Accessibility links

تیلسکۆپی نوێی ناسا جەیمس وێب بۆ وڵایی دەنێردرێت


ناسا تەلسکۆپی (جەیمس وێب)ی نارد بۆ وڵایی، ئەوەی دروستکراوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گەردوون و سەرەتای درەستبوونی گەلەکسیەکان. تیلسکۆپەکە ڕۆژی شەممە لە کەناری باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای باشورەوە بە مووشەکێک هەڵدرا، شارەزایان دەڵین قۆناغێکی نوێ لە زانستی گەردوون دێنێتە ئاراوە.

ناسا تیلسکۆپەکەی وەک یەکەم سەتەلایتی چاودێری 10 ساڵی داهاتوو ستایشکرد، بە تیشکی ژێر سوور کاردەکات و 9 ملیار دۆلاری تێچوە. لەژووریکی تایبەتی باردا بە مووشەکی ئاریان5 لەبنکەی وڵایی ئەوروپاوە ESA لە گوینیای سەر بە فەرەنسا هەڵدرا.

هەڵدانەکەی هاوکاتی ڕۆژی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح بوو، بە هاوبەشیی ئاژانسی ناسا و ئاژانسی واڵایی ئەوروپا ڕاستەوخۆ پەخشکرا و بێ گرفت بوو.

دوای گەشتێک بۆ 27 دەقیقە لە واڵایی‌دا لە بەشی سەروەی مووشەکەکەی کێشی زیاتر لە 30 تەنە باڵەکانی جیابوونەوە، بریارە بەقۆناغ بڵاوبێتەوە و لە ماوی 13 ڕۆژدا بگاتە درێژیی یاریگایەکی تێنس، دواتر لەواڵایی‌دا بکەوێتە ڕێ.

گرتە ڤیدێۆی ڕاستەوخۆ بە کامیرای لە بەشی سەرەوەی مووشەکەکە جێگیرکراوە دەردەخات وێب لەسەر خۆ جیادەبێتەوە. چاودێرانی پرۆسەکە دەڵین دوای چەند ساتێک سەرچاوی وزەی وێب کەوتۆتە کار.

بۆ ماوەی 2 هەفتە تلسکۆپی وێب بەوڵایی‌دا دەڕوات بۆ ئەو ئاراستەیەی لە خولگەی خۆردا بۆی دانراوە لە دوریی 1.6 ملێۆن کیلۆمەتر لە دورییەک 4 ئەوەندی دوریی مانگ. ئاراستەی خوولگەی وێب لە دورییەکی نەگۆڕدا لەگەڵ زەوی دەیهێڵێتەوە بەجۆرێک هەردوو بە تەریب بەدەوری خۆردا دەسوڕێنەوە.

بە بەراوردکردن، تلکسۆپی وڵایی هابڵ، کە بۆ 30 ساڵە بۆ واڵایی هەڵدراوە، بەدەوری زەویدا لە دوریی زیاتر لە 547 کیلۆمەتر دەسوڕێتەوە و هەموو 90 دەقیقەیەک خولانەوەیەک تەواو دەکات.

جەیمس وێب ناوی ئەو کەسیە سەرپەرشتیاری ئاژانسی ناسا بوو لە 10 ساڵی سەرەتای دروستبوونی لە ساڵانی شەستەکاندا.

تلسکۆپی وێب 100 ئەوەندە هەستیارترە و پێشبینی دەکرێت ڕوانگە و تێگەیشتنی زاناکان بەرامبەر بە گەردون و جێگای ئێستای گەلەکسی کاکێشان بگۆڕێت.

وێب بەشێوەیەکی بنەڕەتی گەردوون بە تیشکی ژێر سوور نیشاندەدات، ئەمەش ڕێگا دەدات لە هەورە گازەکان و تۆزی ئەستێرەکانی لێ درەست دەبێت بەدیکرێن، لەکاتێکدا کاری هابل لە بەنرەتدا لەسەر درێژی شەپۆلی تیشکی بینراو و تیشکی سەرو وەنەوشەیی‌یە.

ئاوەێنەی سەرەکی تەلسکۆپە نوێکە لە 18 بەشی شەشپاڵوو لە کانزای بریلێۆمی ڕووپۆش بە ئاڵتوون پێکدێت و پانتایی‌یەکی گەورەی هەیە بۆ کۆکردنەوەی تیشک، ئەمەش توانای دەداتێ چاودێری تەنەکان لە مەودایەکی دوورەوە بکات لە قوڵایی گەردووندا، بەتواناتر لە تلسکۆپی هابڵ و هەچ تلسکۆپێکی‌کە تائیستا هەیە.

زاناکانی گەردوون دەڵێن ئەمە ڕوناکی دەخاتە سەر ڕوانگە بۆ گەردوون کە پێشتر وێنەی نەبوە، بۆ مێژوی 100 ملێۆن ساڵ دوای تەقینەوە گەورەکە، ئەوساتەوەختەی وێنا دەکرێت و بۆتە هۆی فراوانبوونی بینراوی بەر لە نزیکەی 13.8 ملیار ساڵی تیشک.

