Accessibility links

چالاکوانێکی میسری بە پێنج ساڵ زیندانی سزا دەدرێت


میسر سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوانێکی دیار بە ناوی عەلاعەبدولفەتاح دەسەپێنێت.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، هەواڵەکە لە سەرچاوەیەکی دادوەری لە میسر ڕاگەیاندراوە و ناوبراو تاوانبار کراوە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە.

هەواڵەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو کە کەسێک بە ناوی محەمەد ئیبراهیم کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا شتی بڵاو کردوەتەوە و هەروەها پارێزەرێک بە ناوی محەمەد ئەلباقر کە ڕووبەڕووی هەمان تۆمەت بوونەوە، بە چوار ساڵ زیندانی سزادراون. هەر سێ چالاکوانەکە لە مانگی9ی ساڵی 2019ەوە دەستبەسەرکراون.

عەبدولفەتاح چالاکوانێکی دیاری ڕاپەڕینی ساڵی 2011ی میسر بوو، ئەو ڕاپەڕینەی کە بوو بەهۆی کۆتایهێنان بە دەسەڵاتی حوسنی موبارەک، سەرۆکی پێشووی میسر لە دوای سێ دەیەیە لە دەسەڵاتداری.

عەلا عەبدولفەتاح پێشتریش لە ساڵی 2014دا بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی کراوە.

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ناڕەزایی واشنتنی لە مەڕ سزاکان دەربڕی و گوتی ڕۆژنامەنووسان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ پێویست دەکات ئازادی ڕادەربڕینیان هەبێت بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی سزا ببنەوە.

XS
SM
MD
LG