به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی ڕێكخراوی هیوای عێراقی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، دیارده‌ی به شودانی كچانی منداڵ له شاری كه‌ركوك ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه و هه‌ندێك له كچه منداڵه به‌شوو دراوه‌كان له‌كاتی منداڵبووندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه حاڵه‌تی به‌شودانی كچان له‌بری قه‌رزیش تۆماركراوه.
له‌م گفتووگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، سرود ئه‌حمه‌د به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی ڕێكخراوی هیوای عێراقی، كه ڕێكخراوه‌كه‌ی تایبه‌ته به داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان،ده‌ڵێت"به‌شوودانی كچانی ته‌مه‌ن 15 تا 18 ڕه‌زامه‌ندی دادگای ده‌وێت، كه‌چی كچ به‌شوو ده‌درێت ته‌مه‌نی 12 ساڵه، ئه‌مه دژی یاسایه، به‌تایبه‌ت به‌شێك له‌و منداڵانه‌ی به‌شوو ده‌درێت هێشتا ئاشنا نین به‌ماف و ئه‌ركه‌كانیان."
ڕوونیشیكرده‌وه، دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتی ته‌ندروستی ئه‌و كچه منداڵانه ماره ده‌بڕێت و ته‌ندروستیش ڕاپۆرتیان بۆ ده‌كات، له‌كاتێكدا قابیلیه‌تی شوو كردنیان نیه، وتی"هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ژنێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ له‌كاتی منداڵ بووندا گیانی له ده‌ستداوه، نه‌ك مردن، به‌ڵكو زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ش له‌نێو ژنانی منداڵدان."
به‌رپرسی ڕێكخراوی هیوای عێراقی، نه‌بوونی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی و نه‌بوونی شه‌ڵته‌ر به‌گه‌وره‌ترین گرفتی ژنان داده‌نێت له‌كه‌ركوك، ده‌ڵێت"ئه‌و ژنانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه له ته‌سفیرات داده‌نرێن، یاخود ده‌بێت نهێنی لێكۆڵینه‌وه‌كان بپارێزرێت، كه‌چی به پێنج شه‌ش كارمه‌نده‌وه و له‌ژوورێكی بچوكدا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ژنان ده‌كرێت، یان سزا ته‌نها له‌سه‌ر توندوتیژی جه‌سته‌ییه، له‌كاتێكدا ده‌یان كچ و ژن، توندوتیژی ده‌روونیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و هان ده‌درێن بۆ خۆ كوشتن."
سرود ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دیارده‌ی نامۆ و ناشیرین سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌ندێك له‌وانه‌ی قه‌رزارن و له‌بری قه‌رز، كچه‌كانیان به‌شوو ده‌ده‌ن، ئه‌مه ده‌چێته چوارچێوه‌ی بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه.