Accessibility links

ڕاپۆرتێکی نوێ دەڵێت لەناوچەی میکۆنگ 224 چۆر گیاندار مەترسی نەمانیان لەسەرە


گرووپی پارێزگاری لە ژینگە ڕۆژی 4 شەممە بڵاویان کردەوە مارمێلکەی دەتوانێت لە وشکایدا بژی و مەیمونی جۆری کانا لە نێوان 224 جۆر گیانداری نوێدان لە ناوچەی فراونی میکۆنگ لە ساڵی 2020دا دۆزراونەتەوە، ئەم گیاندارانە بەهۆی نەوبوونی جێگا و کەمی خۆراکیان مەترسی گەورەی نەمانیان لەسەرە.

دۆزینەوەکان لە راپۆرتێکدا بڵاوکراوەتەوە لە لایەن سنوقی جیهانی ژیانی کێویWWF دەرچوە بریتیە لە زانیاری لەسەر مارمێلکەی لە ناوچە بەردەکان لە تایلاند دۆزراوەتەوە، هەروەها درەختی توو لە ڤێتنام و بۆقی سەرگەورە لە کەمبۆدیا و ڤێتنام و بەهۆی بڕینەوەی زۆری دارستانەکان مەترسی نەمانیان لەسەرە.

سنوقی جیهانیی سروشت ووتی دۆزینەوەی ئەو 224 جۆرە دەیسەلمێنێت ناوچەی میکۆنگ بە هەمەجۆرەی باێۆلۆجی دەوڵەمەندە، تایلاند و میانمار و لاوس و کەمبۆدیا و ڤێتنام دەگرێتەوە، گەواهیش دەدات لەسەر توانای سروشت بۆ خۆراگرتن و مانەوە لە کاتێکدا کاولکاری تێدا کراوە.

یۆگاناند کەی بەرپرسی هەرێمی لە تاوانی ژیانی کێوی لە سنوقی جیهانی سروشت بۆ ناوچەی میکۆنگ ووتی "ئەم جۆرانە بەرهەمی جوان و بەنرخی ملێۆنەها ساڵن لە پەرەسەندن، بەڵام هەرەشەی گەورەیان لەسەرە، مەخابن ژمارەیەک لە جۆرەکان بوونیان نەماوە".

ناوچەکە جێگای ژیانی هەندێک جۆرە مەترسی نەمنیان لە جیهاندا و هەڕەشەی نەهێشتنی ناوچەی خۆراکیان لەسەرە، هەرەوها نەخۆشیەکانی بەهۆی چالاکی مرۆڤ و بازرگانی ناڕەواو لە ژیانی کێویدا دەکرێت.

ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ساڵی ڕابردوودا ووتی بەقاچاغبردنی گیانداری کێوی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دووبارە دەستی پێکردۆەتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی ڕێگریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چالاکی وەستابوون کاتێک هاتووچۆ لە نێوان سنوری وڵاتاندا وەستێنرابوو، چاودێری تووندیش هەبوو.

زاناکانی گەردوون پێشبینی دەکەن مووشەکێکی لە کارکەوتوی سپەیس ئێکس بکەوێتە سەر مانگ

شارەزایان ووتیان پارچەیەک لە مووشەکی سپەیس ئێکس چەند ساڵێک لەمەوبەر تەقیەوە و لە واڵاییدا ماوەتەوە لە مانگی 3ی داهاتوودا بەر مانگ دەکەوێت.

مووشەکەکە لە ساڵی 2015دا هەڵدرا بۆدانانی سەتەلایتێکی ئاژانسی ناسا لە خولگەی DSCOVR دا بۆ چاودێری کەشی قوڵایی واڵایی.

لەوکاتەوە، قۆناغی دووهەمی مووشەکەکە بۆ چوون بۆ وڵایی وەک زانای گەردوون بیڵ گرەی دەڵێت لە خولگەیەکی نارێکدا دەسوڕێتەوە.

گرەی پێوانەی ئاراستی پێکداندنی مووشەکەکەی لەگەڵ مانگدا کردوە ، دەڵێت ئەو بەشەی دووهەمی موشەکەکە لە مانگی یەکدا لە نزیک مانگەوە تێپەڕبوە پێشتر ئەوە ئاراستەی خولگەی نەبوە.

گرەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی پلۆتۆیە، بەرنامەیەکە ڕێگا دەدات بە هەژمارکردنی ئاراستەی هەسارۆچکەکان و تەنەکانی‌دیکە لە وڵاییدا و بەکاردێت لە بەرنامەی چاودێریی وڵاییدا ئەوەی ناسا سەرپەرشتی دەکات.

دوای هەفتەیەک لە نزیکبوونەوەی مووشەکەکە لە مانگ، گرەی دوبارە سەرنجیداوە و گەشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی لە ڕۆژی 4ی مانگی 3دا بەخێرایی زیاتر لە 9 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەر بەشی تاریکی مانگ دەکەوێت.

گرەی داوای لە کۆمەڵگای زاناکانی ئارەزوخوازی گەردوون کرد لە چاودێری کردنی بەشداربن و دەرئەنجامەکانی پشتڕاست بکەنەوە.

لەوانەیە پێشبینی بۆ ئەو کات و جێگایەی دایناوە کەمێک گۆڕانکاری تێدا هەبێت، بەڵام هاوڕایی‌یەکی فراوان هەیە ئەو پێکدادانە لەو ڕۆژەدا لەگەڵ مانگ دەبێت.

گرەی ووتی لەوەتای نزیکەی 15 ساڵە چاودێری ئەو جۆرە پارچانە لە واڵایی‌دا دەکەم، ئەمە یەکەم کەرەتە ئەمجۆرە لە ژێر کۆنترۆڵدا نیە بکەوێتە سەر مانگ.

زانای گەردون جۆناسان ماکدوێڵ ووتی لەوانیە پێکدادانی لەوجۆرە ڕویدابێت و کەسیش سەرنجی نەدابێت، بەلانی‌کەمەوە 50 تەنی لەوجۆرە لە خولگەی زەویدا لە ساڵانی شەتەکان و حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ربردوودا جێماوە و چاودێری نەکراون.

سەرباری ئەمەش ووتی "یەک دوانێک دەبینین بەڵام زۆرینەی بەدی ناکرین، یاخود بوونیان نەماوە، لەوانیە ژمارەیەکیان بەر مانگ کەوتبن و سەرنجی ئەوەمان نەداوە."

کاریگەری ئەو پارچە مووشەکەی سپەیس ئێکس کە کیشی 4 تنە لە کاتی کەوتنیدا بە مانگدا لە زەویەوە نابینرێت، بەڵام چاڵێکی بەرکەوتن دروست دەکات زاناکان دواتر دەتوانن لە رێگای سەتەلایتەکانی ناسا لە خولگەی مانگ و شاندریان-2ی هیندستان کاریگەریەکەی ببینن.

پێشتر ئۆتۆمۆبێلێکی واڵایی بە مەبەستی زانست لەسەر بەرکەوتن بە مانگدا تێکشکێنرا، وەک ئەوەی لە سەردەمی نێردراوی ئەپۆلۆدا کرا بۆ پێوانەی بوومەلەرزە.

لەساڵی 2009دا ئاژانسی ناسا مووشەکێکی ئاراستەی مانگ کرد لە نزیک جەمسەری باشوری، بۆ دۆزینەوە بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر بوونی ئاو لەسەر مانگ.

بەڵام زۆرینەی پارجە مووشەکەکانی لە خوولگەدا ماونەتەوە لە زەوی دورناکەونەوە ، سپەیس ئێکس پارچە مووشەکەکان بۆ بەرگی زەوی دەگەڕێنێتەوە و لەسەر ئۆقیانوس دەسوتێن و لێکدەبنەوە. بەڵام قۆناغی یەکەمی هەڵدانی مووشەک لەژێر کۆنترۆڵدایەوە دەگەڕێتەوە و دوبارە بەکاردێتەوە.

گرەی ووتی "لەوانەیە لە داهاتوودا پێکدادانی زیاتر ڕووبدات، بەرنامەی واڵایی ئەمریکا و چین پارچەی زیاتر لە خولگەدا جێدێڵن، لە ڕاستیدا لە ئەستۆی کەس نیە بەدواداچوون بۆ ئەو پارچانە بکات کە لە خولگەدا جێهێڵراون، کاتی ئەوە هاتوە رێکبخرین."

ماکدوێل ووتی "ئەو ڕوداوانە دەبێتە گرفت و کێشە کاتێک زۆر دەبن."

لەنوێترین هەوڵیدا کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە ئێستادا کار لەسەر پەرەپێدانی ئۆتۆمۆبێلێک دەکات لەسەر مانگ دابەزێت و ناسا بتوانێت بەهاتنی ساڵی 2025 ئاسمانگەر بۆ سەر مانگ بنێرێت.

