Accessibility links

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان: گه‌نجه‌ ته‌كفیریه‌كان كه‌م ئه‌زموون و ناشاره‌زای بواری ئاینی ئیسلامن


به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ناوچه‌ی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هۆكارن بۆ گه‌شه‌كردنی بیری توندڕه‌وی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه‌ ته‌كفیریه‌كان كه‌م ئه‌زموون و ناشاره‌زان له‌ بواری ئاینی ئیسلامدا.

له‌م گفتووگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، مامۆستا سه‌باح محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان، ده‌ڵێت"ئه‌و گه‌نجانه‌ی ته‌كفیرین هه‌ست به‌ گه‌شه‌كردنیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ڕۆڵ و كاریگه‌ریان نیه‌، بۆیه‌ وه‌كو مامۆستایانی ئاینی تاوتوێی چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی ده‌كه‌ین."

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ناوچه‌ی گه‌رمیان ڕوونیشیكرده‌وه‌، هه‌ڵگرانی بیری توندڕه‌وی له ‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌، سود له‌ وتاری هه‌ندێك كه‌س وه‌رده‌گرن كه‌ به‌ناوی زاناوه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان پێیوایه‌، ئاراسته‌ی فیكری مامۆستایانی ئاینی جیاوازه‌، به‌ڵام به‌هه‌موو ئاراسته‌كانه‌وه‌ دژی بیری توندڕه‌وین، وتی"هه‌ندێك زانا وتاره‌كانیان توندی پێوه‌ دیاره‌، به‌ڵام به‌گشتی مامۆستایانی ئاینی دژی توندڕه‌وین."

له‌ كۆتایی گفتووگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، مامۆستا سه‌باح محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان جه‌ختیكرده‌وه‌"سۆشیال میدیا هۆكاره‌ بۆ گه‌شه‌كردنی بیری توندڕه‌وی و په‌یوه‌ندیگرتنی هه‌ڵگرانی ئه‌م بیره‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:29 0:00


XS
SM
MD
LG