مرسیل، فەرەنسا – گەورە ڕێکخراوی پارێزگاری لەسروشت IUCN ڕۆژی هەینی ڕابردوو یەکەم کۆبوونەوەی لە مارسیلیا لە فەرەنسا ئەنجامدا، بەئومێدی یارمەتیدان و هاندانی کارکردن، لە کاتێکدا جیهان لە هەمەجۆری بایۆلۆجی و کەشدا تووشی قەیرانی ئاڵۆز بۆتەوە، لەم کۆنفرانسەدا مەترسیەکان و دۆخی ژیانی کێوی لەسەر هەسارەی زەوی باسی لێوە دەکرێت.
کاوڵکردنی سەرچاوەکانی خۆراک و ژیان و گۆڕینی ژینگە و زەویەکان بۆ کشتوکاڵ و دەرهێنانی کانزا و گەرمبوونی هەسارەکە سەرجەم باسەکانی کۆنفرانسەکە دەبێت.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە ساڵی 2020 بەهۆی پەتای کۆرۆنای نوێوە دواکەوت، بەر لە لووتکەی یەکلاکەرەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکرێت دەربارەی کەش و هەوا و سیستەمی خۆراک و هەمەجۆرەی باێۆلۆجی کە لەوانیە داهاتوی پێشبین کراوی هەسارەکە بێت.
لە بڵاوکراوەیکدا بەر لە کۆبوونەوەی یەکێتی نیودەوڵەتی پارێزگاری لە سرووشت، سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆئێل ماکرۆن ووتی "ئامانجی هاوبەشمان دانانی سروشتە لە سەرەوەی کارە نێودەلەتیەکان، چوونکە چارەنووسمان پەیوەستە بە هەسارەکە و کەش و هەوا و سروشت و کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتی".
سەرۆک ماکرۆن ووتیشی کۆنفرانسەکە دەبێت "بنەما سەرەتایەکان" دانێت بۆ ستراتیجیەتێکی جیهانی بۆ هەمەجۆری باێۆلۆجی کە هێلی گفتووگۆی نەتەوەیەکگرتوەکان دەبێت لە مانگی 4ی ساڵی داهاتوودا لە وڵاتی چین".
کۆمەلگای نێودەوڵەتی لە ململانێدایە لەگەڵ گرووپێکدا نزیکە لە ئامانجی ئەو دروشمەی دەڵێت "ژیان بە ئارامی لەگەڵ سروشتدا" بەهاتنی ساڵی 2050، لەگەڵ دەستنیشانکردنی ئامانجی کاتیی بۆ 10 ساڵی داهاتوو.
لە کاتیکدا مرۆڤ زەوی کاول دەکات، ژیانی لەسەر خۆراکی بەپیت، هەوای خاوێن بۆ هەناسەدان، ئاوی سازگا و دەرمان لەسەرچاوەی سروشتەوە بەرهەمدێت وەستاوە، مرۆڤ پشت بە هەموو سیستەمی ژینگانە دەبەستێت.
کۆنفرانسەکانی پێشووی IUCN ڕێگای خۆشکردوە بۆ ڕێکەوتنی جیهانی دەربارەی هەمەجۆرەی باێۆلۆجی و بازرگانی نێودەوڵەتی بە جۆرەکانی مەترسی نەمانیان لەسەرە.
بەڵام هەوڵەکانی بۆ وەستانی کەمبوونەوەی زۆری ژمارە و جۆری گیانداران و ڕوەکەکان دەدرێت، تا ئیستا شکستی هێناوە بۆ خاوکردنەوەی کاولکاریەکە.
لەساڵی 2019دا شارەزایانی هەمەجۆرەی باێۆلۆجی سەر بە نەتەوەیکگرتوەکان ئاگاهیاندا لەوەی یەک ملێۆن جۆر مەترسی نەمانیان لەسەرە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 500 هەزار ساڵی داهاتوودا ژیان لەسەر هەسارەکە نەمێنێت.
