توێژەرەوان لە ئوسترالیا ڕایانگەیاند بەکتریا دەتوانێت مێشولەی هەڵگری نەخۆشی تا و تای زەرد و زیکا خاوێنکاتەوە.
لە تاقیکردنەوەیەکدا 3 ملێۆن مێشولەی نێر جۆری میسری، یاخود مێشولەی تای زەرد لە 3 پێگە لە ولایەتی کوینزلاند لە باکوور ئازادکران، پێشتر مێشوولەکان لە زانکۆی جەیمس کووک لەکەیرنس بە بەکتریای جۆری Wolbachia خاوێنکراونەتەوە.
توێژەرەوان دەڵین بێدەچێت بەکتریاکە گۆڕانکاری لە بەشێکی باێۆلۆجی زاوزێکردنی نێرەکاندا کردبێت، بەجۆرێک مێکانی زاوزێیان لەگەڵ دەکەن هێلکە دادەنێن ناتروکێت.
ئەو مەگەزە باڵدارانە بۆ ماوەی 20 هەفتە لە ساڵی 2018دا بڵاوکرانەوە. دواتر ژمارەی مێشولە بە ڕێژەی 80٪ کەمبوویەوە. کاتێک زاناکان ساڵی داواتر گەڕانەوە، بینیان یەکێک لەناوچەکانی تاقیکردنەوەکەی تێدا ئەنجامداروە تاڕادەیەکی زۆر مێشوولەی لێنەماوە.
نیگێل بییب یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە زانکۆی کوینزلاند و زانای توێژینەوە لە ڕێکخراوی کۆمینوڵس بۆ توێژینەوەی زانستی و پیشەسازی بەهیوایە ئەم جۆرە گۆڕانکاریە لە مێشولەدا لە وڵاتانی کەمدەرامەتدا بەکاربێت.
لە مبارەیەوە ووتی "دەمانەوێت دەیرخەین لە وڵاتانی پێشکەوتودا تەکنەلۆجیا بەهێزە، دەتوانین مێشولە کۆکەینەوە و تێچوونی زۆرکردنی ژمارەی زۆر نیە و دەبێت نێرەکان لە مێکان جیابکرێنەوە".
تیمەکەی ئوسترالیا پلانیان هەیە بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای هاوشێوە بۆ نەهێشتنی مێشولەی ناسراو بە (پڵنگی ئاسیا) ئەوەی ڤایرۆس بڵاو دەکاتەوە و لە ناوچەی تەنگەی تۆریس لە باکوری ئوسترالیا بڵاوە.
بیبی ووتی "لە ئێستادا دەبێت تەکنەلۆجیایەکی تاڕادەیەک پێشکەوتوو بەکاربێنین بۆ ئەو کارە، بەڵام هەوڵدەدەین شتێکی بەهێزتر دروستکەین بتوانرێت لە وڵاتە گەرمەکاندا بەکاربێت و هەرزانبێت تا بتوانین نێری مێشولە لە مێکان جیاکەینەوە".
ووتیشی "لە ڕاستیدا بەخێۆکردنی بەکۆمەڵی مێشوولە هەرزانە، بۆیە لە وباوەرەدام بەدڵنیاییەوە دتوانین لە وڵاتانی کەمدەرامەتدا ئەنجامی بدەین".
توێژەرەوان لە چێگایدیکە توێژینەوە ئەنجام دەدەن بۆدۆزینەوەی ڕێگای جیاواز بۆ بەکارهێنانی نێری مێشوولەی خەسێنراو بۆ نەهێشتنی بەڵاوبوونەوەی مەلاریا، بەڵام بیبی ووتی "ئەوە ئەلنگاریەکی ئاڵۆزە".
زیاتر لە 40٪ی خەڵکی لە جیهاندا بەدەست نەخۆشیەوە دەناڵێنن مێشولە دەیگوازێتەوە.، تیمەکەی ئوسترالیا بەهیوایە ڕێگاکەیان کە هاوڕێی ژینگەیە بۆ نەهێشتنی مێشوولە هاریکاربێت لە نەهێشتنی پەتاکان و تا و تای زەردی لە ئیستادا بڵاوە وئەگەری هەیە لە داهاتوودا بڵاوبێتەوە.
لە بواری کاری هەستیاری بۆ گەرما و بەرکەوتن 2 زانای ئەمریکا خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی وەردەگرن
دەستەی خەڵاتی نۆبڵ ڕایگەیاند هەردوو زانای وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەیڤید جولیۆس و ئاردم پاتۆپۆتیان ڕۆژی 2شەممە بڕاوەی خەڵاتی نۆبڵ بوون لە بواری پزیشکیدا بۆ دۆزینەوەکانیان دەربارەی هەستیاری بۆ گەرما و بەرکەوتن.
