Accessibility links

تاریق حەرب: گەندەڵکارەکان دۆسێکانی گەندەڵی دەکەنە دۆسێی سیاسی


وڵاتی عێراق لە نێو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکاندا بە یەکێک لەو وڵاتانە ناسراوە کە گەندەڵی گەورەی تیادا دەکرێت، وەک گەندەڵی سیاسی و دارایی و بەڕێوەبردن و جۆرەکانی تری گەندەڵی.

دەشێت شکستەکانیش لە دۆسێی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، وەهایان کردبێت ناجێگیریی سیاسی لەو وڵاتەدا بێتە ئاراوە و هەموو هەوڵێکیش بۆ ڕێگەگرتن لە گەندەڵییەکان ڕووبەڕووی دیوارە ڕەقەکەی بەرژەوەندی سیاسی بووبێتەوە.

تاریق حەرب، پسپۆڕی یاسایی؛

*ئەو پارانەی لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا براونەتە وڵاتانی تر و سپی کراونەتەوە لە ڕێی کڕینی باڵەخانە و کۆمپانیا و بەشداریکردن لە بازرگانییەکاندا بە چەندان ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

*گەندەڵی بەڕێوەبردن و دارایی لە عێراقدا بەشی هەرە زۆری داهاتی ساڵانەی وڵاتەکەیان خواردووە.

*دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بۆ دادگایی کردنی کاربەدەستە گەورەکانی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون، پشت دەبەستێت بەو بەڵگەنامانەی لە بەڕێوبەرایەتی وڵاتەوە پێیان دەگات.

*لە عێراقدا گەندەڵکارە بچوکەکان دادگایی دەکرێن، بەڵام هێشتا ماوە گەندەڵکارانی داهاتی عێراق تاڵان دەکەن بدرێنە دادگا.

*لیژنەی دەستپاکی لە توانایدا نییە هەموو شتێک بکات، چونکە بەشێکی گەندەڵی عێراق بریتییە لە گەندەڵیی سیاسی.

*هیوایەکی زۆر بەستراوەتەوە بە نوێنەرانی نوێ لە پەرلەماندا بۆ گۆڕانکاری گەورە و هەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر گەندەڵیدا.

میدیا لە عێراق و میدیاکانیش لە دەرەوەی عێراق زۆر ڕاپۆرت و بابەتیان بڵاوکردۆتەوە لەسەر گەندەڵییەکان و سپیکردنەوەی پارەی گەندەڵکاران لە وڵاتانی تردا. تاریق حەرب، پسپۆڕی یاسایی دەڵێت کاتێک تورکیا یان شانشینی ئوردون ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و تیایاندا ئاماژە بەوە دەکەن "سودمەندی یەکەم لە کڕین و فرۆشتنی باڵەخانەکاندا عێراقییەکانن" ئەوا دۆسێکە لە گەندەڵییەوە دەگۆڕدرێت بۆ دۆسێیەکی سیاسی و بەکارهێنانی سیاسەت لەلایەن گەندەڵکارانەوە.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ تاریق حەرب، پسپۆڕی یاسایی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:06 0:00


XS
SM
MD
LG