تاقیگەی مووشەک سەر بە ناسا دەڵێت بەرنامیەکی نوێی هەیە ڕێگا دەدات بە ناوەندی توێژینەوە لەسەر تەنە نزیکەکانی زەوی ناسراو بە CNEOS باشترین خەمڵاندن بکات بۆ ئەگەرەکانی هەڕەشەی ئەو بەرد و هەسارۆچەکانە هەیانبێت لە سەر زەوی کاتێک نزیک دەبنەوە.
لە بڵاوکراوەیەکدا ڕۆژی 2 شەممە زاناکانی گەردوونناسی ناسا ووتیان ئەوان پەرەیان بە بەرنامەیەکی کۆپیوتەر داوە بەناوی (سێنتری) لە گەڵ بەشی دووهەمی بەناوی (سێنتری-2) بۆ خەمڵاندنی ئەگەری بەرکەوتنی هەسارۆچکە یان بەردی نزیک لە زەویەوە بە شێوەیەکی باشتر.
ئاژانسی ناسا ووتیشی تائێستا لە واڵاییدا نزیکەی 28 هەزار ناوچە لە باکوری ڕۆژهەڵات لە ڕێگای تەلسکۆبەوە دۆزراونەتەوە و بەردەوام ڕووپێوی واڵایی دەکرێت، ساڵانەش 3 هەزار دۆزینەوەی نوێ تۆمار دەکات. بەڵام لەگەڵ بوونی تەکنەلۆجیایەکی باشتر و تیلسکۆبی نوێ و گەورەتر هەبوونی داتایان تەنانەت لەسەر ئینتەرنێت، پێشبینی دەکرێت ژمارەی دۆزینەوەکان خێراتر و زیاتر بێت، بۆیە دەبێت بەرنامەکە پەرەی پێبدرێت و فراونتر بکرێت.
هەروەها زاناکانی ناسا دەڵێن بە پێچەوانەی هەندێک جیاواز تێگەیشتبوون، هەسارۆچکەکان تەنی واڵایین و دەتوانرێت پێشبینیان بکرێت بە وپێیەی لە ژێر کاریگەری یاساکانی فیزیادان و ڕەوتی خولکەی زانراویان بەدەوری خۆردا هەیە. لە هەندێک کاتدا کاتێک خولگەی ئەو تەنانە لە داهاتوودا لە زەوی نزیک دەبنەوە، ئەوا دڵنیانەبوون لە ڕەوتوو ئاراستەیان و ئەگەری بەرکەوتنیان بەزەویدا زیاتر دەکات.
ئەندازیاری فڕین جاڤێر روا ڤیسێنس سەرپەرشتیاری پەرەپێدان بە سێنتری-2 لە کاتێکدا پێشتر لە تاقیگەی مووشەک بوە و لە ئیستادا لە سپەیس ئێکس کاردەکات ووتی "نەوەی یەکەمی سێنتری زۆر بەتوانایە، لە ماوەی یەک کاتژمێردا دەتوانرێت دەرئەنجامی ئەگەری بەرکەوتنی هەسارۆچکە یان بەرد بە زەویدا بدۆزێتەوە بەم دوایانە ئاشکرا بووبێت تا 100 ساڵی داهاتوو"، ئەمەشی بە "دەستکەوتی سەرسوڕهێنەر" ناو برد.
بەڵام زاناکانی تاقیگەی مووشەک دەڵێن بەرنامەی (سێنتری-2) لەوانیە بەخێرایی ئەگەرو کاریگەری هەموو تەنە ناسراوەکان هەژمارکات، لەوانە هەندێک ئەگەری تایبەت نەتوانراوە لەڕێگای بەرنامەی (سینتری)ـەوە بدۆزرێتەوە یاخود دەرنەکەوتوە، بۆ نموونە هەژمارکردنی چۆنێتی کاریگەری گەرمای خۆر و ڕاکیشانی زەوەی چەند دەبێت لەسەر ڕەوت و ئاراستە تەنەکان؟
زاناکان دەڵێن لەڕێگای هەژمارکردنی ئەگەرەکانی کاریگەریان هەیە بەم ڕێگا نویە، سیستەمی چاودێری کاریگەری زیاتری دەبێت، بەوپێیە ناسا دەتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ هەموو کاریگەریەکان و ئەگەرەکان بە دڵنیاییەوە بکات لەگەڵ ئەگەرە کەمەکان، وەک دەرفەتی کەم لە 10 ملێۆندا.
