Accessibility links

بلینکن دەگاتە دۆحە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتۆتە دۆحە، پایتەختی قەتەر بۆ وتووێژکردن لەسەر قەیرانی ئەفغانستان لەگەڵ قەتەرییەکاندا پاش ئەوەی تاڵیبان دەستیگرت بەسەر ئەفغانستاندا.

بە ماوەیەکی کەم پێش گەیشتنی ئەنتۆنی بلینکن، کاربەدەستێک ئاشکرای کردوە کە 4 هاوڵاتی ئەمەریکایی، ئەفغانستانیان جێهێشتووە بە ئاگاداری تاڵیبان، ئەمەش یەکەم پرۆسەی گواستنەوەی ئەمەریکایە پاش تەواو بوونی کشانەوە مشتومڕ لەسەرەکەی لەشکری ئەمەریکا لە ئەفغانستان.

ئەو چوار هاوڵاتییە ئەمەریکاییە لە ڕێی زەمینیەوە گواستراونەتەوە و دیپلۆماتانی ئەمەریکایی پێشوازییان لێکردون، بەپێی لێدوانی گەورە کاربەدەستێکی ئەمەریکایی بەڵام ناڵێت چوونەتە چ وڵاتێک، تەنها ئەوەندە نەبێت کە دەڵێت "تاڵیبان تەگەرەی نەخستۆتە بەردەمیان."

وەزیری بەرگری ئەمەریکا، یاوەریی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە دەکات لەم سەردانەیدا کە بە سەردانی گەورەترین کاربەدەستی ئەمەریکایی دادەنرێت بۆ ناوچەکە، لەوەتای ڕۆژی 15ی مانگی 8ەوە کە تاڵیبان دەستیگرت بەسەر ئەفغانستاندا.

بلینکن، بڕیارنەبوو لە دۆحە لەگەڵ هیچ نوێنەرێکی تاڵیباندا کۆببێتەوە، بەڵام دان تۆمپسن، کاربەدەست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت واشنتۆن پەیوەندی دەبێت لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە ئیسلامییەدا و دەشڵێت "بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی پەیامی ئێمە بە ڕوونی و ئاشکرایی دەگاتە لای تاڵیبان."

بەر لە گەیشتنی بلینکن بۆ دۆحە؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئێمە سوپاسگوزاری وڵاتی قەتەرین بۆ هاوکارییە تۆکمەکانی لە پەیوەندی بە ئەفغانستانەوە."

XS
SM
MD
LG