Accessibility links

سەعد ئەلزوبەیدی: ئێران ژێر بەژێر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراقی رەت کردووەتەوە 


دیمەنی سیاسی عێڕاق لە دوای ئەم هەڵبژاردنەو کۆکردنەوەی پارتە سیاسیە رازی و ناڕازییەکان لە دەوری کێکی دەسەڵات، هەوڵێکی ئێرانیەکانەو فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ئیسماعیل قائانی لە سەردانە کتوپیڕەکەی بۆ بەغدا ئەنجامی داوە، وەک ئەو زانیاریانەی لە میدیاکانیشەوە بڵاو کراونەتەوە، پێدەچێت قائانی ئەو ئامانجەی پێکا بێت. دامرکاندنەوەی کەفو کوڵی هەڵبژاردنەکان، بەتایبەتی لە لایەن ئەو پارتە عێڕاقیانەی کە بە پرۆ ئێران ناسراون کە سەرەرای خۆپیشاندان دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، رەوشی عێراقیشیان شێواندبوو. وەک ئەم شیکەرەوە سیاسییەی شارەزای ئێران کە لە بەرنامەی روانگە لە بەغداوە وتوێژی لەگەڵدا کراوە، پێی وایە ئێران وەک هەر وڵاتێکی تر بەرژەوەندییەکانی لە عێراقدا دەپارێزێت، لەو بارەیەوە سەعد ئەلزوبەیدی دەڵێت " لە دوای 2003 ەوە عێراق بووە شوێنی کێبڕکێ و شوێنی شەڕی بەوەکالەت، لە نێوان خۆرئاواو خۆرهەڵات و لە نێوانی ئێران لە لایەک و ئەمریکا و سعودییەو وڵاتانی کەنداو و تورکیا لە لایەکی تر، هەموو ئەوانە کاریگەریان هەیەو هەژمونی خۆیان لە عێراق تاوداوە، بەداخەوە ئەم هەڵبژاردنەش کە خەڵکێکی زۆری عێڕاق هیوایان لەسەر هەڵچنیبوو، پێ ناچێت بە دڵی ئەوان بێت، بەداخەوە وەها دەرنەچووکە خەڵک دەیویست. هەرچەندە هەڵبژاردنی پێشوەخت و شێوەی بازنەیی خواستی خۆپیشاندەران و تشرینییەکان بوو، فشاری شۆرشی سەر شەقام بوو، وێڕای ئەوەی گۆرانکارییەکان بە دڵی شەقام نییە، بەڵام ئاکامەکانی هەڵبژاردن پاشەکشێی زۆرێک لە حیزبە تەقلیدییەکانی بەخۆوە بینی و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەریخست کە زۆرێک لەو حیزبانە کورسییەکانیان لەدەست داوە. دۆخی سیاسی ئێستای عێڕاق زۆر شێواوەو ئێران نایەوێت ئەوانەی سەر بە ئەو بن دۆراو بن لە ناو قوبەی پەرلەمان، هەرچەندە لەم هەڵبژاردنە ئێران هەر زوو لە رواڵەتدا پیرۆزبایی لە عێراقییەکان کردووە، بەڵام لە راستیدا ئێران ئاکامی هەڵبژاردنەکانی عێڕاقی رەد کردووەتەوە، وەلێ بە شێوەیەکی دی و سیناریۆکانی لە ئایندەدا دەردەکەون".

زوبەیدی لە دریژەی وتوێژەکەی بۆ بەرنامەی روانگە، پێی وایە عێراق لە دۆخێکدایە، زۆرێک لە روداوەکان دەستکردی لایەنی ترەو کاراکتەرەکانی عێراقین، پێشی وایە بەو زوانەش دەست تێوەردانی وڵاتان کۆتایی نایەت، دەشڵێت "لەو باوەڕییەدام، چەندە ئێران کاریگەری هەیە بەسەر عێراقەوە وڵاتانی هەڕێمی و هێزە نێودەوڵەتییەکانی تریش هەیانە، ئێران سیاسەتێکی پراگماتیکی هەیە، دواجار بەشوێن بەرژەوەندییەکانی خۆیدا دەگەڕێت کە ئەوەش مافێکی سروشتی هەر دەوڵەتێکە کە بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیدا بگەڕێت، بەبڕوای من دوو ئاراستە هەیە، هەموو وڵاتانی دراوسێ هاوبەشن لەم رایەدا کە دەیانەوێ عێراق، وڵاتێکی لاواز بێت لە پێناو دەست بەسەرداگرتنی بڕیاری سیاسی بەسانایی، هەروەها ئەو سیاسیانەی لەبەردەستیانە وەکو کەرەستە ئاسان جوڵەیان پێ بکەن، خاڵێکی تر ئەو شێواوییەی لەعێڕاقدا هەیەو ناتەبایی و دژایەتی کردنەی سیاسییەکان وەهای کردووە بەقازانجی ئەو وڵاتانەی تر بشکێتەوە".

لەبەشێکی تری گفتوگۆکە هاوشێوەی زۆرێک لە شیکەرەوەی ترو رای خەڵکی شارەزا، زوبەیدی لای وایە کە هێرش کردنە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق موستەفا کازمی و چۆنێتی هێرشەکە بە لای ئەوەوە تەمو مژاوییەوەو بە دەیان نیشانەی پرسیاری لەسەرە، لەو بارەیەوە سەعد زوبەیدی دەڵێت " زۆرێک لە خەڵکی شەقام و خەڵکی شارەزاش لایان وایە روداوێکی هەڵبەستراوەو دروست کراوە، بە دەلیلی ئەوەی ماڵەکەی بە تەنیشت باڵوێزخانەی ئەمەریکایە لە ناوچەی سەوز، باڵویزخانەکە بە چەندین ئامێری بەرگری و راداری گرنگ تەنراوە، لە ئاکامی ئەو هێرشە لە پاڵویزخانەی ئەمریکاوە یەک فیشەکیش نەتەقێنراوە، هەروەها زەنگی ئاگادارکردنەوەش لە لایەن خەڵکەوە نەبیستراوە، ئەڵبەتە لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە بەردەوامە".

یەکێک لەو بابەتانەی کە لە گۆڕەپانی سیاسی عێڕاق مشتومڕی زۆری لەسەرە، کشانەوەی سوپای ئەمەریکایە کە پەرلەمانی پێشوو دەنگی لەسەر کشانەوەی ئەو هێزانە داوە، لەو بارەیەوە سیاسییەکانی عێڕاق کەوتوونەتە دەربڕینی راکانیان، دابەش بوونی زۆریش لەو بارەیەوە دەبینیت، لەسەر مانەوەو نەمانەوەی هێزە ئەمریکییەکان. هەرچەندە راوسەرنجی سیاسی بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە لەو بارەیەوە گرنگی خۆیان هەیە، ئەوەتا باقر جەبر زوبەیدی لە نوسینێکیدا باسی لەوە کردووە کە ئەو داوایە داوایەکی ناواقعییە بۆ دۆخی ئێستای عێراق. لەو بارەیەشەوە سەعد زوبەیدی پێی وایە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ناکشێنەوە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:23 0:00


XS
SM
MD
LG