Accessibility links

کۆبوونەوەی ئافریکاییەکان لەسەر ڕەوشی سودانی باشور


ڕیک ماچار، جێگری سەرۆکی سودانی باشور
ڕیک ماچار، جێگری سەرۆکی سودانی باشور

ئەنجومەنی وڵاتانی ئافریکا دەڵێت پلانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی هەیە لەمڕۆ دووشەممەدا بۆ وتووێژکردن لەسەر ڕەوشی سودانی باشور پاش ئەو شەڕە خوێناویانەی ڕوویانداوە لە نێوان لایەنە ڕکابەرەکانی، پارتیەکەی ڕیک ماچار، جێگری سەرۆکی سودانی باشوردا.

بەلانیکەم 32 کەس کوژراون بەپێی ڕاپۆرتەکان لەو شەڕانەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا ڕوویانداوە پاش ئەوەی دوژمنەکانی ماچار لە "سپلا 10" ڕایانگەیاند لە سەرۆکایەتی پارتییەکە و هەروەهاش لە سەرکردایەتیکردنی هێزە سەربازیەکانی لایانداوە.

ئەنجومەنی حکومەتیی وڵاتان بۆ پەرەپێدان دەڵێت لەم کۆبوونەوە ڤیدیۆییەدا وەزیرانی دەرەوەی هەر 7 وڵاتەکەی ئەنجومەنەکە پێکدەهێنن، بەشدار دەبن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سکرتاریەتی ئەنجومەنەکە "کارنامەی ئەم کۆبوونەوە نائاساییە، وتووێژکردنە لەسەر ڕەوشی سیاسی لە سودانی باشور کە پێویستی بە سەرنجی خێرای ئەنجومەن هەیە."

وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی حکومەتیی وڵاتان بۆ پەرەپێدان، بریتین لە؛ جیبۆتی، ئەسیوبیا، کینیا، سۆماڵیا، سودانی باشور، سودان، هەروەهاش ئۆگەندا.

ئەریتیریا لە ساڵی 2007ەوە ئەندامێتی خۆی لەو ڕێکخراوەدا هەڵپەساردووە و لەو کاتەشەوە نەگەڕاوەتەوە ناو ئەنجومەنەکە.

ئەنجومەنی حکومەتیی وڵاتان بۆ پەرەپێدان، ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە وتووێژی ئاشتیدا بۆ کۆتاییهێنان بە 5 ساڵی شەڕی ناوخۆیی سودانی باشور کە لە نێوان هێزەکانی سەر بە ماچار و سەرۆک سالڤا کییر، دوژمنە لە مێژینەکەی بوو. لەو شەڕەدا نزیکەی 400 هەزار کەس کوژران.

ئەم دواترین شەڕانەی ناو لایەنەکەی ماچار، مەترسی هێناوەتە ئاراوە لەسەر فشار خستنە سەر ئەو پەیماننامە ئاشتیانە لەرزۆکەی لە ساڵی 2018دا لە نێوان هەردووکیاندا مۆرکرا و هەروەهاش مەترسییە لەسەر ڕێککەوتنەکەشیان بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکان.

XS
SM
MD
LG