کەمێک زیاتر لە مانگێک ماوە بۆ سازدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتووی عێراق. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاودەکرێنەوە خەڵکی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی نائومێدن لەو هەڵبژاردنانە و زۆر لە چاودێران و شارەزایانی سیاسی لەو باوەڕەدان هەڵبژاردنەکان گۆڕانێکی ئەوتۆ بەسەر ئەو ڕەوشەی ئێستای هەرێم و عێراقدا ناهێنێت.
لەلایەکی تریشەوە چەکدارانی داعش پەرەیان بە جموجۆڵەکانیان داوە و ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی نگەرانی خەڵکی وڵاتەکە بە تایبەتی خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکان.
خەڵک زۆر باس لەوەدەکەن ئەم هەڵبژاردنانە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا نابێت لە بواری فرتوفێڵ کردن لە هەڵبژاردندا، ئەمەش وێڕای ئەوەی بڕیارە نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورپا چاودێری ئەو هەڵبژاردنە بکەن. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش گوتوویەتی ئەنجامە بەراییەکان پاش 24 کاتژمێر بڵاو دەکرێنەوە.
لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی هەلەو واشنتن حەیدەر کەریم تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەگەڵ میوانەکانی محەمەد ڕەئوف ڕۆژنامەنوس و عومەر محەمەد چاودێری سیاسی،دەکات.
دەقی بەرنامەکە