Accessibility links

داعش هێرش دەکاتە سەر پێشمەرگە و زیانی گیانیش هەیە


2 پێشمەرگەی هەرێمی کوردوستانی عێراق لە ناوچەی پردێ دەکوژرێن پاش ئەو هێرشەی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی کردبوویان، وەک کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دەڵێن.

دەسەڵاتداران دەڵێن داعش هێرشی کردۆتە سەر بنکەیەکی پشکنین لەنزیک سنوری ناوچەی زرگە زراو کە نزیکەی 55 کیلۆمەتر لە باکوری شاری کەرکوکەوە دوورە و ئەو دوو پێشمەرگەیە کوژراون.

ئەم توندوتیژیانەی ڕۆژی شەممە، تەنها 4 ڕۆژ پاش هێرشێکی تر بووە لە گوندێکی زۆرینە شیعە نشین لە پارێزگای دیالە و 15 کەسی تیادا کوژران.

ئەم هێرشەی دیالەش لە ئەستۆی داعش نراوە.

لە ساڵی 2017دا عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند و دەستیگرتەوە بەسەر ئەو ناوچانەی داعش بۆ ماوەی 3 ساڵ داگیریکردبوون.

بەڵام هێشتاش ئەم ڕێکخراوە توندڕەوە ئیسلامییە جموجۆڵی هەن و لە مانگی 7ی ڕابردووشدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی شاری سەدر ڕاگەیاند کە نزیکەی 30 کەسی تیادا کوژران.

XS
SM
MD
LG