Accessibility links

سەنتەرێک بۆ توێژینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە


زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی سەنتەری توێژینەوەی هەڵەبجە بۆ توێژینەوەی پاشماوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە بەسەرپەرشتی کۆلێجی زانستە پراکتیەکیەکانی هەڵەبجە کردەوە، کە بڕیارە سەنتەرەکە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ناکازاکی کاربکات و لە ڕێگەی تاقیگە و ستافەکانیەوە بە توێژینەوە کار لەسەر بە کارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە بکات.

د. ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلە تەکنیکی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند" لەگەڵ زانکۆی ناکازاکی توێژینەوە ئەنجام دەدەین و دەمانەوێت ئەوان بەشێکبن لەم سەنتەرە و ئەوانیش شارێکن کیمیباران کراون و سەنتەرەکە کار لەسەر بەنێودەوڵەتی کردنی کەیسی هەڵەبجە دەکات ".

د. هەڵگورد عەلیلێپسراوی سەنتەری توێژینەوەی هەڵەبجە بۆ توێژینەوە پاشماوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند "هەموو توێژینەوەکان ڕێگە پێدانی نێو دەوڵەتیان پێدەدەرێت و بەرپرسیاریەتی ئەخلاقیان لە ئەستۆ دەگیرێت،ئێمە دڵنیایی دەدەین کە توێژینەوەی گرنگ و بە بایەخ و زانستی لێرە دەکرێن و هەموو توێژەرێکیش دەتوانێت بێتە سەنتەرەکە و توێژینەوەکانی بهێنێت ".

سەنتەری توێژینەوەی هەڵەبجە بۆ توێژینەوەی پاشماوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی،یەکەم سەنتەری تایبەتمەندە لە کوردستان و عێراق کە کار لەسەر چەکی کیمیایی دەکات، دەیەوێت لە ڕێگەی گروپەوە توێژینەوەی وورد و بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ناکازاکی لەسەر چەکی کیمیایی و لێکەوتە و کاریگەریەکانی لە هەڵەبجە ئەنجام بدات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:38 0:00


XS
SM
MD
LG