Accessibility links

قەیرانی ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان


4 هاوڵاتی فەلەستینی لە ئاکامی پێکدادانێک لەگەڵ هێزە ئاسایشییە ئیسرائیلییەکاندا کوژراون لە ئۆردوگای پەنابەرانی جنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لەو ناوچەیە ئاستی توندوتیژییەکان بەرزبوونەوە بەهۆی نیشتجێبووە جووەکانەوە.

هێزی پۆلیسی سنور لە ئیسرائیل کە ئەرکی ئەم هێزە لە کەناری ڕۆژئاوایە دەڵێت تەقە لە هێزەکانیان کراوە هاوکاتی گەڕان بە شوێن گومانبارێکی فەلەستینیدا وەک دەگوترێت بەهۆی دەستهەبوونی لە جموجۆڵی تێرۆریستیدا.

وتەبێژی پۆلیسی سنوری ئیسرائیل دەڵێت "ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیەکی زۆریان کردووە و پۆلیسی سنوریش تەقەیان لە تێرۆریستەکان کردۆتەوە و هیچ قوربانییەکیش لە نێو هێزەکانماندا نەبووە."

لەوەتای مانگی 5ی ڕابردووەوە پێکدادانی خوێناوی لە جنین و هەروەهاش لە شارۆچکەی بیتا لە کەناری ڕۆژئاوا زۆرە، لەو کاتەوەی دەیان خێزانی ئیسرائیلی چوونەتە ئەو ناوچانەوە و سەربەخۆیانە دەستیانکرد بە دروستکردنی ئۆردۆگای ئیڤیاتار.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستینییەکان دەڵێت "لەم دواترین ڕووداوەدا 4 فەلەستینی بە تەقەی ئیسرائیلییەکان کوژراون."

کاربەدەستانی فەلەستینی دەڵێن ئەو چوار کەسە بریتین لە ڕەعد ئەبو سەیف تەمەن 21 ساڵ و ساڵح عەمار، تەمەن 19 ساڵ و ئەمجەد حوسەینییە، و هەروەهاش نورەدین جەرار.

ئیسرائیل دەڵێت تەرمی دووان لە کوژراوەکانی لەلایە.
سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فەلەستینییەکان ناڕەزایی بەرامبەر بەو ڕووداوە دەربڕیوە و بە "تاوانێکی قێزەون" ناودێری کردووە و دەوڵەتی جووی بە بەرپرسیار زانیوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توندوتیژییەکان و هەروەهاش لێکەوتەکانی ئەو توندوتیژیانە.

XS
SM
MD
LG