Accessibility links

رێکخراوێکی نەرویجی بۆماوەی 5 ساڵ هاوکاری کەرتی تەندروستی هەڵەبجە دەبێت


ڕێکخراوی دەستپێشخەری پشتیوانی هاوکاری نەرویجیبە بڕی 210 هەزار دۆلار دەرمان و پێداویستی پزیشکی گەیاندە نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە و ئاماژەشیان بەوەکرد، ڕێکخراوەکەیان دەیەوێت لە دەرەوەی سەنتەری پارێزگا گەورەکان کارەکانی بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی گشتی چڕبکاتەوە و لەو چوار چێوەیەشدا ئامادەی خۆیان بۆ پشتیوانی لە کەرتی تەندروستی هەڵەبجە دووپاتکردەوە.

لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گایەر ئۆڤیسەرپەرشتیاری تیمی ئۆپەراسیۆنەکان لە ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند " ئێمە زۆر خۆشحاڵێن لە شارێکی جوانین، ڕێکخراوێکی نەرویجین لە ساڵی 2017 لە کوردستان کاردەکەین، لەکوردستان ئامادەبوون کە کورد چۆن بەرەنگاری داعش بوویەوە، لێرەین بۆ گەیاندنی کۆمەک هاوکاری بە بەهای 210 هەزار دۆلار لەگەڵ ژمارەیەک عەرەبانەی خاوەن پێداویستی تایبەت و کارکردنمان لەبوای تەندروستیدایە.

د. ئازاد مستەفا قادر بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند "سەرەجەم سێکتەرەکانی پارێزگای هەڵەبجە پێویستیان بە پشتیوانی هەیە و هاوکاریەکانیان بۆ ماوەی دوو ساڵ قۆناغ بە قۆناغ بۆ کەرتەکەمان بەردەوام دەبێت".

ئیقبال غەفار لێپسراوی رێکخراوی سەروەری هەڵەبجە کە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نەرویجیەکە کردووەلە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" ئەمڕۆ زیاتر لە 150 عەرەبانەی پزیشکی گاەشتوون و دەرمانێکی زۆریان هێناوەکە کەسەرجەمیان لە ئەمریکا دابینکراوە و بۆ ماوەی 5 ساڵیش بەردەوام دەبن لەگەڵ کەرتی تەندروستی هەڵەبجە".

لە پارێزگای هەڵەبجە نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی هەیە، کە زۆرترین هاوولاتی شارەکە بەهۆی کاریگەریەکانی چەکی کیمیاوی لەسەرەیان سەردانی دەکەن،بەلام نەخۆشخانەکە دوای 10 ساڵ لە تەواوبوونی بەرەو ڕووی برینداراندا نەکرایەوە ، لە ئیستادا بە هەوڵەکانی بە ڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و ڕێکخراوە بیانیەکان نەخۆشخانەکە ڕۆژانە خزمەتی هاوولاتیانی هەڵەبجە و پارێزگاکانی دیکە دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:39 0:00


XS
SM
MD
LG