Accessibility links

پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بۆچوونی جیاوازیان هەیە


دوو لە پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بۆچوونی جیاجیایان لەمەڕ تانەلێدان لە بڕیاری دادگای تاوانی دووی هەولێر هەیە لەبارەی كەیسی هەردوو سزادراو مەسعود عەلی و شێروان تاها كە یەكێكیان بە 3 ساڵ و 6 مانگ و ئەوەی تریش بە 2 ساڵ و 6 مانگ سزادران بەپێی پارێزەرانی كەیسەكە.

هەرێم رفعەت یەكێك لە پارێزەرانی سزاداراوانی بادینان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند " واژووی تانەكەم نەكرد لەبەر ئەوەی تانەلێدانەكە شتێكی زیادبوو چونكە هەندێك حاڵەت دێتە پێش لە كاتی داوا لای پارێزەر ڕوونە وئیتر هەندێك ئیجرائات هەیە زیادە بیكەی بۆ نموونە سزای وەرگیرا بەسێ ساڵ و مادە هەیە لە یاسای 21ی پەرلەمانی كوردستان ئەومادەیە جینائیە و سێ ساڵ حوكمی وەرگرتووە بچم تانەلێ بدەم و بیكەمە پێنج ساڵ بەگوێرەی من لە بەرژەوەندی سزادراواندایە نەك بچم تانەی لێ بدەم".

كەسوكاری ئەو دوو سزادراوەش بەو بڕیارەی دادگای تاوانی دووی هەولێر نیگەرانن و داوای ئازادكردنی دوو سزادراوەكە دەكەن و پێیان وایە بێ تاوانن و هیچیان نەكردووە و دەشڵێن "مەسەلەكە سیاسیە".

هەر لەبارەی تانەلێدان لە بڕیاری دادگای تاوانی دووی هەولێر پارێزەرێكی تر لە تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بۆچوونی جیاوازە و پێی وایە ستافی دادگای تەمییز گۆڕاون بۆیە بەهیوای ئەوەن كە ئەمجارە دەرئەنجامێكی باشتر و نوێتری هەبێت.

ڕێباز وسو لە تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بە دەنگی ئەمەریكای گووت" تەمیزەكە وەرگیراوە بەڵام ڕەوانەی دادگای تەمیز نەكراوە و ئەو مادەیەی كە ئەوان پێی سزادراون پێی دەلێن تەمیز تلقائی ئێمەش تەمیز نەكەینەوە دۆسیەكە بە خۆی دەچێتە تەمیز و حاكمەكان چاوخشاندنەوەی بۆ دەكەن بۆیە ئێمەش لائیحەی خۆمان پێشكەشكردووە و سودی ئەو تانەلێدانە ئەوەیە كە ئێمە تا دوا ڕێگا ڕادەست نابین".

جێی باسە لە مانگی یازدەی ئەمساڵ دوا دانیشتنی دادگاییكردنی هەریەك لە مەسعود عەلی و شێروان تاها و بەندەوار ئەیوب و كاركەر عەباس بەرێوەچوو لەو دانیشتنەدا دادگا بڕیاریدا هەر چوار كەسەكە سزا بدات مەسعود عەلی بە 3 ساڵ و 6 مانگ و شێروان تاها بە 2 ساڵ و 6 مانگ سزادران بەڵام هەریەك لە كاركەر عەباس و بەندەوار ئەیوب ئازاد بكرێن چونكە ئەم دوو كەسە بە 1 ساڵ و 2 مانگ سزادران و ماوەكەیان تەواوبووە، بەپێی سەرچاوەكان تومەتی ئەوەیان خراوەتەپاڵ ئەو سزادراوانە كە هەستاون بە دروستكردنی هێزێك بۆ كاری تێكدەرانە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:28 0:00


XS
SM
MD
LG