هەروەها کۆنفرانسەکەی IUCN کە 9 ڕۆژ دەخاێنێت و ڕۆژی هەینی دەستیپێکرد، ناوی ئەو گیاندارانە نوێدەکاتەوە لە لیستی سوردا دانراون و مەترسی نەمانیان لەسەرە، هەروەها بۆ پێوانەی چەند نزیکبوونەوەی ئەوجۆرە گیاندار و ڕوەکانە لە نەمان.
لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا شارەزایان 135 هەزار جۆریان دەستنیشانکرد، نزیکەی 28٪ لە ئێستادا ئەگەری نەمانیان لەسەرە، بەهۆکاری نەمانی سەرچاوەی خۆراکیان و بازرگانی ناڕەوا کە بۆتە هۆی لەدەستدانیان.
بۆ نموونە پشیلەی گەورە، 90٪ی ژینگەوە ژمارەیان کەمبۆتەوە، لەئێستادا 20 هەزار شێر و 7 هەزار چیتا و 4 هەزار پلنگ و کەمەتر لە 100 پلنگی ئاموری کێوی لەسروشتدا هەیە .
لەوانەیە کۆنفرانسەکە پەیامێک بڵاوکاتەوە تێیدا باس لە پارێزگاری ژیانی کێوی بکات وەک پێویستیەک بۆ پارێزگاری لە تەندروستی سیستەمی ژینگەکان و مرۆڤایەتی.
یەکێتی پارێزگاری لە سروشت IUCN بەر لە کۆبوونەوەکە لە بڵاوکراوەی ڕوانگەیدا کە 1400 ئەندام پشتگیری کردوە دەڵێت "لەدەستدانی هەمەجۆری باێۆلۆجی و گۆڕانکاری کەش و پیسبوون و نەخۆشیەکانی لە ژینگەی کێویدا بڵاودەبێتە، بۆتە هەڕەشەی مان و نەمان و ناتوانرێت تێگەیشتن و چارەسەری بەجیا لەیەکتر بۆ بکرێت ".
پێشنیارەکانی ئاشکراکراوە بریتیە لە پاراستنی80٪ی دارستانەکانی ئەمازۆن بە هاتنی ساڵی 2025، چارەسەری پلاستیک لە ئۆقیانوسەکاندا، ڕێگری لە تاوانەکانی ژیانی کێوی و ڕێگری لە نەخۆشی وپەتا.
هەورەها IUCN لە مێژویدا کە بۆ 70ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە پێشوازی لە گەلانی ڕەسەن دەکات بەتێگەیشتنی قوڵیان لە ڕێگەچارەی جیهانی سروشت وەک ئەندامی دەنگدەر.
ڕاپۆتێکی زانستی: هەوای خاوێن و گۆڕانکاری کەش پێکەوە بەستراون
جنێف – لەیەکەم ڕاپۆرت لە شێوەی، ڕێکخراوی نیودەوڵەتی چاودێری کەش توێژینەوە لەسەر پەیوەندی تووندی نێوان خاوێنی هەوا و گۆڕانکاری کەش دەکات، چۆن ڕێگاچارەکانی دوای کۆڤید-19 دانراوە کاریگەری لەسەر خاوێنی هەوا لە ساڵی 2020دا هەبوە.
قەدەغە کردنی هاتووچۆ و مەرج و ڕێگریەکانی حکومەت دایناوە بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 بۆتە باشبوونی لەبەرچاوی خاوێنبوونەوەی هەوا لە زۆر بەشی جیهاندا. بۆ نموونە ڕێکخراوی نیودەوڵەتی چاودێری کەش ووتی ناوچەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەڕێژەی 40٪ پیسبوونی وردیلەکانی هەوا لەساڵی 2020دا کەمبۆتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، سەرۆکی بەشی توێژینەوەی ژینگەی بەرگری هەوا لە ڕێکخراوی WMO ئۆکسانا تاراسۆڤا ووتی "کەمبوونەوەی لەبەرچاوی پرژبوونەوەی هۆکاری پیسبوونی هەوا بوو بەردەوام نەبوو، ووتیشی دانیشتوانی شارەکان ئەوانەی دیمەنی ئاسمانی شینیان دەبینی لە سەروەختی نەبوونی چالاکی و هاتووچۆدا، دوبارە ناچاربوونەوە لەژێر هەوری پیسبوودا بژینەوە دوای ئەوەی ئۆتۆمۆبێلەکان کەوتنەوە گەڕ".
