ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ئامۆژگاری دەدات بۆ بە کارهێنانی دوو دەرمانی نویی کۆڤید-19، سەرباری لیستێک لە چارەسەر بۆ ئەم پەتا کووشندەیە.
Baricitinib دەرمانێکە لە رێگای دەمەوە وەردەگیرێت بۆ نەخۆشی کۆڤید-19 پەسەند کراوە، بۆ ئەوانەی لە قۆناغی سەخت و ناجێگیردان، ئەمەش بەشێکە لە جۆرە دەرمانەکانی بەرگری بەهێز دەکات و بۆ ڕۆماتیزم بەکاردێت .
جانێت دیاز بەرپرسی تیمی WHO بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانەکان دەڵێت "دەبێت دەرمانەکە لەگەڵ کۆرتیکۆستیرۆیدات بدرێت ئەوەش جۆرێکە لە چارەسەری دژە هەوکردن. ئاماژەی بەوەشدا 3 تاقیکردنەوەی نەخۆشخانە لەسەر 2600 کەس کراوە دەردەخات نەخۆشەکانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەوەرگرتنی دەرمانی باریسیتینیب رێژەی مردنیان کەمبۆتەوە.
دەشڵێت WHO پەسەندی دەکات دەرمانێک بەناوی سۆترۆڤیماب دژە هەوکردنە بۆ چارەسەری کۆڤید-19 وەرگرن بۆ دۆخی سووک و مامناوەند.
دیاز ووتیشی "تایبەتە بەو نەخۆشانەی دەرکەوتە لایان سەختە، لەوانە نەخۆشی بەتەمەن و پارێزراو نین، ئەوانەی نەخۆشی بنەرەتی دیکەیان هەیە. ئەم ئامۆژگاریە لەسەر بنەمای یەک تاقیکردنەوە لەگەڵ هەزار نەخۆش کراوە بەسوود بوە، دەردەخات کەمتر پێویستیان بە نەخۆشخانە هەبوە."
لە کاتێکدا توێژینەوەکان لەسەر دژەکانی جۆری ئۆمیکرۆن بەردەوامە، دیاز دەڵێت "تاقیکردنەوە سەرەتایەکانی تاقیگە دەردەخات سۆترۆڤیماب هێشتا بەکارە دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ"، بەڵام دەڵێت دەرمانەکە بەوشێوەیەیە نیە کۆتایی بەنەخۆشیەکە بێنێت."
ووتیشی "لەو باوەڕەدام لە ئێستادا بژارەی چارەسەری جیاوازمان هەیە بۆ کۆڤید-19 و زۆریش بەڕێگاوەیە. ئەوەی زانراوە ڤایرۆس بەرگری خۆی پەرە پێدەدات دژ بە هەدنێک دەرمان، بۆیە سارس کۆڤید-2 لەمبارەیەوە جیاواز نەیە، ئەگەر پەرەسەندنێک هەبو لە بەرگریدا، بەهیواین هەوڵبدەین دەرفەتی ئەوە کەمکەینەوە".
کاربەدەستانی WHO دەڵێن چارەسەرەکانی دیکە لە ئامادەکردندایە، ڕێکخراوەکە پابەندە بە یەکسانی و گەشتنی چارەسەری کۆڤید-19 بەهەموو وڵاتان بە تێجوونێکی گوونجاو، ڕێکخراوەکە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرمان دانووستاندن لەسەر نرخەکان دەکات بەجۆرێک لە ئاستی توانای وڵاتانی کەم داهاتدا بێت.
تاقیکردنەوەی پێدانی خواردن بە بەرخی دەریا دەستپێدەکات
هەوڵێکی تاقیکردنەوەی بێوێنە دەستی بێکردوە بەپێدانی خواردن بە بەرخی دەریا، ئەوانەی ڕووبەڕووی کەم خوراکی بونەتەوە لە ئاوەکانی دەوروبەری فلۆریدا، بەرپرسانی ژیانی کێوی گەشبینی خۆیان دەربڕی ئەم ئەرکە سەرکەوتوو دەبێت لە کاتێکدا کەشی سارد ئەو شیردەرانە ناچار دەکات ڕوو لە ئاوە گەرمەکان بکەن.
کاربەدەستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بنکەی پێدانی خواردن بەدرێژایی کەناری ڕۆژهەڵاتی ولایەتی فلۆریدا دامەزراوە کاهویان داوە بەو گیاندارانە بەڵام نەیانخواردوە هەرچەندە هەمان جۆری لە باخچەی ئاژەڵاندا بەخێۆ دەکرێن دەیخۆن.
بیسبوونی ئاو بەهۆی کشتوکاڵ و شارستانیەت و هۆکاری جیاوازەوە بۆتە هۆی زۆربوونی قەوزەی دەریا، گیاکانی ناودەریای لە ناوبردوە ئەوی ئەو بەرخانەی ئاو دەیخۆن، ئەمەش بۆتە هۆی تۆمارکردنی 1110 گیان لە دەستدانی ئەو بەرخانە بەهۆی کەم خۆراکیەوە لەساڵی 2021دا. ڕێژەی مامناوەند لە 5 ساڵدا بۆ مردنی ئاسایی 625 بوە.
ئەمە بوە هۆی دانانی بەرنامەی پێدانی کاهوو، کە بەشێکە لە کۆمەڵێک کاردانەوە بەهۆی مردنی ئەو بەرخانەی دەریا، ئەنجومەنێ فلۆریدا بۆ ماسی و ژیانی کێوی و خزمەتگوزاری ماسی و ژیانی کێوی ئەمریکا FWC سەرپەرشتی دەکات. هەرچەندە ئەمە پێشێلکاری یاسای ولایەتەکەیە، خەڵکی نابێت خواردن بە گیانداران بدەن.
ڕۆن مێژچ سەرۆکی لقی دابینکردنی هەوڵە هاوبەشەکان ووتی "تۆمار نەکراوە لە دەریادا ئەو گیاندارانە کاهوو بخۆن، ئێمە دەزانین ئەوانەی لە باخچەکانی ئاژەڵدا بەخێوە دەکرێن دەیخۆن."
لە وەرزی زستاندا سەدان لەو بەرخانەی دەریا لە ئاوە گەرمەکان کۆدەبنە، بەوپێیەی ئەم زستانە تا ئێستا لە فلۆریدا سەخت نەبوو ئەو گیاندارانە زیاتر بڵاون و دوورکەوتوونەتەوە لە دەریادا.
تام راینرت بەرێوەبەری هەرێمی باشور لە FWC دەڵێت " دەجووڵێن و هاتووچۆ دەکەن بەڵام نەگەشتونەتە ئەو ئاستەی پلەی ساردی کەش زۆریان لێبکات، پێشبینی دەکەین ئەوەش ڕووبدات."
سەرباری تاقیکردنەوەی پێدانی خواردن، کاربەدەستان لەگەڵ چەند دامرزراوەیەکدا کاردەکەن بۆ دوبارە بووژانەوەی ئەو بەرخانەی لە دۆخێکی خرابدا بە زیندویی دۆزرانەتەوە. لەوانە باخچەی ئاژەڵان لە فلۆریدا، باخچەی سی ورڵد بۆ گەشت گووزار، حەوزەکانی ماسی دەریا. کاربەدەستان دەڵین 159 بەرخی دەریا لە ساڵی 2021 ڕزگار کراون ،هەندێکیان چاودێڕیی درێژخایەنی دەوێت و هەندێکیان بۆ دەریا گەڕێنراونەتەوە.
ئاندی گارێت سەرۆکی رزگارکردن و بووژاندنەوە ووتی "دامەزراوەکەمان دەتوانێت ئەوانە لەخۆ بگرێت، ئەو شیردەرانە بووژانەتەوە، هاتوچۆیان خاوە و کلکیان بازنەیییە بە ڕادەیەک بەسە بۆ دانانیان لە لیستی جۆرەکانی مەترسی نەمانیان لەسەرە، هەرچەندە هەوڵەکان دەدرێت بۆ بەرزکردنەوەی ژمارەیان ."
کاربەدەستان 8 ملیار دۆلاری دەوڵەت تەرخانی کردوە بکاردێنن لە چەند پرۆژەیەکدا بەئامانجی بەدەستهێنانەوەی ناوچەی ژیانیان و دامەزراندنی حەوزی نوێ بە گەیای دەریا، بەڵام پرۆسەکە خاوە و کیشەکە چارەسەر ناکرێت ئەگەر پیسبوونی ئاو چارەسەر نەکرێت.
خەڵکی ئەگەر هەچ بەرخێکی دەریایان بینی لە دۆخکێی خراپدا بوو دەتوانن پەیوەندی بە FWCـەوە بەکەن، هەروەها ڕێگا بە بەخشینی پارە دراوە لە ڕێگای سنوقێکەوە دەوڵەت سەرپەرشتی دەکات.
وەک کاربەدەستان دەڵێن ئەمە باشترە لە پێدانی خۆرادن بەو بەرخانەی دەریا، کە زیانی بۆیان زیاترە لە سوود، چوونکە ئەم کارە گیانداران بەخواردن بە مرۆڤەوە دەبەستێتەوە.
راینرت ووتیشی "دۆخەکە زۆر مەترسیدارە ، پارەکانت بەکاربێنە نەک کاهوو."
پارێزگاریەکی گەورەی نوێ لە دەریادا پێک دەهێنرێت
ئکوادۆر لە باکوری دورگەکانی گالاپاگۆس پارێزگاریەکی گەورەی نوێی دەریای دامەزراند، ڕێرەوێک لە ئۆقیانوسی ئارامدا پێکدێنێت دەگاتە باخچەی دورگەی کۆکۆسی نیشتمانی لە کۆستاریکا بۆ پارێزگاری لە گیاندارە کۆچبەرەکانی دەریا وەک ماسی قرش.
ئەو ناوچەیەی لەوەتای مانگی 3ی ساڵی 1998دنرابوو لە ئێستدا 138 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی خراوتە سەر.
لە ئەرخەبیلی ئەو کۆمەڵەدورگەیە کە زانای سروشتی ئینگلیز چارلز داروین توێژینەوەی تێدا کرد بۆ 198 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە فراوان بوە لە ناوچەی پارێزگاری دەریا.
ناوچەی پارێزگاری گالاپاگۆس لە دەریادا کە ڕاوکردنی تێدا قەدەغە کراوە دووهەم گەورە پارێزگاریە لە جیهاندا. زیاتر لە 2900 جۆر گیاندار لە ئەرخەبیلەکەدا تۆمار کراوە، ئەمەش نوێترین پێگەی شوێنەواری سروشتیە لە جیهاندا.
کاربەدەستانی پارێزگاری ناوچەکە لە وڵاتانی کۆلۆمبیا و پەنەما کە نزیکن پلانیان هەیە دواتر ببنە بەشێک لەو دامەزراوە پارێزگاریە نێودەوڵەتیە بۆ زیندەوەرانی دەریا لە ئۆقیانوسدا دادەمەزرێت.
ئیکوادۆر ڕایگەیاند لە مانگی 11دا لە گالاپاگۆس بە بۆنەی 26 هەمین لووتکەی کەش و هەوا بەرامبەر بە کەمکردنەوەی قەرزە نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئکوادۆر، پاریزگاری گالاپاگۆس لە دەریادا فراون دەکرێت، ڕوەک و گیانداری بێوێنە و سیستەمی ئیکۆلۆجی شیتەڵ لە خۆ دەگرێت .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە پێکهێنانی برایەتیەکە پەیامێکی ڕوونە بۆ جیهان، پەیوەندیەکی نوێیە لەگەڵ زەوی و تێگەیشتنی نوێ بۆ ئەوەی دەبێتە هۆی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی.