کۆمپانیای ئیڤیئەیشن (Eviation) ی ئیسرائیلی فڕۆکەیەکی تەواو کارەبایی بە نێوی ئاڵس دروست کرووە کە لە هەفتەی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی شارەوانی ئارڵنگتن لە باکوری ویلایەتی سیاتڵی ئەمەریکا تاقیکردنەوە بۆ بزوێنەرەکەی ئەنجام درا.
کەناڵی CNN لە زاری بەڕێوەبەری کۆمپانیای Eviation عومیر بار یۆهایەوە دەڵێت ئاڵس تەنها چەند هەفتەیەکی ماوە دەست بە یەکەم گەشتی ئاسمانی بکات.
بار یۆهای لە تویتێکیشدا چەند گرتەیەکی کورتی تاقیکردنەوەی فڕۆکەکەی بڵاو کردووەتەوە.
ئەم فڕۆکەیەی کە 9 کەس دەگرێت تەکنەلۆجیای باترییەکەی هاوشێوەی باتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی یان تەلەفۆنی موبایلە توانای ئەوەی دەبێت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بفڕێت و بڕی 814 کیلۆمەتر ببڕێت.
ئەو کۆمپانیایەی کە تیشکی خستووەتە سەر فڕۆکەی کارەبایی هیوادارە لە ماوەی حەوت بۆ دە ساڵی داهاتوو فڕۆکەی کارەبایی کە 20 بۆ 40 سرنشین بگرێت کاریپێبکرێت و سەرکەوتوو بێت.
نموونەیەکی سەرەتایی فڕۆکەکە، لە ساڵی 2019دا یەکەم تاقیکردنەوەی خێرایی و سەلامەتی لە ڕۆشتنی هێواشدا بۆ کرا، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا تاقیکردنەوەی سەلامەتی لە ڕۆشتنی خێرادا بۆ بکرێت. لەم جۆرە تاقیکردنەوانەدا فڕۆکەکە بە خێرایی جیاواز لە ڕێڕەوی فڕۆکەخانەکەدا دەڕوات تا بزانرێت هێزی کۆنترۆڵکردنی تا چ ئاستێکە.
هەرچەندە کۆمپانیاکە سەرەتا هەوڵیدابوو ئاڵس پێش ساڵی 2022 بتوانێت بفڕێت بەڵام بەهۆی کەشی خراپی باکوری ڕۆژئاوای پاسفیک لە کۆتایی ئەمساڵدا پرۆسەی تاقیکردنەوەکە دواخرا. ئیڤیئەیشن سێ جۆری سەرەتایی فڕۆکە کارەباییە دروست کردووە جۆری گواستنەوە جۆرێکی گشتگیر و جۆرێکی بارهەڵگریش. جۆری گواستنەوەکەی 9 سەرنشین و دوو فڕۆکەوان هەڵدەگرێت لەگەڵ 385 کیلۆگرام بار. دیزاینی جۆرە گشتگیرەکەی بریتییە لە شوێنی شەش کەس بۆ گەشتێکی فراوانتر و جۆرە بارهەڵگرەکەشی قەبارەیەکی گەورەتر لە خۆدەگرێت.