Accessibility links

ئەنتۆنی بلینکن: تەواوی دیپلۆمات و کارمەندە ئەمەریکاییەکان گواستراونەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی کابوڵ


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، دیپلۆمات و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کابوڵ، گواستراونەتەوە بۆ فڕۆکەخانە هاوکاتی پێشڕەوییەکانی تاڵبان بۆ ناو پایتەختی ئەفغانستان.

تاڵیبان لە ڕەوشی سەرکەوتنێکی تەواوەتیدا بووە، بەڵام فرمان دراوە بە چەکدارەکان لە دەروازەکانی کابوڵدا بمێننەوە، هاوکاتی پشتڕاستکردنەوەی ئامادەکارییەکانی حکومەتی وڵاتەکە بۆ گواستنەوەی دەسەڵات.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەروەی ئەمەریکا بە کەناڵی ئەی بی سی ڕاگەیاندووە "هەر بۆیەشە هێزی سەربازیمان هەبووە بۆ دڵنیابوون لەوەی گواستنەوەی دیپلۆمات و کارمەندان بە شێوازێکی پارێزراو و ڕێک بەڕێوە بچێت."

لەگەڵ ئەم هەنگاوە خێرایەی ئەمەریکادا، بەڵام بلینکن لە دیمانەکەیدا ئەو بەراوردەی ڕەتکردەوە کە ئەم گواستنەوەیە لە ئەفغانستان هاوشێوەی چۆڵکردنەکەی ساڵی 1975 بێت هاوکاتی کۆتاییهاتنی شەڕی ڤیەتنام.

XS
SM
MD
LG