هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکان بە درێژایی سنووری ڕوسیا و ئۆکرانیا لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ڕوویان لە ڤیەننا و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەمیشەیی ئەوروپا کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە دوابەدوای کۆبوونەوە دووقۆڵیەکەی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا دێت لە جنێف لە ڕۆژی دووشەممە، هەروەها گفتوگۆکانی چوارشەممە لە برۆکسل لە نێوان ڕووسیا و ناتۆدا.
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند؛ دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممە، لایەنە بەشداربووەکان گفتوگۆدەکەن لەو بارەیەوە "هەنگاوە گونجاوەکانی داهاتوو دیاریدەکەن."
پرایس ڕۆژی چوارشەممە گوتی ئەمەریکا پێشبینی دەکات کە شاندی ڕوسیا بەشداری لە سێ گروپی کۆبوونەوەکاندا بکەن " ڕاپۆرت بۆ سەرۆکی روسیا ڤلادمێر پوتن بەرزبکەنەوە کە هەموومان هیواخوازین ئاشتی و ئاسایش هەڵبژێرن و بزانن کە ئێمە دڵسۆزین و ئێمە خۆڕاگرین کاتێک دەڵێین ئێمە ڕێڕەوی دیپلۆماسی و گفتوگۆمان پێ باشترە."
ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ هانی ڕوسیایان دا کە گرژییەکان هێور بکاتەوە و بە شێوەیەکی دیبلۆماسی دۆخەکە چارەسەر بکات، ڕۆژی چوارشەممەش بیرۆکەی گرتنەبەری ئاڵوگۆڕی ڕێوشێنەکانیان کرد بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان و باشترکردنی شەفافییەت و پەیوەندی و کۆنتڕۆڵکردنی چەکداری.
وێندی شێرمان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە سەرۆکایەتی شاندی ئەمەریکای کرد لە برۆکسل لە کاتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ڕایگەیاند "کۆبوونەوەکەی ناتۆ و ڕوسیا بە (ئاڵنگارییەکی زۆر گەورە) کۆتایی هات بۆ مۆسکۆ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و (هەڵبژاردنی ڕێگەی دیبلۆماسی، لەپێناو بەردەوامبوون لە پەیوەندی ڕاستگۆیانە و هەماهەنگانە) ئەم دیالۆگە بۆئەوەیە پێکەوە بتوانین چارەسەرەکان دیاری بکەین کە پەرە بە ئاسایشی هەمووان دەدات."
لە دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممە کە نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند، شێرمان وتی: هیچ پابەند بوونێک لە ئارادا نەبوو بۆ ڕاگرتنی بارگرژییەکان و هیچ لێدوانێک نەدرا سەبارەت نەبوونی ئەو بارگرژیانە."
هەروەها وتیشی "ڕوسیا بە دەنگی بەرز گوێی لێبوو، من لەو باوەڕەدام زۆر سەختە دیپلۆماسیەتی هەبێت کاتێک لەشکرکێشی بە100,000 لە سەربازەکانی کرد بە درێژایی سنووری ئۆکراینا، لە کاتێکدا ڕاهێنانە لەشکرییەکان بە تەقەمەنی ڕاستەقینەوە ئەنجامدەدەن."
سکرتێری گشتی ناتۆ یەن ستۆلتێنبێرگ گوتی پێشنیاری بیرۆکەی زنجیرەیەک چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕوسیا کردووە کە داوای دیاریکردنی کاتی کردووە و چاوەڕوانی وەڵامە.
ستۆلتنبێرگ لە برۆکسل بە پەیامنێرانی گوت: "هاوپەیمانانی ناتۆ ئامادەن لەگەڵ ڕوسیادا گفتوگۆ بکەن، بەڵام ئێمە دەستبەرداری بنەما بنەڕەتییەکان نابین، ئێمە دەستبەرداری سەروەری و ئاسایشی تەواوی خاکی وڵاتانی ئەوروپا نابین."
ڕوسیا هەوڵی بە دەستهێنانی دڵنیایی ئاسایشی داوە؛ وەک کشانەوەی هێزەکانی ناتۆ و کەرەستە سەربازییەکانیان لە دراوسێکانی ڕوسیا و سنوردانان بۆ فراوانکردنی 30 دەوڵەتەکەی ناتۆ، هەروەها ئەو ڕەتیکردەوە کە پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیای هەبێت.
ئەلێکساندەر گرۆشکۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند وتووێژەکان لەگەڵ ناتۆ قووڵ و بابەتین، بەڵام گوتی ڕوسیا ئەو هاوپەیمانێتییە بە ڕژد نازانێت کە هاوپەیمانیەکی بەرگری بێت و مەترسی بۆ سەر ڕوسیا دروست نەکات.
گرۆشکۆ وتیشی: "ئەگەر ناتۆ سیاسەتی بەڕەنگاربوونەوە هەڵبژێرێت، ئەوا ئێمە بە سیاسەتێکی دژە بەرەنگاربوونەوە وەڵام دەدەینەوە." ئەگەر بێتوو سیاسەتی ترساندن پیادە بکات، ئەوا ئێمە وەڵام دەدەینەوە بە دژە ترساندن. ئەگەر لە سیستەمی بەرگری ڕوسیادا بە دوای لاوازیدا بگەڕێیت، ئەوا ئێمەش بە دوای لاوازییەکانی ناتۆدا دەگەڕێین. ئەوە هەڵبژاردەی ئێمە نییە، بەڵام هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە ئەگەر ئەم ڕێڕەوە زۆر مەترسیدارەی ئێستا بۆ ڕووداوەکان پێچەوانە نەکەنەوە."
هاوکات ڤۆلۆدەمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا پێشنیاری کۆبونەوەیەکی لوتکەیی نوێی نێودەوڵەتی کرد بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە.
زیلینسکی ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دا ڕایگەیاند "کاتی ئەوە هاتووە بە شێوەیەکی بابەتیانە ڕێکبکەوین بۆ کۆتایی پێهێنانی ناکۆکییەکە و ئامادەین لە لوتکەی نوێی سەرکردەکانی هەر چوار وڵات بڕیاری پێویست بدەین."
لە واشنتۆن، یاسادانەرانی دیموکرات ڕۆژی چوارشەممە پێشنیاری پاکێجێکی سەپاندنی سزای گشتگیریان کرد بۆ وەڵامدانەوەی ڕوسیا کە دەستدرێژی زیاتر نەکات.
یاسای بەرگری لە سەروەریی ئۆکرانیا کە لە ساڵی 2022 دەردەچێت سزای توند بەسەر کەرتی بانکی ڕوسیا و بەرپرسانی باڵای سەربازی و حکومیی ڕوسیادا دەسەپێنێت؛ ئەگەر پوتین دژایەتییەکانی دژی ئۆکرانیا زیاتر بکات.
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بە دووری نەزانی ئەگەر روسیا بڕیار بدات هێرش بکاتە سەر ئۆکراینا، ئەوا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی سزای ئابوری قورس دەسەپێنن بەسەر ڕوسیادا.
سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا