Accessibility links

پارەکانی ئەفغانستان لە ئەمەریکا نادرێتەوە بە تاڵیبان


ڕێگە نادرێت تاڵیبان دەستکاری ئەو بڕە پارانەی ئەفغانستان بکات کە لە ئەژمارە بانکییەکانی ئەمەریکادان، وەک لە لێدوانی کاربەدەستێکی بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکادا هاتووە بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس.

لەو کاتەدا کە هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا، کابوڵ پایتەختی ئەفغانستانیان جێدەهێشت پاش دەستبەسەرداگرتنی تاڵیبان بەسەر کابوڵدا، ئەو کاربەدەستە ئەمەریکاییە ئاماژەی بەوە کردووە وەک دەڵێت "هەرچ سامانێکی بانکی نێوەندی حکومەتی ئەفغانستان هەیەتی لە ئەمەریکا، ناخرێتە بەردەستی تاڵیبان."

بەپێی سندوقی چاودێریی دارایی جیهانی سامانی بانکی نێوەندی ئەفغانستان لە کۆتایی مانگی 4چواردا، 9 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بووە.

زۆربەی ئەو بڕە داراییە لە دەرەوەی ئەفغانستان دانراوە، بەپێی زانیارییەکانی کەسێک کە ئاگاداری ئەو دۆسێیەیە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هێشتا نازانرێت چەندێکی ئەو بڕە پارەیە لە ئەمەریکا دانراوە.

XS
SM
MD
LG