Accessibility links

عەمید دێدەوان : بەو شێوازەی کە ئێستا بەرێوەدەچێت پێموانیە تا کۆتایی دەنگدان ڕێژەکە بگاتە 50% 


ڕۆژی هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو کە تێیدا هێزە ئەمنیەکان و زیندانیانی سیاسی و ئاوارەکانی عێراقی ڕوویان کردە بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

سەبارەت بە چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر و کێشە و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەکە، عەمید دێدەوان ئەندامی فەرماندەیی هێزەکانی زێرەڤانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد کە لە ڕووی رێکخستنی پێشمەرگە و ئامادەبوونەوە زۆرباشە هیچ گرفتێک نییە بەڵام لەڕووی سستی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە گرفتێکی یەکجار گەورە هەیە کە ئەمە وا دەکات ئەو ڕێژەیەی کە دیاریکراوە نەتوانرێت دەنگ بدات.

سەبارەت بەو گرفتە گەورەیەی کە ئەو کاربەدەستەی هێزەکانی زێرەڤانی باسی لێوە کرد گووتی " ئەوەیە کە کۆی گشتی پرۆسەکە کاتی زۆری دەوێت جیهازی دڵنیاکەرەوەیە تا بەسمە دەخوێنێتەوە و تا کارتی دەنگدان دەخوێنێتەوە دوایی ئیمزا و پەنجە مور بە دەنگدەر دەکرێت دوای ئەوە تەتبیقی کارتی نشتیمان یان نفوس لەگەڵ کارتی دەنگدانەکە دەکرێت و ئینجا دیاریکردنی بازنە و پارێزگاکەی دوای ئەوە خودی دەنگدەرەکە دەبێت کاندیدەکەی دیاری بکات تا دەدرێتە جیهازەکە و دەخوێنێتەوە لە دوای ئەوە کارتەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و پسولەیەکی پێ دەدرێت هەموو ئەوانە ئەگەر بەبێ هیچ گرفتێک بەرێوەبچێت زیاتر لە سێ خولەک دەخایەنێت، گرفتەکە لەوە نییە کە ئێرە قەلەبالغە بەڵکو گرفتەکە لە ژوورەوەیە بۆیە ئێرە قەلەبالغ بووە چوار کاتژمێرە دەنگدان دەستی پێکردووە دەبوایە لە ماوەی ئەو چوار کاتژمێرە بە لایەنی کەم هەشت سەد کەس دەنگ بدەن بەڵام ڕێژەکە نەگەیشتە سێسەد کەس".

لەبارەی هەوڵەکان بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی دەنگدان و داواکاریەکان لەوبارەیەوە، عەمید دێدەوان گووتی" سەڕەوەی خۆمان ئاگادار کردووتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمسیۆن قسە بکەن فشاریان بۆ بێنن کە چارەسەری ئەوە بکەن لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ هێزەکە رێکخراوە ئینجا ئەوهایە، لە دەنگدانی گشتی کارەسات ڕوودەدات لەبەر ئەوەی ئەم پرۆسەیە شێوازێکی تازەی دەنگدانە و ئامیرەکان خاون پێویستە وێستگەکان زیاد بکەن بە لایەنی کەم لە پێنج وێستگە بکرێنە پازدە وێستگە بۆ هەر قوتابخانەیەک یاخود قوتابخانەی تر زیادبکرێت ئەگەر نا دەنگەکان نادرێت".

لەمیانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، عەمید دێدەوان ئەندامی فەرماندەیی زێرەڤانی سەبارەت بەوەی کە ئایا چاوەڕوان دەکرێت ئەو کاتەی کە دیاریکراوە ئەو هەموو دەنگدەرە تایبەتەی کە وەستاون بتوانن دەنگی خۆیان بدەن، لەوبارەیەوە گووتی" بەو شێوازەی کە ئێستا بەرێوەدەچێت پێموانیە تا کۆتایی دەنگدان کە شەشی ئێوارەیە ڕێژەکە بگاتە 50% کە بتوانن دەنگ بدەن نەک ئامادەبن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:09 0:00


XS
SM
MD
LG