Accessibility links

خوێندکارانی زانکۆ بازنەی خۆپیشاندانەکان فراوانتردەکەن


خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگان ئەمڕۆ لە بەردەم زانکۆی هەڵەبجەوە بۆ بەردەم دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بەردەوام بوو. خوێندکاران ڕێگای هەڵەبجە سلێمانیان بۆ ماوەیەک داخست و ڕێگەشیان نەدا مامۆستایان و بەرپرسانی زانکۆ بڕۆنە ناو زانکۆکانەو، ئاماژەیان بەوەکرد تا مافەکانیان بۆدابین نەکردێت، کە خۆی لە دەرماڵەی خوێندن و چاکردن و سیانەکردنەوەی بەشەناوخۆیەکان دەبینێت، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان .

کاڵێ ڕێناس خوێندکاری زانکۆی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکایڕایگەیاند "داواکاری سەرەکی ئێمە دەرماڵە،خوێندکاران پێویستیان پێیە، لەکاتێکدا ئەو بڕەپارەیە زۆر ڕەمزیە، لە بەشە ناوخۆییەکاندا هاوڕێکانمان هیچ خزمەتگوزاریەکیان نیە، دڵنیایی دەدەین بە حکومەتی هەرێم کە پرۆسەی خوێندن بەم جۆرە بەڕێوەناچێت".

د. ڕەنجدەر محمد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارو باری خوێندکاران لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "ئێمە لە ئەنجومەنی زانکۆ لەگەڵ داواکاری خوێندکارنین و هەمیشەش لە خۆپیشاندانەکاندا لەگەڵیانداین تا بیان پارێزین، داواکاری سەرەکی ئەوان دەرماڵە،پەیامەکە گەشتووە، لەسەر کێشەی بەشەناوخۆییەکان، وەلام دانەوە هەیە و بەردەوامین لە چارەسەر کردنی گرفتەکان.

پارێزگاری هەڵەبجە ئازاد تۆفیق لە دەمی لێدوانیدا بۆ خۆپیشاندانی خوێندکارانی هەڵەبجە
پارێزگاری هەڵەبجە ئازاد تۆفیق لە دەمی لێدوانیدا بۆ خۆپیشاندانی خوێندکارانی هەڵەبجە

خوێندکارانی زانکۆی لەگەڵ وتنەوەی دروشمەکانیاندا، داوایان لە پارێزگاری هەڵەبجە کرد نوێنەرەکانیان بباتە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە بۆ کیشەکانیان بکرێت، پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند "لەماوەی دوو ڕۆژی ئایندەدا وەڵامیان دەداتەوە و پشتیوانی داواکاریەکانیان دەکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:25 0:00


XS
SM
MD
LG