تراسۆڤا ووتیشی "بە دەستپێکردنەوەی هاتووچۆ دەگەرێینەوە ڕۆتینی پێشوو، بۆیە ئەو چارەسەرانە درێژمەودا نەبوون. بەم هۆکارانەوە دووپاتی دەکەینەوە بەردەوام هەنگاوەکان لەکاتی قەدەغەکردنی هاتووچۆدا پەیڕەوکران جێگرەوەی سیاسەتی درێژمەودا نیە.
WMO ووتی لەو سەروەختەدا ڕوداوە تووندەکانی کەش ئەوەی گۆڕانکاریەکانی کەش و ژینگە هۆکاری خۆڵبارین و کەوتنەوەی ئاگری دارستانەکان بوە بەشێوەیەک پێشتر نەبوە، کاریگەری هەبوە لەسەر خاوینیی هەوا.
تەریب بەمە تاقیکردنەوەکانی مرۆڤ ئەنجامیداوە پەیوەست بە کاری قەدەغەکردن و ڕێگری هاتووچۆ، تاراسۆڤا ووتی"ئەوانەوە دەرکەوتەکانیدیکەی سروشت کۆنترۆڵی خاوینی هەوای کردوە لەهەموو جیهاندا.
تاراسۆڤا ووتیشی "زۆر ڕووداوی بەهێز لەساڵی 2020دا هەبوون پەیوەندیدار بە سووتانی بەکۆمەڵی زیندەوەر و پیسبوونی هەوا لەدەرئەنجامی دوکەڵی سووتانی ئەو ڕوەک و زیندەوەرانە بۆنموونە لەسەیبریا و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا"."لەسەرەتای ئەمساڵدا ئاگرەکەی ئوسترالیا بوە هۆی داڕمانی گەورەی خاوێنبوونی هەوا لەو بەشەی جیهاندا"
ڕێکخراوی چاودێری جیهانی کەش دەڵێت گۆڕانکاریەکان لە کەشدا لەوانیە کاریگەری لەسەر ئاستی پیسبوون ڕاستەوخۆ هەبێت. دەشڵێت گۆڕانکاریەکان و شەپۆلەکانی گەرما لەوانەیە ببێتە هۆی زیاتر کەڵەکەبوونی پیسیەکان لەتوێغی سەرەوەی خاکدا. ئەمەش ئاماژەیەکە بە ئاگرە بەهێزەکانی لەزۆر بەشی جیهاندا کەوتنەوە و دوکەڵ و تۆزی زۆر و خۆڵبارینی لێکەوتەوە و هەوای بیس کرد.
ڕێکخراوەکە ئاگاهی دەدات کە پیسبوونی هەوا کاریگەری گەورەی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، لە دوا هەڵسەنگاندنەکان بۆ نەخۆشیکە سەلمێندراوە و ئامارەکان دەردەخات ڕێژەی مردن لەجیهاندا بە هۆی پیسبوونەوە لە 2.3 ملێۆن لەساڵی 1990دا گەشتۆتە 4.5 ملێۆن لەساڵی 2019 ، زۆرینەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی وردیلە بوە لەهەوادا.
لەباشوری ئاسیا بەرزبوونەوەی ئاوی کەنارەکان دانیشتوان ناچار بەگواستنەوە دەکات
نیودلهی – شارەزایانی کەش دەڵێن، لەکەناری سوندەربانز بەدرێژایی ڕۆژهەڵاتی هیندستان و بەنگلادش، داڕمانی کەنارەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا بۆتە هۆکاری لەسەرخۆی ژێر ئاوکەوتنی زۆر لە دورگەکان و زەویەکان، ئەمەش هەزاران کەسی ناچارکردوە لەناوچەکە دوورکەونەوە.