کۆمیتەی بڕیاردانی نۆبڵ ووتی "دۆزینەوەی بەتوانا لەلایەن هەردوو براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ ڕێگای تێگەیشتنیان پێداین چۆن گەرما و سارما و هێزی میکانیک دەتوانێت تەزوی هەستیاری دروستکات و ڕێگامان پێدەدات بە هەست لەجیهانی دەوری خۆمان تێبگەین و لە گەڵیدا بگوونجێین، لە ژیانی ڕۆژانەماندا ئەم هەستانە وەک پرسێکی ئاساییی وەردەگرین، بەڵام چ کاتیک تەزوی هەستیار بەچ جۆرێکە بتوانیت هەست بە پلەی گەرما و فشار بکەیت؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لەلایەن براوەی خەڵاتی ئەمساڵ درانەوە."
جۆلێۆس پرۆفیسۆرە لە زانکۆی کلیفۆرنیا لە سانفرانسیسکۆ و پاتاپۆتیان پرۆفیسۆرە لە Scripps Research لە کالیفۆرنیا، بڕی 1.1 ملێۆن دۆلاری خەڵاتەکە بەدابەش وەردەگرن.
لەکاتێکدا خەڵاتی 2020 لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنای نوێ دابەش کرا، ئەمە یەکەم کەڕەتە پرۆسەی پەسەند کردن بەتواوەتی لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19دایە.
هەموو ساڵێک پاڵاوتن لە کۆتایی مانگی 1دا دادەخرێت، لەو کاتەدا ساڵی ڕابردوو ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاڕادەیەک تەنها لە چیندا بڵاو بوو.
وەزری نۆبڵ ڕۆژانی 3شەمە بۆ خەڵاتی فیزیا و 4 شەممە بۆ کیمیا بەردەوام دەبێت، دواتر خەڵاتی فەرهەنگ لە ڕۆژی 5شەممەدا و ئاشتی لەڕۆژی هەینیدا، بەر لەوەی ڕۆژی 2شەممە 11ی مانگی 10 بەخەڵاتی ئابوری کۆتایی بێت.
ئۆتۆمۆبێلی وڵایی ڕوسیا سۆێۆز بە ئەکتەر و بەریوەربەرەوە دەگاتە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی
لەسەر بنکەی واڵایی نێودەڵەتی ڕۆژی 3 شەممە دەستەی ئۆتۆمۆبێلی واڵایی ڕوسیا سوێۆز پێشوازیان لیکرا، هەرچەندە لە کاتی نزیکبوونەوەی کۆتایی گرفتێک لە پەیوەنیدا هەبوو، بۆتە هۆی دواکەوتنیان لە چوونە ناو بنکەکە.
ئۆتۆمۆبێلی واڵایی ڕوسیا ڕۆژی 3شەممەی ڕابردوو لە بنکەی واڵایی ڕوسیا لە بایکۆنوور لە کازاخستان هەڵدرا. تەیمەکەی ڕۆشتوون مێژوو تۆمار دەکەن، لەنێوانیاندا دەرهێنەری سینامە (کلیم شیپینکۆ) و ئەکتەر (یولیا پێرێسیڵد) لەکاتی بوونیان لەبنکەکە فیلمێک تۆمار دەکەن.
دوای ئەوەی ئۆتۆمۆبێلکەی واڵایی 2 جارە بەدەوری زەویدا خولاوەتەوە، بۆ داوجار لە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی نزیکبۆتەوە، ناوەندی کۆنترۆڵی نێردراوەکە ووتی ئۆتۆمۆبێلی سۆێۆز هەندێک گرفتی پەیوەندی تووش بوە. ئەم کێشانە بۆتە هۆی دەستبەردای پێکەوەلکانی ئۆتۆماتیکی بن. ئاسمانگەڕی دێرین شاکپلێرۆڤ بەدەستیی ئۆتۆمۆبێلەکی بێ کێشە بۆ چیگای خۆی ئاراستەکردوە.
پێکەوەلکانی دەستیی بۆتە هۆی دواکەوتنی وادەی کردنەوەی دەرگای نێوان ئۆتۆمۆبێل و بنکەی ئاسمانی بۆ یەک کاتژمێر.
دوای گەیشتنیان بۆ بنکەی ئاسمانی، شیپینکۆ و یولیا 12 ڕۆژی داهاتوو لە وێنەگرتنی فیلمەکەیاندا بەناونیشانی "ئالەنگاری" بەسەر دەبەن. لەڕۆژی 17 مانگی 10دا بۆ زەوی دەگەڕێنەوە.
ئەمە یەکەم فیلم دەبێت لەواڵاییدا وێنەی دەگیرێت.
پلانێکی هەمان شێو هەیە بۆ وێنەگرتنی فیلمێک ئەکتەری سینەما تۆم کرووز، ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند، ئاژانسی ناسا و کۆمپانیای سپەیس ئێکس سەرپەرشتی چوونی بۆ وڵایی دەکەن.