Accessibility links

فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌: سه‌دجار هاوپه‌یمانان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ پێشمه‌رگه‌ بدات، پێشمه‌رگه‌ هه‌ریه‌كه‌ و سه‌ر به‌ حیزبێكه‌


فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبوون به‌سه‌ر حیزبه‌كاندا و ئینتیمایان بۆ حیزب هه‌یه‌ و پاڵپشتی هاوپه‌یمانان ئه‌م ئینتیمابوونه‌ بۆ حیزب لاواز ناكات، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه‌ هاوپه‌یمانان پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن، تا له‌حاڵه‌تی كشانه‌وه‌یاندا پێشمه‌رگه‌ به‌هێز بێت.

له‌م گفتووگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، لیوا محه‌مه‌د ڕێگر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه‌، ده‌ڵێت"گه‌ر ئه‌مه‌ریكاش له‌ عێراق بكشێته‌وه‌، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ڕۆڵ و وره‌ی پێشمه‌رگه‌ نابێت، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ هێزێكی وڵات پارێزه‌ و له‌سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستاوه‌."

لیوا محه‌مه‌د ڕێگر ڕوونیكرده‌وه‌، گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه‌، ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ گرنگی به‌خۆی بدات و خۆی به‌هێز بكات.

فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ هۆكاری پڕچه‌ككردن و پاڵپشتیكردنی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، هاوپه‌یمانان ده‌یانه‌وێت گه‌ر كشانه‌وه‌، شتێكی باش بۆ پێشمه‌رگه‌ جێبهێڵن.

ده‌رباره‌ی هه‌وڵی هاوپه‌یمانان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ و ده‌رهێنانی پێشمه‌رگه‌ له‌بن ده‌ستی حیزب و كردنی به‌هێزی نیشتیمانی، لیوا محه‌مه‌د وتی"پێشمه‌رگه‌ سه‌ر به‌ هه‌ر حیزبێك بێت، ئینتیمای بۆ ئه‌و حیزبه‌ هه‌یه‌، سه‌د جار ئه‌مه‌ریكا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێبدات، پێشمه‌رگه‌ هه‌ریه‌كه‌ و سه‌ربه‌ حیزبێكن، من ئێستا حیزبی خۆم هه‌یه‌، براده‌رانی یه‌كێتی حیزبی خۆیان هه‌یه‌، ڕاسته‌ ئێمه‌ له‌یه‌ك سه‌نگه‌رین و جیاوازین ناكه‌ین و وه‌كو برا پێكه‌وه‌ین، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ و كوڕی ماڵێكین."

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی حیزب له‌ پێشمه‌رگه‌ زیان ناگه‌یه‌نێت به‌ ڕێكخستنه‌وه‌ و به‌نیشتیمانیكردنی پێشمه‌رگه‌، لیوا محه‌مه‌د ڕێگر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی كه‌ركوكی پێشمه‌رگه‌، وتی"من قه‌ناعه‌تم ناكه‌م زیانی هه‌بێت، به‌ڵكو بیروباوه‌ڕی زیاتر دروست ده‌كات له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:26 0:00


XS
SM
MD
LG