Accessibility links

ڕێبەری باڵای ئێران دەڵێت بڕیارە هەڵەکان زیانی بە ئابووری وڵاتەکە گەیاندووە


ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەیی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ کاربەدەستانی ئابووری وڵاتەکە گوتی "لاوازی ئابووری وڵات هەر تەنها بەهۆی گەمارۆ نێودەوڵەتیەکانەوە نەبووە، بەڵکو بەهۆی خراپی بەڕێوەبردنی حکومەتی وڵاتیشەوە بووە."

ڕێبەری باڵای ئێران دەشڵێت نزیکەی دە ساڵە لە مانگی سێی ساڵی 2011 وە هەتا ساڵی ڕابردوو بڕیارە هەڵەکان و کەموکورتیەکان بەشێک بوون لە هۆکاری خراپبوونی ئابووری ئێران.

عەلی خامنەیی گوتیشی ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئێران زیاتر هاوکاریان لەگەڵ بەرهەمهێنەراندا بکردایە لە ماوەی ئەم دە ساڵەدا، ئەوا زیانە ئابووریەکان کەمتر دەبوون و سەرکەوتنەکانی ئابووریش گەورەتر دەبوون.

وتەکانی خامنەیی وەک هێرشیکی ڕاشکاوانە بوو بۆ سەر حکومەتەکەی سەرۆکی پێشووی ئێران حەسەن ڕووحانی.

جێی ئاماژەیە ئێران لەو کاتەوەی لە ساڵی ڕابردوو ئیبراهیم رەئیسی بە سەرۆکی ئێران هەڵبژاردووە، ئەو وڵاتە کەوتۆتە ژێر گەمارۆ توندەکانی ئەمەریکا کە لە ساڵی 2018 دا بەسەر تاراندا سەپاندنی، بەو هۆیەشەوە ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئێران بۆ نزیکەی لەسەدا 60 بەرزبۆتەوە.

XS
SM
MD
LG