سیدنی – گیانداری کوالاو درەختی دەگمەنی "نایتکاپ" ، جۆرێکی بەناوبانگە بەپێی پلانی"نەمانی سفر" کە بە پلانێکی مێژویی دادەنرێت و ولایەتی نیو ساوس ویڵز لە ئوسترالیا پەیڕوی دەکات دەبێت ئەم درەخت و گیاندارانە پارێزگاریان لێبکرێت.
حکومەتی نیوساس ویڵز ڕۆژی 3 شەممەی ڕابردوو ستراتیجیەتی پارێزگاری دەستنیشانکرد بۆ مانەوەی ڕوەک و گایندارانی مەترسی نەمانیان لەسەرە لە تۆڕی باخچەی فراوانی نیشتمانی، بۆ چارەسەری وەک وەزیری ژینگە مات کین ووتی "خراپترین ڕێژەی لەدەستدانی شیردەرەکانە لە جیهاندا".
بۆ زیاتر لە 90 جۆری مەترسی نەمان و نەخۆشی و سووتانی دارستانەکان و گۆڕانکاری کەشیان لەسەرە پارێزگاریی یاسایی گەورەتر دەبەخشێت. هەندێک هەنگاوی پارێزگاریی نوێ بۆ باڵندەکان و بۆق و خشۆکەکان و درەخت و ڕوەکە دەگمەنەکان دانراوە لەوانە سنەوبەری کوورتی چیاکان.
سنەوبەری کورت لە جۆری Wollemi (وەڵەمی) بەهۆی مێژووی بوونی کۆنیەوە ناسراوە بە "سنەوبەری دایناسۆرەکان"، لەساڵی ڕابردوودا ڕاگەێندرا وەک یەکەم درەخت لە ساوس ویڵز گەرنگی لەنێوان نەوەکاندا هەیە دوای سووتانی دارستانەکان لە هاوینی ڕەشی ساڵی 2019 و 2020 کە تاڕادەیەک لەو جێگایانەی هەبوون لەناوچوون.
هەروەها تۆڕێک دەبێت لەو ناوچە و جێگایانە گیاندارە دڕندەکانی تێدانابێت، دەسەڵاتی بەرێوبەرایەتیەکە توانای پارێزگای لە ڕوەک و گیانداران و پلانی کاردانەوە بەرامبەر بەکەوتنەوەی ئاگر دەبێت . سەبارەت بەهەندێک جۆرە دەبێت هەنگاوی فراونتر بنرێت، هەندێک گیاندار ژمارەیان زۆر کەمبۆتەوە.
کۆمەڵەکانی ژینگە بە فراوانی پێشوازیان لەپلانی "نەمانی سفر" کرد.
راشیڵ لۆری گەورە بەرپرسی پارێزگاری لە بەشی ئوسترالیا لە ڕێکخراوی پارێزگاری نێودەوڵەتی دەڵێت سنوقی جیهانی ژیانی کێوی پلانێکی گەش بینە.
هەروەها دەڵێت "ئەوەی هاندەرە ئامانجی (نامانی سفرە)، هەمان ئامانجی سەرەتایییە پێویستمان پێیەتی و هێڵێک دەکێشێت و دەڵێت چیدی لەناوچوونی گیاندارانامان ناوێت. لەئیستادا هیوزخوازم ئەوە ببینم لەسەر ئاستی وڵات ئەنجام بدرێت، نەک تەنها لەناوچەکانی پارێزگاریان لەسەرە و تەنها لەناوچەی ساوس ویڵز، بەڵام بەگشتی هەنگاوێکە بۆ بەڕوپێشچوون".
ئەم کیشەیە تەنها لە ئوسترالیا نیە، بەرپرسانی ساوس ویڵز ئاگاهیاندا لە دەیان ساڵی داهاتوودا یەک ملێۆن جۆر لەسەر ئاستی جیهان ڕوبوڕوی مەترسی نەمان دەبنەوە.
