Accessibility links

دکتۆر مەحمود عوسمان: پۆست گرنگ نییە، کێشەی گەورەمان لە بەغدا هەیە


دکتۆر مەحمود عوسمان
دکتۆر مەحمود عوسمان

پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق مشتومڕ و کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە، سیاسەتمەدارێکی دێرینی کورد پێی وایە ئیشی یەکێتی و پارتی و حزبەکانی دیکە ئەوەیە کۆبوونەوەیەکی فراوان بکەن و خەڵکی ئیسلامی و سەربەخۆ و حزبەکانی تریشی تێدا بێت، هەروەها لەسەر ئەوە ڕێکبکەون کە کورد چی دەوێت ؟

دەشڵێت پۆست گرنگ نییە وەکو ئێمە کە لە ساڵی 2010 وامانکرد ئینجا بەو داواکاریانەوە وەفدێکی یەکگرتووش دروست بکەن و بچنە بەغدا و گفتۆگو بکەن ئەمەی ئێستا شتێکی هەڵەیە و زیانی زۆری دەبێت.

دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری کورد بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " گرنگ پۆست نییە، مادەی 140 و پێشمەرگە و نەوت و گاز و بودجە و مووچە و ئەو شتانەی کە باسی پارە دەکەن گرنگن ئەوەی تر باش نییە و گەڕانەیەوەیە بۆ دواوە، کێشەی گەورەمان لە بەغدا هەیە پێویستمان بە یەکگرتوویی هەیە".

سەبارەت بەوەی کە بوونی دوو کاندیدی بەهێز و بەرەی جیاوازی کورد بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و دواجار کاریگەریەکەی بەسەر گۆڕەپانی سیاسی و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، لەو بارەیەوە دکتۆر عوسمان دەڵێت" ئێستا ئەگەر بەم شێوەیە بچن دەبنە سێ بەرە پارتی بەجیا و یەکێتیش بەجیا و نەوەی نوێ و خەڵکی تر و ئۆپۆزسیۆنیش بەجیا ئەمە زەرەرمان لێ دەدات چونکە ئەگەر یەکگرتووش بین ئینجا مەعلوم نییە ئەو داواکاریانەی ئێمە جێبەجێ دەبن یان نا و چۆن جێبەجێ دەبن؟ بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە بین زۆر لاوازتر دەبین و شتێکی خراپە و نابێت سەرکردایەتیەکان ڕێگە بدەن".

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بەوەی کە دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری کورد، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بە مافی چ لایەنێک دەزانێت و پێی باشە چ کەسایەتیەک ئەو پۆستە وەربگرێت، لەوبارەیەوە گووتی" تا ئێستا هی یەکێتی بووە و هەتا ئەگەر یەکێتیش بمێنێت با یەکێتی و پارتی و حزبەکانی تر کۆببنەوە و رێکبکەون لەسەر داواکاری کورد و بەیەک شاند بچنە بەغدا و دیسان لەسەر ئەو پۆستەش لە نێوان خۆیاندا رێکبکەون، پۆستی کوردە و کورد کۆببنەوە و رێکبکەون، پۆستی هیچ حزبێک نییە".

هەریەکێک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان و لایەنی تریش کاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە هەیە کە بە بڕوای چاودێر و سیاسەتمەداران ئەمە کاریگەری و زیان لە پێگەی کورد لە ناوچەکەدا دەدات و ناکوکی زیاتر دەخاتە نێو ئەو دوو پارتە دەسەڵاتدارەی هەرێمی کوردستان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:47 0:00
XS
SM
MD
LG