی کوردیدا تابلۆی هونەریی، بازاڕی هەیە؟

کەمال هەژار، هونەرمەندی شێوەکار لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:45 0:00

XS
SM
MD
LG