Accessibility links

پۆلیسی هەڵەبجە: لە ساڵی ڕابردوودا لە پارێزگای هەڵەبجە هیچ ژنێک نەکوژراوە


موقدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە
موقدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە

لە ساڵی 2021 زیاتر لە 2 هەزار دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکراون،87 دۆسیەی توندوتیژی خێزانیش هەبوون، دەست بەسەر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەتیشدا گیراون، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە سوپاسی بە دەمەوەهاتن و هاوکاری هاوڵاتیان دەکات لە هاوکاری کردنیان بۆ دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ پارێزگاکە.

موقدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد "زیاتر لە 2 هەزار دۆسیە تۆمار کراون و 4 هاوڵاتی کوژراون و چەندین پارچە چەکی بێ مۆڵەتیش دەستیان بەسەردا گیراوە، دوو حاڵەتی خۆ کوشتن هەبووە".

سەبارەت بە ئامارەکانی توندوتیژی خێزانیش ڕایگەیاند " لەبەرئەوەی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی لە هەڵەبجە نەکراوەتەوە ئەوان دۆسیەکان دەبینن و 87 دۆسیەی کێشەی خێزانی تۆمارکراون وهیچ ژنێکیش نەکۆژراوەو 21 ژنیش ڕاگیراوە ".

موقدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لەسەر کێشەی جوتیارانی گوندی باخەکۆن و هەڵکوتانە سەر جوتیاران و بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە ڕایگەیاند" 14 دۆسیەی لێکۆڵینەوە تۆمارکراوە و دادگا کێشەکە یەکلا دەکاتەوە و کێشەکە خراوەتە بەردەم دادوەر "

ووتەبێژی پولیسی هەڵەبجە ڕاشیگەیاند تاوانەکان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە کەمترن و هەندێک جۆری تاوانیش هەن لە پارێزگاکەدا نین، سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت هاوکار و پشتیوانی یەکترن تا بتوانین ئارامی زیاتر بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر بکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:53 0:00


XS
SM
MD
LG