لەوەتای ساڵی 2002ـەوە CNEOS کە ناوندی تاقیگەی مووشک بەرێوەی دەبات لە بنکەکەی لە باشوری کالیفۆرنیا هەژماری خولگەی زانراوی هەموو تەنەکانی کردوە، بۆ زانینی ئەگەرکانی مەترسین و کاریگەریان هەیە بۆ پشتیوانی نوسینگەی هەمئاهەنگی بەرگری لە هەسارەی زەوی سەر بە ناسا.
کچی ئاسمانگەڕ ئالان شێپەرد بە مووشەکی بلوو ئۆریگن لە کەبسولێکدا دەچێتە خولگە
کچە گەورەی ئاسمانگەڕی ئەمریکایی ئالان شێپەرد بە مووشەکی بلوو ئۆریگن بۆ گەشتیاری وڵایی ڕۆژی شەممە گەیشتە ئاسمان، ئەمەش دوای 60 ساڵ لە گەشتە بەناوبانگەکەی باوکی دێت لە سەرەتای دەسپێکی گەشتەکان بۆ واڵایی.
لۆرا شیپارد تەمەن 74 ساڵ کاتێک باوکی بۆ یەکەم جار چۆتە وڵایی ئەم خوێندکاربوە، یەکێکە لە 6 سەرنشین لە کەبسولێکدا بەناوی نیو شاپەردی واڵایی لە بەرهەمی کۆمپانیای بلوو ئۆریگن لە بنکەی دەرچونیەوە لە دەرەوەی شارۆچکەی ڤان هۆرن لە ڕۆژئاوای تکساس بەرەو وڵایی دەرچوون.
کەپسولەکە لە سەروەی مووشەکەکە دانراوە بەتەواوەتی سەربەخۆبوە، لە واڵاییدا گەشتۆتە بەرزیی 106 کیلۆمەتر بەر لەوەی بگەرێتەوە بۆ زەوی و بە پەڕەشووت لە ناوچەیەکی بیاباندا بە هێمنی بنیشێتەوە.
پێشبینی دەکرا گەشتەکە بەتەواوەتی لە دەرچوونەوە بۆ نیشتنەوە کەمێک زیاتر لە 10 دەقیقە بێت و لە واڵایدا لە لووتکەی خولگەدا تیمەکە بۆ چەند دەقیقەیەک کێش لەدەست بدەن.
کەپسولەکە بەناوی ئالان شیپەردەوە ناونرا کە لە ساڵی 1961دا مێژوی تۆمارکرد و بە دووهەم و یەکەم ئەمریکایی دادەنرێت چووبێتە خولگە بۆ ماوەی 15 دەقیقە وەک ئاسمانگەریکی ناسا لە گەشتی (مێرکوری7)دا. دوای 10 ساڵ لەوە شێپەرد گەشتە سەر مانگ وەک بەرپرسی ئەرکی (ئەپۆلۆ14) جێپێی لەسەر خاکی مانگ تۆمار کرا و ئاڵای وڵاتەیەکگرتوەکانی داکوتا.
چێرچڵی یەکێک بوو لە سەرنشینانی چێگای شانازی، کۆمپانیای بلو ئۆریگن دەستنیشانی کردبوو لە گەشتی ڕۆژی شەممەدا. هەروەها مایک ستاراهان تەمەن 50 ساڵ و ئەستێرەی خانەنشینی خولی نیشتمانی تەۆپی پێی ئەمریکا و بەشداری بەرنامەی Good Morning America لەسەر کەناڵی تەلەڤیزێۆنی "ئەی بی سی".