ئوسترالیا بە پلانێک بەڵێنیداوە بە سەدان ملێۆن دۆلار پیسبوونی گەورە بەربەستی شیلان چارەسەر بکات

ئۆسترالیا پلانێکی هەیە بە بڕی 700 ملێۆن دۆلار بۆ چارەسەری پیسبوونی ئاوی گەورە بەرپەستی شیلان لە جیهاندا. جیاوازی لە کاردانەوەدا بۆ ئەم پلانە هەبوو.

پلانەکەی ئوسترالیا کە 9 ساڵ دەخاێنێت بەلێنی داوە دارایی پرۆژەکان بگرێتە ئەستۆ، لەوانە ئەوەی زەویە کشتوکاڵیەکان بەهۆی بەکارهێنانی دەرمان و پێکهاتەی کیمیاوەیەوە بەرەو دەریا تووشی ڕووتانەوە دەبێت. هەوڵی جایاواز دەدات بۆ پارێزگاری لێی، لەوانە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەڵوەرینی شیلان و مردنی ئەستێرەی دەریا و ڕاوکردنی ماسی بەنایاسایی.

کۆمەڵەی پارێزگاری دەریا لە ئوسترالیا پێشوازی لەم دەستپێشخەریە کرد، ووتی ڕاگرتنی پیسبوون پرسێکی پێویستە بۆ بنیاتنانەوەی توانای شیلانی دەریا بۆ خۆگوونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی کەش.

وەزیری ژینگەی ئوسترالیا سۆزان لی ووتی پلانەکە هاریکار دەبێت لە پارێزگاری لە مەزنترین گەنجینەی سروشتی لە وڵاتدا.

ووتیشی "ئەم وەبەرهێنانە بێوێنەیە لە شیلانی دەریادا، لەوباوەڕدا نیم لەم شێوەیە بەگەورەیی لە جیهاندا هەبووبێت، نرخی ئابوری شیلانی دەریا بە 6.4 ملیار دۆلاری ئوسترالیا مەزەندە دەکرێت، 64 هەزار هەلی کار هەیە پشتی بە شیلانی دریا بەستوە، ئەگەر لە هەچ شوێنێک بژیت بەدرێژایی کۆمەلگاکانی شیلان لە کوینزلاند، ئەوا تۆ دەزانیت چەن گرنگە، بۆیە پرسەکە هەروەها پەیوەندی بە نەمانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە، چونکە پەێوەبەرانی گەشتیاری چاوڕوانن گەشتیارانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی سەردانی جوانیی گەورە بەربەستی شیلان بەکەن."

لەگەڵ ئەوەشدا زاناکان دەڵێن کارکردن بۆ باشکردنی خاوێنی ئاو هیچ ناگەێنێت ئەگەر پڕژبوونەوەی کاربۆن لە جیهاندا کەم نەکرێتەوە.

گۆڕانکاری‌دیکەیان دەستنیشانکردوە وەک هەڕەشەی سەرەکی بۆ سیستەمی ژینگە، ئەوی پانتایەکەی 344 هەزار و 400 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بەدرێژایی کەناری باکوری ڕۆژهەڵاتی ئۆسترالیا.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئاوی ئۆقیانوسەکان بۆتە هۆی سپیبوونەوەی شیلان بە فراوانی لە چەند ساڵی دوایی‌دا.

لە ژێر فشاری گەرمادا شیلان قەوزە مشەخۆرەکانی لە پێکهاتیدا دەژین دووردەخاتەوە کە ڕەنگی جیاواز و خۆراک بۆ شیلان دابین دەکەن.

ساڵی پار یۆنسکۆ خۆی لادا لە دانانی شیلانی دەریا لە لیستی مەترسیدا، لە کاتکیدا مەترسی لەسەر تەندروستیی شیلان لە داهاتوویەکی دوردا هەیە.

لەمانگی 10دا توێژینەوەیەک تۆڕی جیهانی چاودێری شیلان ئەنجامیدا و تۆڕی توێژەرەوانی نەتەوەیەکگرتوەکان پشتیوانی دەکات دەڵێت "نزیکەی 14٪ی شیلان لە جیهاندا لەوەتای ساڵی 2009 نەماون".

دەرکەوت شیلان لە نێوان ئەو سیستەمانەی ژینگەدایە لە جیهاندا مەترسی لەسەرە بەهۆی ئەو هەرەشانەی مرۆڤ دروستی کردوون، لەوانە گۆڕانکاری کەش و هەوا و ڕاوکردنی نایاسایی و پیسبوون.

گەورە بەربەستی شیلان لە ئوسترالیا بەدڕێژی و پانتایی‌یەک بڵاوە دەگاتە پانتایی وڵاتی ژاپۆن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:54 0:00

XS
SM
MD
LG