بەرلین - ئۆتۆمۆبێلی واڵایی هاوبەشی ئەوروپا و ژاپۆن یەکەم وینەی هەسارەی میرکوری لەنزیکەوە بەدەست دێنێت کاتێک لە قووڵایی سیستەمی خۆر نزیک دەبێتەوە لەو ئەرکەدا بۆ گەیاندنی دوو سەتەلایت بۆ خولگەیەک لە ساڵی 2025دا.
ئەرکی BepiColombo (بیپی کۆلۆمبۆ) یەکەم گەشتە لە شەش بۆ مێرکوری، ڕۆژی هەینی گەشتۆتە نزیکی و ڕاکێشانی هەسارەکە خێرایی ئۆتۆمۆبیلەکەی واڵایی خاوکردۆتەوە.
دوای نزیکبوونەوە لە خولگەی 200 کیلۆمەتر بە کامیرای چاودێری ئۆتۆمۆبێلەکە وێنەی ڕەش و سپی هەسارەکەی بە کوالتیی کەم گرتوە.
ئاژانسی واڵایی ئەوروپا ووتی لە وێنەگیراوەکەدا لە دوریدا نیوەی جەمسەری باکوری دەردەکەوێت، لەسەر ڕوەکەی بازنەکانی بەرکەوتنی بەردی ئاسمانی دیارە و لەوانە بازنەی لیرمۆنتۆڤ کە تیرەکەی 166کیلۆمەترە.
ئەم ئەرکەی هاوبەشی ئاژانی ئەوروپاو ئاژانسی ژاپۆن لەساڵی 2018دا دەستیپێکرد بۆ کۆکردنەوەی زانیاریە لەسەر واڵایی، لەدوای هەڵدانی ئۆتۆمۆبێلەکە بەدەوری زەوەیدا کەڕەتێک سوڕاوەتەوە بەدەوری هەساری بارامدا 2جار و داوتر ڕویکردۆتە هەساری مێرکوری کە بچووکترین هەسارەیە لە کۆمەڵەی خۆردا
پێویستی بە ناردنی 5 گەشت هەیە بەر لەوەی (بێپی کۆلۆمبۆ) خاوبێتەوە و دواتر هەردو سەتەلایتی (پلانیتەری ئۆربتەر) و (ماگناتسفیریک ئۆربتەر) دەستکردی کۆمپانیای (جاکسا) لەخولگەدا جێگیرکات .
دوو سەتەلایتەکە توێژینەوە لەسەر ناخی مێرکوری و ڕووی دەکەن، سەرباری هێڵی مەگناتیکی.
ئەم ئەرکە لەسەر ناوی زانای ئیتالیا جۆزێپی "بێپی" کۆلۆمبۆ ناوی لێنراوە، ئەو زانایەی بەخاوەن بیرۆکەی پەرەپێدانی یارمەتی ڕاکێشان کە لە مارینەر10ی ناسا بەکارهێنرا کاتیک لەساڵی 1974دا بەرەو مێرکوری ڕۆیشت.
دورگەی وایت لە بریتانیا 2 جۆر دایناسۆری دڕندەی تێدابوە مەترسیدار بوون
تیمی زاناکانی بە بەردبووی زانکۆی ساوس هامپتن دەڵێن بەدەستکەوتنی دوو بەبەردبوو لە سەرەتای سەردەمی جۆراسیەوە لە دروستبوونی دورگەی وایتەوە لە بریتانیا دەردەخات جۆری جیاوازی بێوێنەی سپایناسۆریدسی لێبوە.
سپایناسۆریدس لە خێزانی سپایناسۆردیە ئەوەی دەست و قاچی نینۆکی تیژی هەبوە و بۆ ڕاو بەکارهێناوە لەخێزانی دایناسۆرەکان و سپایناسۆریدسی زەبەلاحی تێدایە.
ئەم دایناسۆرانە لەسەرەتای سەروەختی جۆراسیەوە تا ناوەراستی هەبوون، لە ئەفریکا و ئەوروپا و ئەمریکاو باشوری ئاسیا ژیاون.