لەهەموو ئوسترالیا لەڕۆژی 7ئ مانگی 9دا ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانی جۆرەکانی مەترسی نەمانیان لەسەرە بەڕێوەدەچێت، بۆ بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی زانیاری و تێگەیشتن و ئاگاهی دەرباری ڕووەک و گیاندارانی مەترسی مردن و نەمانیان لەسەرە.
بەبەردبووی مارمێلکەی باڵدار بەر لە 160ملێۆن ساڵ لە چیلی ژیاوە دەدۆزرێتەوە
سانتیاگۆ ، چیلی – زاناکانی چیلی ڕایانگەیاند یەکەم جارە لە نیوەی باشوری زەوی بەبەردبووی مارمێلکەی باڵدار بدۆرزێتەوە لەسەر دەمی جۆراسیدا ژیاوە و بە تیرۆسۆر ناسراوە.
لە ساڵی 2009دا بە بەردبووی دایناسۆرەکانی بەر لە 160 ملێۆن ساڵ ژیاون لە بیابانی ئاتاکام دۆزرانەوە.
لەئیستادا زاناکان دڵنیابوون کە خشۆکێکی باڵداربوە و بۆ یەکەم کەڕەتە بەبەردبووی ئەم گیاندارەی بەر لەمێژوو لە گوندەوانا دەدۆزرێتەوە.
گوندەوانا نیمچە کیشوەرە دەگەڕێتەوە بۆ بەر لەمێژوو دواتر بوە بە ووشکایی نیوەی باشوری زەوی لێ دروست بوە.
توێژەرەوە جاناسان ئالارکۆن لە زانکۆی چیلی دەڵێت "درێژی بەڵەکانی دەگاتە 2 مەتر و کلکی درێژ و دەمێکی باریکی هەبوە.
ووتیشی "دەردەکەوێت بوونی ئەم جۆرە لە کروپی خشۆکەکاندا فراوانتربوە وەک لەوەی بێشتر زانراوە"
لە توێژینەوەکەی لە گۆڤاری زانستی ئاکتا پالێۆنتۆلۆجیکا پۆلۆنیکا بڵاوکراوەتەوە زاناکان دەڵین ئەم دۆزینەوەیە کۆنترین تیرۆسۆرە تائیستا زانیاریمان لەسەری بەدەستهینابێت و لە چیلی بدۆزرێتەوە".
بەرەوپیشچوون لە دروستکردنی مەگناتیکدا خەونی وزەی ناوکی خاوێن دێنێتە دی
سانت پاوڵ لیس دۆرانس – تیمەکانی کارکردن بۆ بە دەستهێنانی وزەی خاوێن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی پیسبوونی ژینگەو گۆڕانکاری لەکەشدا گەشتوونەتە هەنگاوەکانی کۆتایی و هەریەکەو مەگناتێکیان دروستکردوە.
زاناکان ڕۆژی 5 شەممە لە بنکەی تاقیگەی گەرمای ناوەکی نێودەڵەتی ناسراو بە ITER لە باشوری فەرەنسا بەشی یەکەمی مەگناتیکە گەورەکەیان پێگەشتوە، هێندە بەهێزە کۆمپانیاکەی دروستی کردوە دەڵێت دتوانرێت فڕۆکەهەڵگری دەریای پێ بەرزبکرێتەوە.
گەر هەموو پارچەکانی پێکەوە ببەسترێت بەرزی مگناتیکەکە 20 مەترە و تیرەی 4 مەتر دەبێت. ئەم تاقیکردنەوەیە ئومێدی یەکلاکەرەوەیە بۆ هەوڵەکانی 35 وڵات دەیدەن لەئاستی ئاوێتەبوونی ناوکیدا.
