(ڕۆیتەرز) – بەر لە هەزاران ساڵ جەنگاوەرانی ئەزتەک کوتەکێکیان بەکارهێناوە بەناوی (ماکواهێتل) بریتیە لە کوتەکێکی دار، بەردی تیژ بە لاکانیەوە دناراوە تا لەکاتی چەنگدا زۆرترین زایان بە دوژمن بەگێنێت.
زاناکان دەڵێن دایناسۆرێک لەجۆری قەڵغاندارەکان بەم دوایانە لە ناوچەی پاتاگۆنیا لە وڵاتی چیلی دۆزراوەتەوە، بەر لە 74 ملێۆن ساڵ هەمان تاکتیکی بەکارهێناوە و کلکی بەشێوەی (ماکواهێتل) بوە بۆ بەرگریکردن لەخۆی دژ بە گیاندارنی هەوڵی ڕاوکردنیان داوە.
دایناسۆرەکە بۆ ڕۆشتن 4 پەلی بەکارهێناوە ڕوەک خۆر ناوی Stegouros elengassen ستێگۆرۆس ئەلینگاسن، نموونەیەکە بۆ خۆگونجاندن و خۆپاراستن لە سەروەختی دایناسۆرەکاندا بۆ بەدەستهینانی تایبەتمەندی بۆ مانەوە لە ژیاندا لە ژینگەیەکدا پڕ بوە لە مەترسی. هەروەها تیشک دەخاتە سەر پەرەسەندنی گرووپێک زۆر بەسەرکەوتویی لە دایناسۆرەکان ئەوانەی لە شێوەی
تانکن ناسراون بە ankylosaurs ئەینکلاسۆرس.
ستێگۆرۆس لە باشوری ئەمریکا لە سەردەمی جۆراسیدا ژیاوە، بەراورد بە دایناسۆرە قەڵغانداراکانی کە پچووک بوە، دریژی 2مەتر بوە، دەمی وەک دەمی جۆرێک لە کیسەڵ بوە لە شێوەی دەنووکی چەماوە بۆ دەرهێنانی ڕوەک. پشت و تەنیشتەکانی بە ئێسکی پتەوە داپۆشراوە بەناوی osteoderms ئۆستیادێرمس، وەک بەرگێک بوە لە قەڵغان.
کلکی زۆر بێوینە بوە لە نێوان دایناسۆرەکاندا، تاڕادەیەک کوورت بوە، ژمارەی ئێسکی بڕبرەی کەمتربوە بەراورد بە قەڵغاندارەکان. بەشی کۆتایی کلکی وەک گەڵای دارخورما پان بوە و 7 جووت ئێسکی قەڵغانی پانی تیژی پێوە بوە .
زانای بە بەردوەکانی بڕبرەدارەکان سێرجێۆ سۆتۆ خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی چیلی و سەرپەرشتیاری تۆێژینەوەکەی لە گۆڤاری "سروشتدا" بڵاوکراوەتەوە دەڵێت جەنگاوەرانی ئەزتەک کوتەکی (ماکواهێتل)یان لە شەڕدا هاوشێوەی شمشێر بەکارهێناوە، زیانی زۆر گەورەی بەدوژمن گایاندوە، کلکی ستێگۆرۆس هاوشێوەی ئەو کوتەکە بوە.
ئەلکساندەر فارگاس بەشداری توێژینەوەکە لە زانکۆی چیلی دەڵێت " ستێگۆرۆس لە ئەمریکای باشور بچووکتر بوە بەراوەرد بەوانەی ناوچەی ئەمریکای باکوور کە 8 مەتر بوون و کلکیان وەک کوتەکێکی ئێسکداری تاڕادەیەک خڕ بوە.
سۆتۆ دەڵێت دۆزینەوەی جۆرێکی نوێ لە کلکی دایناسۆر بەو شێوەیە بۆ ئێمە سەرسووڕمان بوو، تایبەتمەندی جیاوازی هەبوە ئەمەش ئاماژەیە ئەینکلاسۆرسەکان سەروەختێکی زوو لەباشور دوورکەوتوونەتەوە و جیاواز پەرەیان سەندوە بەتایبەتی جۆری ستێگۆرۆس.
ئاسمانگەڕانی ناسا دوای ڕاگرتن دوبارە لە ئاسماندا دەگەڕین
ئاسمانگەڕانی ئاژانسی وڵایی ئەمریکا ناسا ڕۆژی 5شەممەی ڕابردوو بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتیان جێهێشت، بۆ ئەنجامدانی گۆڕینی ئارێلی شکاوی سیستەمی بێتەڵ، دوای 2 ڕۆژ لە دواخستنی ئەو کارە بەهۆی مەترسی لە پارچەی وێڵ لە خولگەدا.
