Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: پارتی و یەکێتی و دانوستاندنەکانی بەغدا


هەتا ئێستا نازانرێت کورد بە چ شێوەیەک بەشداری لە دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا دەکات، هەرچەندە کاربەدەستانی کورد لە هەرێمی کوردستاندا دەڵێن "پێویستە کورد بە یەک شاند بچێتە وتووێژەکانەوە." بەڵام هێشتا هیچ ئاماژەیەک لە ئارادا نییە بەوەی بگوترێت زەمینەیەکی هاوبەش دروستبووە بۆ هاوهەوڵوێستی لەسەر چۆنییەتی دانوستاندن و تەنانەت چۆنییەتی کارکردنیش لە حکومەتی ئایندەی عێراقدا، بەتایبەتیش لە نێوان دوو زلهێزە فەرمانڕەواکەی هەرێمەکەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

ئەوەی ناتوانرێت نکوڵی لێبکرێت، شپرزەیی و پەڕتەوازەیی ناو ماڵی کوردە، شەڕە گەورە میدیاییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی ڕەهەندی ترسناکیان لێ دەخوێندرێتەوە و نیشانەیەکن بۆ دوریی نێوان ئەم لایەنانە لەوەی تێگەیشتنێکی هاوبەشیان هەبێت بۆ ئایندە، هەم لەناو هەرێمدا و هەمیش لە عێراقدا.


میوانی بەرنامە:

ڕێبین ڕەسوڵ، نوسەر و لێکۆڵەر

پێشتر ئەگەر بەهۆی ئەوەی پێی دەگوترا ڕێککەوتنی ستراتیژی، پارتی و یەکێتی کەم تا زۆرێک پەیوەندییەکانیان لەسەر بەندەکانی ئەو ڕێککەوتنە بەناو ستراتیژییە ڕێکدەخست، بەڵام ئەوەتا ئێستا ئەو ڕێککەوتنە ئەوەندە کاڵ بۆتەوە، دەکرێت بگوترێت لە خانەی نەماندایە. بۆ ئێستاش هیچ یەکێک لەو دوو لایەنە نەیانتوانیوە پڕۆژەیەکی نوێیان هەبێت بۆ ڕێککەوتنێکی تر کە چاڵوچۆڵی ڕێککەوتنەکەی پێشوویان پڕ بکاتەوە و تا لەوێوە هەوڵێک بدرێت ناو ماڵی کورد کۆبکرێتەوە.

سوننەکان لەگەڵ هەموو ناکۆکییەکانی نێوانیان توانیویانە بگەنە جۆرە لێکتێگەیشتنێک، هەرچەندە هێشتا وردەکاری زۆرتریان لەبەردەمدایە بۆ دانوستاندن کردن و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گونجاو.

هاوپەیمانێتی عەزم، کە خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات و هاوپەیمانێتی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی موحەمەد حەلبوسی، ئەو تێگەیشتنەیان لەلا دروست بووە وەک دەڵێن "پێویستە وەک سوننە بەشداربن لە دانوستاندنەکاندا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق."
ڕەوشی ناو ماڵی شیعەش، لەناو ماڵەکانی کورد و سوننە باشتر نییە، بەڵام هەرگیز ناتوانرێت گرەو لەسەر وێرانبوونی ناو ماڵی شیعە بکرێت لەبەر چەند هۆکارێک؛ کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێکیانە و هەروەهاش ڕۆڵی مەرجەعیەتی ئایەتوڵا عەلی سیستانی، ئەمانەش بێ لەوەی لایەنە شیعەکان خۆیشیان تێگەیشتوون لەوەی داڕمانی ماڵەکەیان، بە مانای گۆڕانکارییەکی بنچینەییە لە هاوکێشەکانی بەڕێوەبردن و فەرمانڕەوایەتی عێراقدا.

ڕێبین ڕەسوڵ، نوسەر و لێکۆڵەر، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:24 0:00


XS
SM
MD
LG