Accessibility links

ناسڕ هەرکی : حزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕێزیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتووە


عەلی شەمخانی بەرپرسی باڵای شورای ئاسایشی نەتەوەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کە کاری جدیتر بکات بۆ دەرکردنی گرووپ و کۆمەڵە نەیارەکانی ئێران لە کوردستانی عێراق بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئێرنا، سەبارەت بە هەوڵ و هەڵویستی حکومەتی عێراقی ناسڕ هەرکی بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گووتی" بڕیاری بوون و نەبوونی هێزەکان لەناو عێراق تا هێزە بیانیەکانیش لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراقیدایە و حکومەت دەزانێت کە بەرژەوەندی دەوڵەت لە کوێدایە و کەی بڕیار دەدات، ئەوە پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە هەیە".

لەمەڕ ئەوەی کە ئاخو ئەو حزبە چەکدارە کوردیانەی ئێران لە چ ڕوویەکەوە هەلومەرجی هەرێمی کوردستانیان لەبەرچاو نەگرتووە، ناسڕ هەرکی ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر بەراوردێک بکەین لە نێوان حزبە ئێرانیەکان و پەکەکەدا، دەتوانین تا ڕادەیەک بڵێن کە ئیلتیزاماتێک هەبووە لە لایەن حزبە ئێرانیەکان بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و ڕێز لە هەرێمی کوردستان گیراوە".

کاربەدەستانی حزبە کوردیەکانی ئێران دەڵێن" ئێمە هیچ کاتێک لە هەرێمی کوردستانەوە نەچووین هێرش بکەینە سەر ئێران، چاڵاکیەکانمان هەمووی لەناو ئێرانەوە بووە". لەوبارەیەوە بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق دەڵێت" حزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕێزیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتووە و ئیلتیزاماتیان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە ئەگەر بێتو بەراورد بکەین لەگەڵ حزبەکانی تر".

زۆرێک لەو حزبە کوردیانەی ئێران ئەوانەی کە لە سەر خاکی هەرێمی کوردستانن زۆر ئەندام و لایەنگر و جەماوەریان هەیە لەبارەی ئەوەی کە چوون لە پێگە جەماوەریەکەی ئەو حزبانە دەروانن، ناسڕ هەرکی گووتی" جەماوەری ئەوان هی وڵاتەکەیانە هەموو کاتیک ویستوومانە کە کێشەی پارچەکانی تری کوردستان لەگەڵ حکومەتەکانی خۆیان بەرێگەی ئاشتی چارەسەر بکرێن ئەمە لە لای ئێمە گرنگترە نەک باسی پێگەی جەماوەری ئەوان بکەین لە وڵاتێکی تردا."

لەمیانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەربارەی بوونی بنکە و بارەگای ئەو هێزانەی دەرەوەی عێراق لەناو خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و سەر سنورەکان، ناسڕ هەرکی بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: " بەداخەوە سەروەری عێراق لە هەموو لایەکەوە پێشێل دەکرێت چ لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە چ لە لایەن ئەمەریکیەکانەوە، تا ڕادەیەک عێراق ونە وەک دەوڵەت بۆیە بۆ ئێمە و دەسەڵاتی عێراق ئەمە بووەتە کێشە و سەرئێشە". ناوبراو دەشڵێت" بۆ نموونە ئێمە لە شەنگال حکومەتێکی هەڵبژێردراومان هەیە وەک قایمقام و ئەنجومەنی قەزا بەڵام تا ئێستا ناتوانن بگەرێنەوە چونکە هێزێکی بیانی حوکمیان لێ دەکات و ئەو هێزە بیانیەش کە حوکم دەکات بە هێزی لایەنە عێراقیەکانە کە هاوکاریان دەکەن بۆ مانەوەیان لەو ناوچەیە، باشترین بەڵگە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندیە کە خودی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی دەکات و نەیانتوانیوە تا ئێستا یەک هەنگاو جێبەجێ بکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:01 0:00


XS
SM
MD
LG