نوێترین ڕاپۆرت لە کۆمیتەی نێودەوڵەتی حکومەتەوە سەبارەت بە کەش سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان ئاگاهی دەدات لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئۆقیانووسی هیندی بەشێوەیەکی خێرا لە دەریاکانی دیکەی جیهان. ڕاپۆرتەکە دەڵێت لەدەرئەنجامی ئەمە ئاستی ئاوی دەریا لەدەوری باشوری ئاسیا خێراتر بەرزبۆتەوە لەڕێژەی مامناوەندی جیهانی، ئەمەش بۆتە هۆی لەدەستدانی ناوچەکانی کەنار و گەڕانەوەی کەنارەکان لەوڵاتانی ژمارەی دانیشتوانی زۆرە وەک هیندستان و بەنگلادش.
ڕاپۆرتێک لەمانگی 12ی ڕابردوودا لەلایەن ڕێکخراوی (ئاکشن ئاید) و تۆڕی کاری کەش لە باشوری ئاسیا دەرچوە، مەزەندەی دەکات کۆی کاریگەریەکانی گۆڕانکاری کەش دەبێتە هۆی ڕاگواستنی 63 ملێۆن کەس لە باشوری ئاسیا بەهاتنی ساڵی 2050 ئەگەر پڕژبوونەوەی گاز لەهەمان ئاستی ئیستادا بێت.
لەکاتێکدا ڕوداوە شروشتیەکان وەک زریان و لافاو پەیوەندیدار بە گۆڕانکاری کەش زیاتر لە میدیادا گرنگی پێدراوە بەراورد بە دوورکەوتنەوەی دانیشتوان لەماڵ و حاڵی خۆیان.
ڕۆکسی ماسیۆ کۆڵ لە پەیمانگای هیندستان بۆ چاودێری کەشی ناوچە گەرمەکان دەڵێت "ڕاپۆرتی کۆمیتەی نێودەوڵەتی حکومەت پەیوەندیدار بە گۆڕانکاری کەش ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا دەدات خێراتر لەوەی توێژینەوەکانی پێشتر ئاماژەیان پێداوە.
کۆڵ دەڵێت ئەوەی ئیستا ڕوودەدات لەوانیە بەرزبوونەوەی 3 سانتیمەتر لە 10 ساڵدا زۆر نەبێت، بەڵام دەکاتە قووڵایی 17 مەتر لە خاک بەدرێژایی کەناری هیندستان بەتەواوەتی لە 10 ساڵدا .
وڵاتی بەنگلادش نزمە لەئاستی دەریاوە، زیاتر لە 35ملێۆن کەس لەناوچەی کەنارەکان دەژین، لەوانیە زیاتر لە 15٪ی زەوەی لەدەست بدەن و ئاو دایپۆشێت، ئەمەش کاریگەری لە سەر خانوبورەوە ماڵ و بژێوی ملێۆنەها کەس هەیە لەناوچەی کەنارەکان.
دانیشتوانی ناوچەی کەنارەکانی بەنگلادیش بۆ ئەم ڕووداوە ئامادەنین، زۆرینەی کەمدەرامەت و هەژار و توانای جێگۆڕینیان نیە. ئەگەر دورکەونەوە بۆ شارەکان زیاتر لە ناوچە هەژارە قەرەباڵغەکان کۆدەبنەوە ونیشتەجێ دەبن.
دانیشتوان بەربەستی کۆنکریت و بەردیان داناوە بەڵام هیچکاریگەریەکی نەبوە.
مالیک فیداخان لەناوەندی خزمەتگوزاری زانیاری ژینگەو جوگرافیا لە دەکا دەڵێت "حکومەتی بەنگلادش پلانی هەیە بەربەستەکانی لە کەنارەکان دروستکراوە باشتربکات بۆ ڕێگری لە هەڵکشان وداکشانی ئاوی دەریا و زریانە بەهێزەکان".
زۆرینەی ناوچە کەنارەکان بۆ چاندنی برنج بەکار دێت، لەگەڵ چوونی ئاو بۆ قوڵایی ناوچەکان دواتر گەڕانەوەی ڕێژەیەک خوێ بەجێ دێڵێت کە بۆتە گرفت بۆ کشتوکاڵ و لەدەستدانی زەویەکان و بەکارنەهێنانی بۆ کشتوکاڵ.