تلسکۆپی هابل دتوانێت ڕوانگە بۆ 400 ملێۆن ساڵ بەر لەتەقینەوە گەورەکە ببینێت، ئەوەش ماوەیەکە دوورە بۆ گەلەکسیەکانی سەرەتا کە گرووپی بڵاون لە ئەستێرە و گاز و پێکهاتەی ئەستێرە.

سەرباری ئەمە زاناکان دەیانەوێت توێژینەوە لە سەر خاڵە ڕەشەکان بکەن کە قبارەیان گەورەیە و بڕوایەک هەیە لە ناوەندی گەلەکسیە دوورەکاندایە.

هەروەها ئامیرەکانی وێب دەتوانێت بەدوای بەڵگەدا بگەڕێت لەسەر بوونی بەرگی هەوای پشتیوانیە بۆ ژیان لە دەوری دەیان هەسارەی بەمدوایانە دۆزراونەتەوە و لەدەوری ئەستێرە دوورەکان دەسووڕێنەوە. ئەمە بێچگە لە چاودێری ئەو هەسارانەی لە زەویەوە نزیکن وەک مانگ و بارام و هەسارەی بەستەڵەکی تیتان.

تلسکۆپەکە هاوکاری نێودەوڵەتییە بە ڕابەرایەتی ناسا و هاوبەشیی لەگەڵ ئاژانسی واڵایی ئەوروپا و کەنەدا. کۆمپانیای (نۆرس ڕۆب گروومان) گرێبەستی سەرەکی هەیە. مووشەکی هەڵدان (ئاریانا سپەیس) بەشێکە لە هاوبەشیی ئەوروپا لەم پرۆژەیەدا.

وێب بە بڕی 8.8 ملیار دۆلار پەرەی پێدراوە، پێشبینی دەکرێت تێچوونی خستنە کاری بەرزبێتەوە و بگاتە 9.66ملیار دۆلار، ئەمەش زۆترە لەوەی پلانی بۆ دانرابوو کاتێک ناسا ئامانجی بوو لەساڵی 2011 دا لەم پرۆژەیەدا.

لەلایەکی کەوە پێشبینی دەکرێت کاری گەڕانی تیلسکۆپەکە بەگەردووندا کە لە پەیمانگای زانستی تلسکۆپی واڵایی لە بەڵتیمۆر بەڕێوەدەچێت، لەهاوینی ساڵی 2022دا دەستپێبکات، داوی نزیکەی 6 مانگ لە ڕێکخستنی ئاوینە و ئامێرەکانی و ئاراستەی. بۆ ئەو کاتە ناسا پێشبینی دەکات یەکەم شەپۆلی وێنەکان بڵاوبکرێتەوە کە وێب دەینێرێت. تلیسکۆپی وێب بۆ کاری 10 ساڵ دروستکراوە.

توێژینەوە نوێکان دەردەخات کاریگەری ئۆمیکرۆن لە جۆرەکانی پێشتر کەمترە

توێژینەوەیەکی نوێ لە بریتانیاو باشوری ئەفریکا کراوە دەردەخات ڤایرۆسی کۆڤید جۆری ئۆمیکرۆن ئەوەی خێرا بڵاودەبێتەوە نەخۆشیەکەی هێورترە لەجۆرەکانی پێشتر و ژمارەیەکی کەمی کەسەکان نەخۆشیەکەی بەسەختی دەگرن.

توێژەرەوانی زانکۆی ئەندبرە لە سکۆتلەندا توێژینوەیەکی نوێیان ئاشکرا کرد دەردەخات ئەوانەی تووشی ئۆمیکرۆن بوون بەراورد بە تووشبوانی جۆری دەڵتا بەرێژەی 60٪ کەمتر نەخۆشیەکەیان بێوە دیاربوە.

توێژینەوەیەکی جیاواز لە زانکۆی ئەمپریاڵ لە لەندەن دەردەخات ئەوکەسانەی تووشی ئۆمیکرۆن بوون بە ڕێژەی 15-20٪ کەمتر چاودێری تەندروستی دەستبەجێیان لە نەخۆشخانە پێویستبوە، هەروەها دەردەخات بەرێژەی 40 بۆ 45٪ کەمتر ژمارەی نەخۆشی ئۆمیکرون ئەوانەی پێویستیان بەچارەسەر بوە تووشی دەرکەوتەی سەختی نەخۆشیەکە بوون.

زاناکانی پەیمەنگای نیشتمانی نەخۆشیە بۆگوازراوەکان لە باشوری ئەفریکا توێژینەوەیەکی نوێیان بڵاوکردەوە دەردەخات مەترسی چوونە نەخۆشخانە بەڕێژەی 70-80٪ کەمتر بوە لەنێوان ئەو کەسانەی سەلمێندراوە تووشی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بوون، بەراورد بەوانەی پشتراست بۆتەوە تووشی دەڵتا یان جۆرە جیاوازوکانی تر بوون. هەروەها توێژەرەوانی پەیمانگا نیشتمانیەکە ووتیان بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن لەو وڵاتەدا پێدەچێت گەشتبێتە لووتکە، لەگەڵ کەمبوونەوە بەڕێژەی 20٪ی تووشبوونی نوێ لە هەفتەی ڕابردوودا.

