Accessibility links

عەرەبستانی سعودیە کوژرانی زیاتر لە 165 حوسی ڕادەگەیەنێت


وێنەیەک لەناو شاری مەئربەوە- ئەرشیف
وێنەیەک لەناو شاری مەئربەوە- ئەرشیف

بەلانیکەم 165 سەرهەڵداوی حوسییەکان کوژراون لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی لە ناوچەی باشوری شاری مەئرب کراون، بەپێی ڕاگەیەندراوێکیهاوپەیمانێتی لەشکریی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە.

ئەم ڕاگەیەندراوەی ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوکاتە لەگەڵ هەروادێ و قورس بوونی شەڕەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم شارە ستراتیژییە.

هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە دەڵێت لەو هێرشە ئاسمانیانەی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کراون 10 ماشێنی لەشکریی تێکشکێندراون و زیاتر لە 165 چەکداری حوسییەکان کوژراون لە ناوچەی عەبدیە.

هاوپەیمانێتی دەڵێت تەنها لەم هەفتەیەی ڕابردوودا لەو ناوچەیە نزیکەی یەک هەزار چەکداری حوسی کوژراون کە کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانییان دەکات.

زۆر بەدەگمەن حوسییەکان باس لە زیانی گیانی بکەن، هەروەهاش بەهۆی ڕەوشی یەمەنەوە سەرچاوە سەربەخۆکان ناتوانن ژمارەی تەواوی زیانە گیانییەکان پشتڕاست بکەنەوە.

لە مانگی 2ی ڕابردووەوە، حوسییەکان هێرشی بەرفراوانیان کردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی شاری مەئرب کە دوا پێگەی حکومەتی یەمەنە و ناوچەیەکی دەوڵەمەندیشە بە نەوت لە باکوری یەمەن.

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا، حوسییەکان دەڵێن "دەستیان گرتووە بەسەر چەند سوێنێکدا لە چواردەوری مەئرب، لەوانە ناوچەی عەبدیە کە نزیکەی 100 کیلۆمەتر لە باشوری شارەکەوە دورە."

شەڕی ناوخۆی یەمەن، لە ساڵی 2014دا دەستیپێکرد پاش ئەوەی حوسییەکان دەستیان گرت بەسەر شاری سەنعا، پایتەختی وڵاتەکە.

لەوەتای دەستپێکردنی ئەم شەڕە ناوخۆییە، دەیان هەزار کەس لە یەمەن کوژراون و بە ملیۆنان خەڵکیش ئاوارە بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان قەیرانی یەمەن بە "بەدترین قەیرانی جیهان" ناودێر دەکات.

XS
SM
MD
LG