Accessibility links

سکرتێری گشتی یو ئێن ناڕەزایی دەردەبڕێت بەرامبەر هەوڵی کوشتنی سەرەک وەزیری عێراق


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە توندی ناڕەزایی دەردەبڕێت بەرامبەر هەوڵی کوشتنی موستەفا ئەلکازمی، سەرەک وەزیری عێراق.

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە وتەبێژی سکرتێری گشتی یو ئێن بڵاویکردۆتەوە دەڵێت "ئەنتۆنیۆ گۆتەریس، داوای بەرپرسیارکردنی ئەوانەش دەکات کە دەستیان لەو تاوانەدا هەبووە."

سکرتێری گشتی یو ئێن، داوا لە عێراقییەکان دەکات، پشوودرێژی خۆیان بپارێزن و ڕێگەبگرن لە هەموو توندوتیژییەک و هەموو هەوڵێکی دەدرێن بۆ ناسەقامگیری لە عێراقدا.

گۆتەریس، داواش لە کاراکتەرە سیاسییەکانیش دەکات تا وابەستەی سیستەمی دەستوریی وڵاتەکە ببن و ناکۆکییەکانیش لەڕێی دیالۆگی فراوانی ئاشتیانەوە چارەسەر بکەن.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت "یو ئێن، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی گەل و حکومەتی عێراق، کە هەوڵێکی ڕژد دەدەن لە پێناو ئایندەیەکی باشتردا."

XS
SM
MD
LG