سپایناسۆریدس لەنێوان هەموو دایناسۆراکاندا قاچی بێوێنەی هەبوە و پێشتر نەزانراوە.
دانی گەورەی پانی هەبوە لەگەڵ دانی درێژو تیژ،ئەمجۆرە بەشێکە لەوانەی ئێسکی بڕبەری پشتیان بەرز و درێژ بوە .
شێوەی کەلـلەسەری ناوازە بوە وەک دایناسۆرەکانی کە نەبوە کە قاچیان هاوشێوەی قاچی بەڵندەکان بوە، بەڵگەکان دەردەخات لەناوچەی ڕێڕەوەکانی ئاو و گۆماوەکاندا هاتووچۆی کردوە.
سپایناسۆریدس بەر لە 125 ملێۆن ساڵ ژیاون، پارچەی ناتەواوی بە بەردبوەکانی لە چیڵتن چاین لە کەناری باشوری ڕۆژئاوا لە دورگەی وایت لەلایەن کۆکەرەوەی بەبەردوو دۆزراوەنتەوە.
تەنها ئێسکی سپایناسۆریدس پێشتر لە بریتانیا لەساڵی 1983دا دۆزراوەتەوە بۆ جۆری (بارێۆنیکس) دەگەڕێتەوە.
کریس پارکەر خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی ساوس هامپتن دەڵێت "ئێسکی کەلـلەسەری سیراتۆسەچابس ریپارۆڤەناتۆر مڵنێرا نەک تەنها لە باریۆنکس جیاوازە بەڵکوو لەیەکتریش جیاوازن ،ئەمەش ئاماژەیە کە بریتانیا جۆری سپایناسۆریدسی زیاتر تیابوە لەوەی پێشتر زاناراوە".
دکتۆر دەیڤید هۆن زانای بە بەردبوەکان لە زانکۆی کوین ماری لە ڵەندەن وتی "لەوانیە ناوازەبێت دوو جۆر گیاندار هەبن گۆشتخۆربن و هاوشێوەبن و لەژینگەیەکدا ژیابن، بەڵام لەراستیدا ئەمە بڵاوە بۆ دایناسۆر و ژمارەیەک گیاندار لە سیستەمی ژینگەی زیندەوەردا".
هەرچەندە ئێسکی ئەو دوو جۆرە سیراتۆسەچاپس و ڕپڕۆڤینەیتەر بەشەکانی بەتەواوەتی نەدۆزراونەتەوە، زاناکان مەزەندی دەکەن درێژییان 9 مەتر بووبێت و ڕاوی گیانداریان کردوە درێژی مەترێک بووبێت.
لە گەڵ بوونی هەندێک بەرزیی لەسەر ناوجەی سەرچاویان ناوی سیراتۆسەچاپس ئاماژەیە بۆ شێوەی ڕاوکردنی کە ئەگەری هەیە وەک باڵندەی قوڵنگ ڕاوی کردبێت.
وەک زانراوە قوڵنگ لەگۆماو و ڕێڕەوەکانی ئاودا ڕاودەکات،بەڵام سیستەمی خۆراکی لەوانیە گیانداری ناوچەی وشکایی تێدابێت.
توێژینەوەکە دەڵێت لەوانەیە سپایناسۆریدس لەئەوروپا پەرەیسەندبێت و دواتر لە ئاسیا و ئەفریکا و ئەمریکای باشور بڵاو بووبێتەوە.
زاناکانی توێژینەوەکە دەڵین "داڕشتنەوەی جوگرافیای دێرین ئاماژە بە ڕەسنی بوونی سپایناسۆریدس لەئەوروپادا دەکات، لەگەڵ 2 دۆزراوەی جیاواز درەنگتر لە ئەفریکا ژیاون.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی نوێترین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
پاریس – لەو کاتەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند ڤایرۆسی کۆرانا لەمانگی 12ی ساڵی 2019دا لەچین سەری هەڵداوە، بەپێی ئامارێکی ژمێریاری ئاژانسی فرانس پرێس کردویەتی بە پشتبەستن بە سەرچاوەی فەرمی، ڤایرۆسەکە بۆتە هۆی مردنی بەلانیکەمەوە 4 ملێۆن و794 هەزار کەس لەجیهاندا.
