Accessibility links

د. خاڵس قادر: هەتا ئێستا لە شوێنە گشتی و فەرمیـیەکان وەک پێویست پابەندی ڕێنمایـیەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا نەبوون


د. خاڵس قادر ڕاوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت" بۆ بەرەنگاربونەوەی شەپۆڵی ئەم جارەی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) پێویستە سیاسەتی هۆشیاری و هاندانی هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین و ماسک کردن و دووری لە یەکتر بگۆڕدرێت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە. پێشووتر سیاسەتی هۆشیاری لەسەر بنەمای ترساندن و پیشاندانی دیمەنی هەناسەدانی دەستکرد و بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی مردن بوو پەیامی هۆشیاری بریتی بوو لە ( با ئەزیزانت لەدەست نەدەیت .... با بەیەکەوە بمێنینەوە)، بەڵام ئێستا پێویستە بنەمای سیاسەتی هۆشیاری ڕێزگرتن و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و هۆشیاری بێت، هەروها پێویستە لە فەرمانگە حکومیەکان ڕێزی ڕێنماییەکان بگیرێ و جێبەجێبکرێن وەک خۆی . ڤاکسینی ناچاری سنووردار بکرێت بۆ هەندێک شوێن و هەندێک کردار بەڵام نەبەسترێتەوە بە موچە. "

دکتۆر خاڵس قادر
دکتۆر خاڵس قادر


د. خالس قادر ڕاوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" خێرایی ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا (ئۆمێکرۆن) دە جار زیاترە لەوانەی پێشتر هەتا لە (دەلتا)ش کە خێرایی بڵاوبوونەوەی زۆربوو، ئەمەش هۆکاری یەکەمە لە بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان نەماوە هەرچەندە هەندێک تەرکیز لە لایەن حکومەتەوە ماوە کە دەبێت خەڵک ڤاکسین وەربگرێت یا ماسک ببەستێت، بەڵام ئەنجامەکان تا ئێستا باش نین، ئەمە دوو هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانە، وە پێشبینیش کراوە ڕێژەکە لەوە زیاتر بێت کە هەیە چونکە سیفەتی ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرەسەکە ئەوەیە کە جیاواز لەوانەی پێشووی خۆی لە هەر سێ ڕۆژ جارێک دوو هێند دەبێت، یانی پێشبینی کراوە ببێتە چەند هەزارێکی تر لە هەفتەکانی ئایندە. "

د. خاڵس قادر ئاماژەی بەوەش کرد کە زۆربەی ئەوانەی تووش دەبن لە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا(ئۆمیکرۆن)نن تا دێت ژمارەی توشبون بە جۆرە کۆنەکانی کۆرۆنا و دەلتا کەمتر دەبنەوە لە چاو ئۆمیکرۆن.
وتیشی"بە دڵنیایی لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەوانەی تووش دەبن زیاتر لە %80 ی ئۆمیکرۆن دەبن و تاک دەمێنن جۆرەکانی تر. "

" لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووان مەترسی لەسەر ئەو کەسانەی بە تەمەنن یان ڤاکسینیان وەرگرتووە زیاتر دەبێت، بەڵام توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) مەترسی گیان لەدەستدان تێیدا کەمترە چونکە کەمتر دەگاتە سییەکان و دەبێتە هۆی هەوکردنی سییەکان، بەڵام لەو جۆرانەی پێشتر ڕێژەی مردن دەگەیشتە زیاتر لە %3، بەڵام لە ئێستادا ناگاتە لە %1. "

دەربارەی کاریگەری ڤاکسینەکان لەسەر جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا( ئۆمیکرۆن)؟ د. خاڵس قادر وتی" بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە لەبەردەستدان کاریگەری ئەم ڤاکسینانە زۆر باشە بە ڕادەیەک ئەوانەی ڤاکسینینیان وەرگرتووە ئەگەر تووشیش بووبێتن زۆر بە هێواشی تووشبوون و بە دەگمەن تێیدا بووە کە پێویستی بە نەخۆشخانە بووبێت، هەتا ئێستاش لە کوردستان باس لە لایەنە فەرمییەکە دەکەم هیچ حاڵەتێکمان نەبووە کە ڤاکسینی وەرگرتبێت و گیانی لەدەست دابێت، بۆیە من بەردەوام ڕێنمایم بۆ خەڵکی بە گشتی، بە تایبەت گروپی مەترسیدار کە بە تەمەن و ئەوانە دەگرێتەوە کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، ڤاکسین وەربگرن، چونکە وادەکات ئەگەر تووشیش بن مەترسی لەسەر ژیانیان نەبێت. "



"ڤاکسینی ناچاری سنووردار بکرێت بۆ هەندێک شوێن و هەندێک کردار بەڵام نەبەسترێتەوە بە موچە"


دەربارەی ئەوەی چی بکرێت بۆ ئەوەی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا کەم بکرێتەوە؟ بە تایبەت کە وەک خۆت دەڵێیت پابەندبوون بە ڕێنماییەکان نەماوە وە هاووڵاتیان ماسک بەکارناهێنن؟
د. خاڵس قادر وتی "بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی ئەم جارەی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) پێویستە سیاسەتی هۆشیاری و هاندانی هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین و ماسک کردن و دووری لە یەکتر بگۆڕدرێت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە. پێشووتر سیاسەتی هۆشیاری لەسەر بنەمای ترساندن و پیشاندانی دیمەنی هەناسەدانی دەستکرد و بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی مردن بوو پەیامی هۆشیاری بریتی بوو لە ( با ئەزیزانت لەدەست نەدەیت .... با بەیەکەوە بمێنینەوە)، بەڵام ئێستا پێویستە بنەمای سیاسەتی هۆشیاری ڕێزگرتن و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و هۆشیاری بێت تۆ کە ماسک دەبەستیت واتە تۆ کەسێکی ڕێزی خۆت و بەرامبەرەکەت دەگریت ، هەست بە بەرپرسیاریەتی دەکەیت و تۆ هۆشیاری. هەروها پێویستە لە فەرمانگە حکومیەکان ڕێزی ڕێنماییەکان بگیرێت و جێبەجێبکرێن وەک خۆی . ڤاکسینی ناچاری سنووردار بکرێت بۆ هەندێک شوێن و هەندێک کردار بەڵام نەبەسترێتەوە بە موچە. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:57 0:00


XS
SM
MD
LG