زوانێکی ڕۆژی 5 شەممە ئاسمانگەڕانی ناسا تۆماس مارشبۆرن و کایلا بارۆن لە ژووری هاوسەنگی فشار لە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی دەرچوون بۆدانانی ئاریەلێکی نوێ بۆ سیستەمی بێتەلی بەکاردێت بۆ گەیاندنی دەنگ و زانیاری و داتا بۆ بنکەی کۆنترۆڵ لەسەر زەوی. پێشبینی دەکرا پرۆسەکە 6.5 کاتژمێری پێبچێت.
بڕیاربو ڕۆژی 3 شەممە بەم ئەرکە هەستن و بچنە دەرەوەی بنکەکە، بەڵام درەنگانێکی ڕۆژی 2 شەممە دواخرا دوای ئەوەی ناسا زانیاری پێگەیشتبو پارچەیەک لە واڵاییدا هەیە و دەبێت هەڵسەنگاندنی مەترسی بۆ بکەن و ئەگەرەکانی بەرکەوتن دانین. دوای ئاوەی ناسا بۆی دەرکەوت هیچ مەترسیەک نیە پلان بۆ ڕۆژی 5 شەممە دانرا.
دەسبەچێ ڕوون نەبویەوە ئەو پارچە ویڵەی واڵایی کە بوە هۆی دواخستنی ئەو ئەرکە پەیوەندی هەبێت بە تاقیکردنەوەی مووشەکێکی ڕوسیا دژ بە سەتەلایتەکان بەر لە 2 هەفتە هەڵدار. بەر لە گەیشتن بەدەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی ناسا و ئەگەری پێکدادان، بۆ خۆپاراستن ئەم ڕووداوە بوە هۆی ئاسمانگەڕان بچنە کەپسولی هەڵاتنە و لەئامادە باشیدابن.
فاوچی دەڵێت 2 هەفتەی دەوێت تا لەمەرتسی ئۆمیکرۆن تێبگەین
گەورە ڕاوێژکاری پزیشکی کۆشکی سپی ئەنتۆنی فاۆچی ڕۆژی هەینی ووتی دەبێت نزیکەی 2 هەفتە تێپەڕێت بەر لەوەی زاناکان بەتەواوەتی تێبگەن گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە جۆری ئۆمیکرۆن لە چ ئاستێکدایە. تائەو کاتە دەبێت خەڵکی بەردەام بێت لە وەرگرتنی کووتان.
لە ڕاگەێندنێکدا بۆ ڕۆژنامەوانن فاۆچی ووتی توێژەرەوان لە باشوری ئەفریکا توێژینەوە دەکەن و 2 هەفتە زیاتری پێدەچیت تا بتوانن زانیاری لەنەخۆشەکان کۆبکەنەوە. ووتیشی جۆری ئۆمیکرۆن بۆ یەکەم کەڕەت لە باشوری ئەفریکا دەستنیشانکرا، تووشبوونی زیاتر هەیەوە توێژینەوە بەردەوامە.
فاوچی ئاماری نوێی خستە ڕوو، دەردەخات کووتانی مۆدرێنا و فایزەر بەشێوەیەکی لەبەرچاو دژە ڤایرۆس بەهێز دەکەن بۆیە دەبێت خەڵکی لە وەرگرتنی ڤاکسین بەردەوامبن.
ڕۆشێل واڵنسکی بەرێوەبەری ناوەندی ئەمریکا دژ بە نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لێی ووتی "ئاژانسەکەی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەکانی تەندروستی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کاردەکات بۆ یەرمەتیدان و دانانی زنجیرەی جینۆمی بەزووترین کات بەمەبەستی جیاکردنەوەی جۆری ئۆمیکرۆن". ووتیشی "ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشیەکان لەم کارەدا زۆر بەتواناترە بەراورد بە رابردوو".
واڵنسکی ووتی "لە کاتێکدا تیشک خراوەتە سەر ئۆمێکرۆن، بەڵام جۆری دەڵتا لە وڵاتەیەکگرتوەکان بڵاوە و بەرپرسە لە 99.9٪ی هەموو تووشبوونەکان بەتایبەتی لەنێوان ئەوانەی نەکووتراون.
جیف زێنتس هاریکاری کاردانەوە بەرامبەر بە کۆڤید-19 لە کۆشکی سپی بۆ ڕۆژنامەوانان ووتی" لە وڵاتەیەکگرتوەکاندا ڕۆژی 5شەممە 2.2 ملێۆن ڤاکسین دراوە، لەوانە 1 ملێۆن بۆ پەتەوکردن، ئەمەش زۆرترین ژمارەی کووتانە لە ڕۆژێکدا لەوەتای مانگی 5ـەوە."
زێنتس ووتیشی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا 1.2 ملیار ژەمە ڤاکسینی بە جیهان بەخشیوە ، زیاتر لە هەموو وڵاتانی جیهان پێکەوە، ووتیشی وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی 11 ملێۆن ڤاکسینی بار کردوە لەوانە 9 ملێۆنی بۆ ئەفریکایە.