Accessibility links

پێکنەهێنانی حکومەت و کاریگەری لەسەر دۆخی کورد لە شاری کەرکوک


کەرکوک
کەرکوک

ماوەیەکە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دراوە، تا ئێستاش نە حکومەت پێهاتووە و نە پەلەمان کۆبۆتەوە و دیاریش نیە کەی کۆدەبێتەوە، ئایا لە سەروبەندی ئەو دۆخەدا ڕەوشی ئێستای کوردەکان لە شاری کەرکوک لە چیدایە.

دڵشاد ئەنوەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کەرکوک دەڵێت" نەک تەنها لە کەرکوک بەڵکو پێکنەهێنانی حکومەت و ڕێکنەکەوتنی نەیارەکان دۆخێکی شڵەژاوی لە عێراقدا هێناوەتە ئاراوە، بەتایبەت چ لە ڕووی ئاسایشی و چ لە ڕووی ئابوورییەوە و کۆمەڵایەتیشەوە"

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا دەشڵێت ئەو هێرشانەی کە داعش لە ماوەی ڕابردوودا دەیکردە سەر ناوچەکانی دەروبەری کەرکوک و خانەقین و دیالە، هەمووی لە دەرئەنجامی پێکنەهێنای حکومەت و ناکۆکی بەینی لایەنە سیاسیەکان بوو، هەر کاتێک لە عێراق کێشەی سیاسی و ئەمنی هەبێت داعش ئەوە دەقۆزێتەوە و هێرش دەکات.

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەو هێرشانەی داعش لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دڵشاد ئەنوەر دەڵێت " ئەو هێرشانەی داعش کە بەم دواییانە ئەنجامیدا بۆ سەر هێزە کوردی و عێراقییەکان کاریگەری زۆری هەبوو، بە تایبەت پەیامنێکی زۆر ڕوونی دا بە ‌هێزە سیاسییەکان لە داعش هێشتا ماوە و هێشتا بوونی هەیە لە ناوچەکە، هەروەها لەو ڕووەشەوە کاریگەری هەبوو کە هەماهەنگییەکی ئەوتۆ نەبوو نێوان سوپای ‌عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام ‌هێرشەکانی داعش وایکرد ئەمجارە بەکرداری هەردوولایان هەنگاو بنێن، ئەگەرچی هەریەکەیان لە قۆڵی خۆییەوە ئۆپراسۆنی ئەنجامدا بەڵام بە ئاگاداری و لێکتێگەشتن و بە هەماهەنگی هەردوولا کرا".

سەبارەت بە ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک دڵشاد ئەنوەر دەڵێت بە بڕیارێک سڕ کراوە، تاکو هەڵبژاردنێک لە کەرکوک ئەنجام نەدرێت، یەکلایی کردنەوەی پۆستی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک قورسە، ئەگەرچی کورد داوای ئەو پۆستە دەکات، لە لایەک پارتی داوای دەکات لەلایەکی دیکەوە یەکێتی، تورکمان هەندێک جار بە هی خۆی دەزانێت، عەرەب ئێستا پۆستەکەی لایە و پێناچێت وا بە ئاسانی دەستبەرداری بێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:43 0:00


XS
SM
MD
LG