Accessibility links

بەڕێوەچوونی ئاهەنگی جەژنی کریسمس لە کامپی پەنابەرانی شەهبا


ئەمساڵیش کریستیانەکانی عەفرین ئاهەنگی جەژنی کریسمس دوور لە زێدی خۆیان دەگێڕن.

کریستیانەکانی عەفرین کە لە کامپی شەهبادا نیشتەجێن بە بۆنەی جەژنی کریسمس ئاهەنگیان گێڕا.

لەم بۆنەیەدا، لە کڵێسای شڤانێ قەنج ئاهەنگێکیان ساز کرد، کە تیایدا دەیان خاوەن بڕوای ئایینی کریستیان ئامادەبوون.

لە میانەی ئاهەنگەکەدا ئامادەبووان نوێژ و نزایان دەکرد و سرودی ئایینیان دەوتەوە، ئامادەبوان هیوای ئاشتی و سەقامگیرییان خواست و داوایان کرد کۆتایی بە شەڕ و زۆرداری بهێنرێت بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە عەفرین.

کریستانیە عەفرینیەکان کە دوورن لە شوێن و کڵێسای خۆیان لە عەفرین، لە ژیانێکی سەختدا دەژین، بەڵام لە جەژن و بۆنەکاندا ئاهەنگ و مەراسیمی ئایینی بەڕێوەدەبەن.

جێگای ئاماژەیە، کە زیاتر لە 300 خێزانی کریستیانی عەفرین لە کامپی پەنابەرانی شەهبادا دەژین.

پاش هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر عەفرین، ئاوارە بوون و ناچارکران شوێنەکانی خۆیان جێبهێڵن، کە لە ئێستادا لە کەمپی پەنابەرانی شەهبا دەژین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:47 0:00


XS
SM
MD
LG