زاناکانی پەیمانگای ماساشۆسیتس و کۆمپانیایەکی تایبەت بەجیا هەفتەی رابردوو ڕایانگەیاند ئەوان توانیویانە لەتاقیکردنەوەی بەهێزترین مەگناتیک پلەی گەرمای زۆر دروستدەکات سەرکەوتووبن، ئەمەش ڕێگا دەدات بەتیمەکەی ITER لەپێشبڕکێدابن بۆ دروستکردنی خۆر لەسەر زەوی و هەنگاوی گەورە بنێن.
بەپێچەوانەی ناوکیەکانی لەئیستادا هەیە و پاشماوەی تیشکدار بەرهەم دێنێت و لەهەندێک کاتدا ڕووداوی توانەوە و گرفتی لێدەکەوێتەوە، لایەنگەرانی یەکگرتنی ناوەکی دەڵین وزەیەکی خاوێنی بەردەوام و پێسنوور بەرهەم دێنێت. ئەگەر زاناکان بتوانن ڕێگای سوودلێوەرگرتنی بدۆزنەوە، ئەم کێشەیەش نزیکەی سەدەیەک لەمەوبەر چارەسەر کراوە.
لەبری دابەشکردنی ئەتۆمەکان – یەکگرتنی ناوەکی کارێکە بەسروشتی لەئەستێرەکاندا ڕوودەدات بە یەکگرتنی 2 ئەتۆمی هایدرۆجین پێکەوە و بەرهەم هێنانی ئەتۆمی هیلێۆم و وزەیەکی زۆر گەورە. بۆ بەدەستهینانی یەکگرتنی ناوەکی پێویست بە گەرماو فشارێکی گەورە هەیە وێنای ناکرێت، ڕێگایەک هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو گۆڕینی هیدرۆجینە بۆ گازی بارگاوی بەئەلیکترۆن، یاخود پلازما و دواتر لەژورێکی بێهەوادا وەک شێوەی کێکی بازنەیی کۆنترۆڵ دەکرێت.
ئەمە بەیارمەتی ماگناتیکی زۆر بەهێز دەکرێت. کۆمپانیای General Atomics توانیویەتی ئەمە بەدەست بێنێت و لەم هاوینەدا لە ساندیاگۆوە بۆ فەرەنسا باریکات.
زاناکان دەڵێن پرۆژەی ITER بە ڕێژەی 75٪ تەواو بوە و ئامانجی دەستپێکردنی کاری ئاوێتەبوونی ناوەکیە بەهاتنی ساڵی 2026.
لەئیستادا ئامانج بەرهەم هێنانی 10 ئەوەندەی وزەیە بە هاتنی ساڵی 2035 ئەمەش پێویستە بۆ گەرمکردنی پلازماکە و دواتر سەلماندنی ئەو تەکنەلۆجیای ئاوێتەبوونە ئەگەری بەکارهێنانی هەیە.
لەنیوان ئەوانەی بەهیوان بەم داهێنانە خەلات وەرگرن، تیمی ماساشۆسیتس کە دەڵێت توانیویەتی بە مەگناتیکێکی 40 ئەوەندە بچووکتر وزەی هێڵی مەگناتیکی دوو ئەوەندەی مەگناتیکەکەی ITER بەرهەم بێنێت.
زاناکانی پەیمانگای تەکنەلۆجیا و سیستەمی کۆمەنوێڵس فیوجن لە ماساشۆسیتس دەڵێن ئامێرەکەیان ئامادەیە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە لە سەرەتای سیەکانی ئەم سەدەیەدا.
ماریا زوبەر جێگری سەرۆکی پەیمانگای ماساشۆسیتس کەسایەتیەکی بەناوبانگی بواری فیزیایە دەڵێت "ئەم داهێنانە دروستکراوە بۆ بارزگانی، نەک تەنها بۆ تاقیکردنەوەی زانستی".
لەم پرۆژەیەدا وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و ڕوسیا و چین و ژاپۆن و هیندستان و کۆریای باشور و بەشێکی زۆر لە ئەوروپا بەشدارن بە هاوبەشی 20 ملیار دۆلار و لە بەرهەمی کۆتایی بەسوود دەبن.