بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە لە نزکبوونەوە لە دەنگدانی هاووڵاتیان بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق کە بڕیارە لە 10ی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت، وۆرکشۆپێکی کراوەی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی عێراق و دامەزراوە چاودێریکەرەکان بەسەر پرۆسەکە و گۆڕانکاری و پەیوەندیە هەرێمایەتیەکانی ئایندەی عێراقیان ڕێکخست.
د. هێمن عەبدوڵا بەشداربووی وۆرک شۆپەکە کە لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان قسەی دەکرد لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەم یاسایە بازنەکانی هەڵبژاردنی بەسەر 83 بازنەدا دابەشکردووە و نادادپەروەری نەهێشتووە، هێزە سیاسیەکانی خستوەتە دەرەوە و ناچاری کردون سود لە توانا کەسیەکانی کاندیدەکان بگرن و کەسانی کارامە کاندید بکرێت".
د. لوقمان حەکیم یەکێکی دیکە لە بەشداربووەکانی وۆرک شۆپەکە ک لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " گرفتەکان دوای دەست لەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمهدی و و خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر ئەمە خواستێکی ناوخۆیی بوو، هاوکات خواستنی دەرەکیش بە هێشتنەوەی بەرژەوەندیەکانی ووڵاتان هەیە، ووڵاتانی ئیقلیمی کار بۆ ناشیرین کردنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکرێت، گۆڕانکاریەکان لە هەڵبژاردنەکە و بە سەنتەرکردنی تاک جیاوازیەتی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوو ، بەلام لایەنی ئەرێنی و نەرێنیشی هەیە".
د. سیروان حامید ڕاگری کۆلێجی یاسا و کارگێڕی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند "ویستومانە هاووڵاتیان لە هەڵبژاردن هووشیاربکەینەوە و پێویستە هاووڵاتیان بە گرنگیەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و چونیەتی چاودێری کردنی دامەزراوەکان بۆ پرۆسەکە باس کراون و داهاتووی کوردیشمان لە ئایندەی عیراق خستوەتە ڕوو، کە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتیش ئاسان نابێت ، پێویستی بە یەکریزی کورد هەیە ".
لەکاتێکدا کە ململانێ و هەڵمەتی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکان لە پارێزگای هەلەبجە بەردەوامی هەیە، لە ڕووی پێداویستیە لۆجستیەکانەوە سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان ئامادە کراون و لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجەدا جەخت لەسەر چاودێری کردنی ووردی پرۆسەکە کراوەتەوە .