سەرباری ئەمانە 4 کەسی کە دەوڵەمەند بەشداربوون پارەیان بە گەشتەکە داوە، بەڵام ئاشکرا نەکرا بڕی جەندیان داوە، لەوانە بەێوەبەری پیشەسازی واڵایی دیلان تایلەر و وەبەرهێنەر و ئەندازیار ئیڤان دیک و سەرمایەداری وەبەرهێنان لین بیسیس و کورەکەی کامیرۆن تەمەن 23 ساڵ. کۆمپانیای بلو ئۆریگن ووتی باوک کوڕ بیسیس یەکەمن مێژوو تەۆمار دەکەن و پێکەوە دەچنە واڵایی.
هەڵمەتی کووتانی منداڵان لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بە خاوی دەست پێدەکات
زیاتر لە 10 بەرپرسی تەندروستی گشتی و پزیشک لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵین بە ملێۆنەها ڤاکسینی کووتانی کۆڤید-19 دابین کراوە بۆ منداڵانی تەمەنیان لە نێوان 5-11 ساڵە لە سەرانسەری وڵاتدا، بەڵام ئەوانەی تائێستا کووتراون ژمارەیان کەمە.
ئامارەکانی فیدراڵ دەڵێت لە نێوان 28 ملێۆن منداڵی دەتوانن بۆ ئەو تەمەنە لە وڵاتەیەکگرتوەکان ڤاکسین وەرگرن، تا ئێستا نزیکەی 5 ملێۆن کووتراون.
بەرپرسانی وڵایەتەکان بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ووتوە بەو ڕەوتەی ئیستا پێشبینی دەکرێت لەچەند مانگی داهاتوودا نیوەی منداڵانی ئەمریکا لە تەمەنی 5- بۆ 11 ساڵ بەتەواوەتی بکووترین. هەندێک وڵایەت ڕایانگەیاند لەوانە ولایەتی میسیسیپی کە هەزاران ژەمە ڤاکسین ئامادیە و بەکارنەهاتوە.
کارێل ڕاتای بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە وڵایەتی دێلاوێر ووتی "هەست بە نیگەرانی دەکین بەپیرەوەچوونی کووتان بۆ منداڵان وەک گەورەکان نیە".
ڤاکسینی ژەمە کەمتر لە جۆری فایزەر بۆ کۆڤید-19 بۆ تەمەنەکانی 5 بۆ 11 ساڵ ساڵێکی ویست لە وڵاتەیەکگرتوەکان لە مانگی ڕابردوودا پەسەند بکرێت. یەکەم کووتان لەمانگی 11 دەستی پێکرد.
دکتۆر ماسیۆ هارس بزیشکی منداڵان سەربەرشتیاری کووتانی منداڵان لە سیستەمی نەخۆشخانەی (نۆرسوێڵ هێڵس) لە نیویۆرک ووتی "لەگەڵ بوونی مەترسی لە دەرکەوتنی جۆری نوێی ئۆمیکرۆن و گۆڕانکاری بەسەر ڤایرۆسەکەدا، کووتانی منداڵان زۆر پێویستە. ئۆمیکرۆن بۆ یەکەم جار لە مانگی 11دا لە باشووری ئەفریکا و هۆنگ کۆنگ دەستنیشانکرا، بەخێرایی لە وڵاتەیەکگرتوەکان بڵاودەبێتەوە".
دکتۆر ئامیش ئادالجا توێژەرەوە لە ناوەندی جۆن هابکنس بۆ ئاسایشی تەندروستی ووتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی دڵتا و ئەگەری بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێکانی کۆڕانکگای بەسەردا هاتوە ئەوا بوونی زۆرتین بەرگری لەنێوان دانیشتوانی وڵاتەیەکگرتوەکان کارێکی زۆر گرنگە.