Accessibility links

د.خانزاد ئەحمەد: بەشداری کردنی ژنان لە پڕۆسەی دەنگدان ئەرکێکی نیشتمانییە


د.خانزاد ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای خانمانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراق سێ بەرنامەیان بۆ خانمان هەیە کە خاڵی یەکەمیان جەختکردنەوەیە لە بەشداری کردنی خانمان لە دەنگدان و پاراستنی ژنانی کاندیدە لەتانە و ئیهانەپێکردن.

خانزاد ئەحمەد بەشداری کردنی ژنان لە پڕۆسەی دەنگدان جگە لە مافی خۆیان بە ئەرکێکی نیشتمانی ناودەبات.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای خانمان دەشڵێت: هەڵمەتەکەمان بەهەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە کاروباری خانمانە، هەروەها وەڵامی ئەو پرسیارەی خانمانیش دەدەینەوە ئەگەر ئەو کاندیدە دەرچوو ئەو کاندیدە چی دەکات بۆ خەڵک تادەنگی پێبدات!

هێرش قادر یەکێک لە پەیامنێرە چالاکەکانی هەولێرە لەسەر بنەمای کارە ڕۆژنامەوانییەکانی ڕۆژانەی پێی وایە، ئەو چالاکیانەی بۆ هاندانی خانمان لەبەشداری کردن لە پڕۆسەی دەنگدان دەکرێن سودی هەبووە و ئەمجارە خانمان بەگڕ و تینەوە بەشداری پڕۆسەی دەنگدان دەکەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای خانمان لەهەرێمی کوردستان هەر لەو لێدوانەیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەوەشی وت "بەرنامەمان هەیە لە کۆتا ڕۆژەکانی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەوەی کۆنفرانسێک ئەنجامبدەین بەبەشداری نوێنەری خانمان لەهەموو لایەنە سیاسیەکان و سەربەخۆکان بۆ ئەوەی خەڵک بەگشتی دەنگ بە کاندیدە ژنەکان بدەن".

خانزاد ئەحمەد لەکۆتایی وتووێژەکەدا جەختی لەوەکردەوە سیاسەتی باڵای ئەنجومەنی خانمان جگە لەوەی دەیانەوێت خانمان بەشداربن لە پرۆسی سیاسی بەوەی خانمان لەهەرشوێنێک بن سەرکەوتون لەبەڕێوەبردنی پۆستەکان هاوکات مەبەستییان ڕاستکردنەوەی باڵانسی جێندەرییە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کە لەمیانەی بەدواداچونەکەدا دەست بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا کەوتووە، کۆی گشتی ژمارەی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراق لەسەرتاسەری وڵاتەکە 3400 کاندیدە، لەو ژمارەیە 2295 کاندیدییان پیاون، هەروەها 949 لەوانە ژنن لە حیزب و لایەنە سیاسییە جیاوازەکان، 156 ژنیش بەسەربەخۆ خۆیان کاندید کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:01 0:00


XS
SM
MD
LG