Accessibility links

داوا دەكرێت ژمارەی كورسی كۆتا بۆ پێكهاتەی ئێزدیەكان لە پەرلەمانی عێراقدا زیادبكرێت


لە كۆی 329 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كورسی بۆ پێكهاتەكان دیاریكراون لەو ژمارەیەش تەنها یەك كورسی بۆ پێكهاتەی ئێزدیەكان دانراوە، دانانی تاكە كورسیەك بۆ پێكهاتەی ئێزدیەكان لە پەرلەمانی عێراقدا وەكو كۆتا نیگەرانی لای بەشێكی زۆر لە چالاكوان و مامۆستایانی زانكۆ و توێژی جیاجیای ئێزدیەكانی لێكەوتۆتەوە و داواش دەكەن ڕێژەی كۆتا بۆ پێكهاتەی ئێزدیەكان بەرزبكرێتەوە چونكە وەك خۆیان دەڵێن بەپێی ئامارەكان ڕێژەی ئێزدیەكان زیاترە لە نیو ملیۆن كەس.

بۆ بەدەستهێنانی ئەو كورسیەی ئێزدیەكان چەند كەسێك خۆیان كاندید كردووە كە لە چوارچێوەی پارتی سیاسی و كەسانی سەربەخۆ خۆیان ناساندووە و كێبركێی بردنەوەی ئەو كورسیە دەكەن كە دەكەوێتە پارێزگای نەینەوا.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی ئەحمەد زێباری، پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:39 0:00


XS
SM
MD
LG