Accessibility links

46 هەزار ڤاکسینی جۆری فایزەر لە ئەمەریکاوە گەشتۆتە هەڵەبجە و زیاتر لە 30 هەزار کەسیش ڤاکسینیان وەرگرتووە


زیاتر لە 30 هەزار کەس ڤاکسینی دژە کۆڕۆنایان لە پارێزگای هەڵەبجە وەرگرتووە، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجەش دەڵێن لە ئەمەریکاوە زیاتر لە 46 هەزار دۆزی ڤاکسینمان پێگەشتووە، لە ئێستادا ژمارەیەکی فراوان لە فەرمانبەران بە تایبەت لە دوای بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانەوە ڕۆژانە ڕوو لە بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین دەکەن.

دوای ئەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەرگرتنی ڤاکسینی بۆ فەرمانبەرانی هەردوو ڕاژەی شارستانی و سەربازی کردە ناچاری، لە ئێستادا ڕۆژانە ژمارەیەکی فراوان لە فەرمانبەران ڕوو لە بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین دەکەن، دواین وادەش 1ی مانگی 2 ی 2022 دیاری کراوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بۆ فەرمانبەران.

زبێر حەمە ئەمین لێپرسراوی یەکەی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" شەش بنکەی پێدانی ڤاکسین لە هەڵەبجە کراونەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە 30 هەزار هاوڵاتی ڤاکسینیان وەرگرتووە، لە ئەمەریکاوە 46 هەزار و 30 دۆزی ڤاکسین لە جۆری فایزەر گەیشتۆتە هەڵەبجە ، ساردکەرەوەی تایبەت بە ڤاکسینەکەش هاتووە لە کۆمپانیانی ڤایزەرەوە".

ئەحمەد ستار لێپرسراوی بەشی ئایتی لە تیمەگەڕۆکەکانی تایبەت بە پێدانی ڤاکسین لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند "ئێمە لە ڕێگەی ئەپلیەکەیشنێکەوە ناوی تۆمارکراوی هاوڵاتیان دەبینین و پەیوەندیان پێوە دەکەین، هەندێکیشیان کە نەخۆشن دەچین بۆلایان، پێویستە هەموو کەسێک ڤاکسین وەرگرێت بەڵگەنامەیەکی ڕەسمی پێبێت،لەدوای بڕیاری حکومەت بۆ پێدانی ڤاکسین بە فەرمانبەران ڕۆژانە ژمارەیەکی فراوان لە هاووڵاتیان سەردانیان دەکەن".

لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە سێ بنکە لەناو سەنتەری پارێزگا و سێ بنکەش لە دەرەوەی سەنتەری پارێزگاکە هاوشانی تیمە گەڕۆکەکان ڤاکسین دەدەن بە هاووڵاتیان، بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەرێمی کوردستان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا و لە هەرێمی کوردستان 5 هەزار و 503 پشکنین ئەنجام دراون 591 هاوڵاتی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، 3 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە و 86 هاوڵاتیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:20 0:00


XS
SM
MD
LG