زیاتر لە 235 ملێۆن کەس بەفەرمی تووشی ڤایرۆسەکە بوون. زۆرینەی تووشبوان چاکبوونەتەوە، هەرچەندە هەندێک تاچەند هەفتە و مانگێک دوای چاکبوونەوە هەستیان بە دەرکەوتەکانی کردوە.
ژمارە و ئامارەکان لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی رۆژانەیە بەڕێوبەرایەتیە تەندروستیەکان لە وڵاتانی جیهاندا بڵاویدەکەنەوە، سەردانی نەخۆشخانەو ئامارەکانی دەڵێن ژمارەی مردنەکان زۆر زیاترە ئەگەر بنمای فەرمی نەبێت پەسەند و بەهەند وەرنەگیراوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دایدەنێت ڕێژەی بەرزبوونەوەی مردن ڕاستەخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەندیدار بە کۆڤید-19ـەوە، دەرئنجامی کۆتایی دوو یان سێ ئەوەندە زیاترە لەوەی بەفەرمی ئاشکرا کراوە.
هەرچەندە پشکنین لە ووڵاتانەدا بەچڕی دەکرێت، زۆر لەو تووشبوونانەی مەترسی لەسەر تووشبوەکە کەمەترە و دەرکەوتەی نەبوە تۆمار نەکراوە.
لەسەر بنەمای دوا ئامار ئەو وڵاتانەی بەرزترین گیان لەدەستدانی ڕۆژانە تێدا تۆمار کراو، بریتیە لە وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا بە 983 کەس و ڕوسیا بە 890 و مەکسیک 614.
بەپێی ئاماری زانکۆی جان هابکنز وڵاتەیەکگرتوەکان بەرزترین رێژەی تووشبوون و مردنی تێدایە 701 هەزار گیان لەدەستان و 43 ملێۆن و659 هەزار تووشبوون، دوای ئەو بەرازیل بە 598 هەزار گیان لەدەستدان و 21 ملیۆن و 460 هەزار تووشبوون، هیندستان 449 هەزار مردن و 33 ملێۆن و 814 هەزار تووشبوون، مەکسیک 279 هەزار گیان لە دەستدان و 3ملێۆن و 679 هەزار تووشبوون، ڕوسیا 210 هەزار گیان لەدەستدان و 7 ملێۆن و 587 هەزار تووشبوون.
ئەو وڵاتانەی ڕێژەی مردن بۆ ڕێژەی دانیشتوانی بە بەرزترین دادەنرێت، لەپلەی یەکەمدا - وڵاتی پیرۆیە 605 گیان لەدەستدان بۆ هەر 100 هەزار سەرنشین، دووهەم – بۆسنە 324 و مەسەدۆنیای باکور 321 و مەجەر 313 و مۆنتینیگرۆ 308 و بولگاریا 302.
وڵاتانی ئەمریکای لاتین و کاریبی 1ملیۆن و 493 هەزار گیان لەدەستدان و 45 ملێۆن و 38 هەزار تووشبوون لەکاتێکدا ئەوروپا 1 ملێۆن و 317 هەزار گیان لەدەستدانی تۆمار کردوە لەتووشبوونی 68 ملێۆن و170 هەزار. لەئاسیا 843 هەزار گیان لەدەستدان و 54 ملێۆن و 128 هەزار تووشبوون.
ئام ئامارانە لەسەر بنەمای ژمارەکانی ئاژانسی فرانس پرێس لە دەسەڵاتی تەندروستی وڵاتان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆی کردۆتەوە.
بەهۆی ئە وگۆڕانکاریانەی بەسەر ژمارەدا دێت و دەسەڵاتی وڵاتان هەندێک جار درەنگ بڵاوی دەکەنەوە، ژمارەکانی لە 24 کاتژمێردا نوێ دەکرێتەوە لەوانەیە هاوشێوە نەبێت و جیاوازیکی کەمی تێدابێت.