Accessibility links

بومەلەرزەیەک شاری مەشهەد دەهەژێنێت


بومەلەرزەیەک بە هێزی 5.2 لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی داوە، بەپێی دەزگای چاودێری بومەلەرزەی وڵاتەکە.

لەسەر ئەم بومەلەرزەیەی ئەمڕۆ دووشەممە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی و ماڵی نەدراوە.

بومەلەرزەکە کاتژمێر 8 و 32 خولەکی سەرلەبەیانی بە کاتی ئێران لە شاری قۆچان لە هەرێمی خۆراسانی ڕەزەوی داوە و قوڵایی بومەلەرزەکەش 6 کیلۆمەتر بووە و شاری مەشهەد،دووهەم گەورەترین شاری ئێران نزیک لە سنوری تورکومەنستانەوەی هەژاندووە.

ڕێکخراوی مانگی سووری ئێرانی ڕاپۆرتی داوە و دەڵێت تیمی فریاگوزاریی خۆیی خستۆتە باری ئامادەباشییەوە، بەڵام باسی لە هیچ جۆرە زیانێک نەکردووە.

دەزگای چاودێریی ژیۆلۆژی ئەمەریکا دەڵێت هێزی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ لە ئێرانی داوە 5.1 بووە بە پێوانەی ڕێختەر.

ئێران دەکەوێتە ناو دووڕیانی چینە تەکتۆنییەکانی زەوییەوە کە ناوچەیەکی چالاکی بومەلەرزەیە

XS
SM
MD
LG