بەڵام جان نکینگاسەن سەرۆکی ناوەندی ئەفریکا دژ بە نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لێی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر ئینتەرنێت ئاگاهیدا کە نابێت باشوری ئەفریکا لەتووشبوونی ئۆمیکرۆندا وەک نموونە بۆ وڵاتانی‌دیەکە بهێنرێتەوە.

بەڵام ڕۆژی 4 شەممەی رابردوو هەواڵی دڵخۆش لە گۆڤاری سەربازی Defense One ی لە ئەمریکا دەردەچێت بڵاوکرایەوە دەڵێت پەیمانگای واڵتەر بۆ توێژینەوەی سەربازی کە گەورەترینە لە لەشکری ئەمریکادا، بەمزوانە ڕایدەگەێنێت ڤاکسینێک لە ژێر تاقیکردنەوەدایە پەرەی پێدراوە لەوانیە پارێزگاری دژ بە هەموو ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا دابین دەکات، لەوانە ڤایرۆسی کۆڤید-19 و جۆرەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە لەوانە دەڵتا و ئۆمیکرۆن.

ولایەتی نیوساوس وێڵز لە ئۆسترالیا زۆرترین تووشبوونی کۆڤید لەۆژێکدا تۆمار دەکات

قەرەباڵغترین ولایەتی ئوسترالیا بە دانیشتوان ڕۆژی یەکشەممە تۆماری نویی تووشبوونی کۆڤید-19ی ڕاگەیاند، هەروەها ئاستی چوون بۆ نەخۆشخانەکان بەرزبوویەوە لەکاتێکدا هەزاران کەس دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون یاخود لەگەڵ کەسێکی تووشبوودا پەیوەندیان هەبوە لەماڵدا خۆیان کەرەنتینە کردوە.

نیوساوس وێڵس 6 هەزار و 394 تووشبوونی نوێی تۆمار کرد، زیاتر لە ڕۆژی شەمەی ڕۆژێک پێش ئەوە کە 6288 تووشبوون بوە. لە دوهەفتەی رابردووەوە ژمارەی تووشبوونەکان لە هەڵکشاندایە.

زیاتر 70٪ ی تووشبوونەکان لە هەندێک وڵایەتی ئۆسترالیا لە جۆری ئۆمیکرۆنە، بەڵام نیوساوس وێڵز پشکنینی جێنۆم بەشێوەکی ڕۆتین ناکات بۆ دەستنیشانکردنی کۆڕانکاری. وەزیری تەندروستی وڵایەتەکە براد هازارد ڕۆژی یەکشەممە ئاماژەیدا لەو ولایەتەدا بە فراوانی بڵاوە.

هازارد ووتیشی "پێشبینی دەکەین هەموو کەسێک لە نیوساوس ویڵز تووشی ئۆمیکرۆن بێت، ئەگەریش هەمومان توشی ئۆمیکرۆن ببین، باشترین ڕێگا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەوە هەموان کووتانی تەواوەتیمان بۆ کرابێت لەوانە کووتانی سێهەم.

بەرپرسانی تەندروستی راینگەیاند 458 تووشبوونی سەخت لە نەخۆشخانەکانی ولایەتەکەدا هەیە، بە بەرزبوونەوەی دۆخی 388 نەخۆش بەسەختی لەدوێنیوە . هەروەها 52 کەس لە بەشی چاودێری چڕدان لە نیوساوس ویڵز.

تاقیگەیەکی گەورەی پشکنینی سدنی دەکەوێیتە ناوەڕاستی نیوساوس ویڵز ڕۆژی یەکشەممە ووتی 400 کەس ڕۆژی پێشتر پێیان ڕاگەێندرابوو تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون بەڵام لەڕاستیدا دەرکەوت تووشبوون. بەڕێوەبەری پزیشکیی تاقیگەکە ووتی پەیوەندی بەوکەسانەوە کراوە پێیان ڕاگەێندراوە کە هەڵە ڕویداوە.

ئەنتۆنی دۆدز بەرێوەبەری پزیشکی ناوەندی سیدپاس ووتی "تیمی وەڵامدانەوەی باری نائاسیی لە ئیستادا لێکۆڵینەوە لەهۆکاری هەڵەکە دەکەن و بڕوایەک هەیە بەهۆی هەڵەی مرۆڤەوە بوە، لەو ڕوەوە داوای لێبوردن دەکەین".

ولایەتی ڤکتۆریا دووهەم گەورە ولایەتی ئۆسترالیا لە ڕوی دانیشتوانەوە ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە 1608 تووشبوونی نوێ بە کۆڤید-19 تۆمار کراوە و 2 کەسیش مردوون، لەگەڵ بوونی 374 کەس لە نەخۆشخانە لەوانە 77 کەسیان لەژێر چاودێری ورددان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:38 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG