Accessibility links

دکتۆر فەرهاد قادر: دوای شیعە، دۆخی کورد لە خراپترین حاڵەتدایە


ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دۆخی عێراق ئاڵۆزە و عێراق لە بەردەم مەترسی پێکداداندایە، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە هەموو گروپە شیعیەکان خاوەنی هێز و چەکن، بۆیە مەترسی ئەوە لە ئارادایە عێراق بە قۆناغی شەڕی ناوخۆدا تپەڕببێت.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، دکتۆر فەرهاد قادر ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت"حکومەتی تەوافق لە عێراق کاتی بەسەرچووە، حکومەتی زۆرینەش ئاسان نیە، بۆیە دەبێت لەنێوان ئەو دوو جۆر حوکمڕانیەدا شتێکی تازە لەدایک ببێت."

جەختیکردەوە"چوار ساڵی داهاتوو بۆ عێراق ئارام نابێت لەڕووی سیاسیەوە، چونکە زۆرینە لەدەرەوەی هاوکێشە سیاسیەکان دەبن و بێدەنگ نابن."

پەرلەمانتارەکەی پێشووی عێراق ڕوونیکردەوە، حەشدی شەعبی و هێزە شیعەکان بوون بە خاوەن هێز و چەک، وتی"کورد ئەزموونی شەڕی ناوخۆی تێپەڕاند، هیوادارم شیعە هەمان ئەزموون دووبارە نەکاتەوە، بەڵام ئاماژەکان بۆ پێکدادان دەچن."

سەبارەت بەهۆکاری یەکڕیزی عەرەبی سونە، لەکاتێکدا پێشتر کورد و شیعە یەکڕیز بوون و سونە دۆخیان خراپبووە، دکتۆر فەرهاد وتی"سونەکان 18 ساڵە باجی یەکڕیزنەبوون دەدەن، ئینجا کەنداو و وڵاتە هەرێمیەکان ڕۆڵیان هەبوو لەیەکخستنی عەرەبی سونە، بۆیە ئەزموونی تاڵی خۆیان و فشاری دەرەکی، ڕۆڵی هەبوو تا عەرەبی سونە یەکڕیز بێت."

بەبڕوای دکتۆر فەرهاد قادری پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، شیعە لەدۆخێکی خراپدایە و کوردیش هاوشێوەی شیعە دۆخی باش نیە، وتی"پەرتەوازەیی کورد، نەک کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت، بەڵکو ڕەنگدانەوەی لەسەر هەرێمیش دەبێت، بەتایبەت هەرێم گیرۆدەی دەست دەیان کێشەی سیاسی و داراییە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:48 0:00

XS
SM
MD
LG