Accessibility links

دەستگیرکردنی بە کۆمەڵ لە کوردستانی ئێران


دادگای نێونەتەوەیی خەڵک لە لەندەن
دادگای نێونەتەوەیی خەڵک لە لەندەن

کوردپا، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرت دەکات کە بەلانیکەم ٢٥ کەسی سیڤیل لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە گوندەکانی دەوروبەری مەریوان، بانە و هەروەها سەقز لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

ئەوین مستەفازادە، بەرپرسی بەشی ئامار لە ڕێکخراوی کوردپا، بنکە لە شاری سلێمانی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکادا، دەڵێت "بە هۆی ئەوەی کە گۆڕان لە بەرپرسانی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتدا کراوە ، شەپۆلێکی دیکەی گرتن و گوشار خستنە سەر چالاکانی مەدەنی لە ئارادایە."

ئەوین موستەفازادە، دەڵێت پێیوایە هۆکارێکی تری دەستبەسەرکردنی ئەو ژمارە خەڵکە سیڤیلە ئەوەیە کە "دادگای مەدەنی ئابان" بەردەوامە و لە ئەو دادگایەدا بەپێی زانیارییە نوێیەکان ٥٠ کەسی دیکە وەک شاهید لە نێوخۆی ئێرانەوە پەیوەندییان بەو دادگایەوە کردووە کە دەیانەوێت گەواهی بدەن و تا ئێستا دوو کەسیش لە کوردستانی ئێرانەوە لە ئەو دادگایە دا گەواهییان داوە.

دادگای نێونەتەوەیی خەڵک ناسراو بە "دادگای ئابان" لە لەندەن پێک هاتووە کە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکانی مانگی "آبان" لە مانگی ١١ی ٢٠١٩ی زاینییە کە وەک رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرت دەکەن سەدان لە خۆپێشاندەران لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژران و هەزاران کەسیش بریندار بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:52 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG